ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) - 15-


ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) -15- 

لە جێەبەجێ کردنی کارە سەخت و گرانەکاندا پێشەنگی هاوڵەکانی بووە 
هەر بۆیە
(جابر ی کوڕی عبداللە) (خوا لێی ڕازی بێت)
فەرموویەتی : (( ڕۆژی غەزای خەندەق کە خەندەقەکەمان هەڵدەکەند ، بەردێکی گەورە هاتە ڕێمان و هاتینە خزمەت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێمان وت کە شتێکی وا هەیە ئەویش فەرموو : لێی گەڕێن بۆ خۆم وا ئەچمە خوارەوە بۆی ئەوە بوو دابەزی بۆی لە کاتێکدا لە برساندا بەردێکی بەستبوو لە سکییەوە، چونکە سێ شەو و سێ ڕۆژ نان و ئاومان نەخواردبوو ، جا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم‌) دەستی دایە پاچەکە و دای بە تاوێرەکەدا و ئەو بەردە گەورەیە وردو خاش بوو) 

#_صحيح_
(📚صحيح البخاري / کتاب : المغازي / باب : غزوة الخندق و هي الٲحزاب / برقم : 4101

سەردان:  1547