ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی_الله_علیە_وسلم) -18-



#ڕەوشت_و_ئاکارە_بەرزەکانی_پێغەمبەری #خوا (#صلی_الله_علیە_وسلم) -18-

خاوەنی لێبووردەییەکی بێ سنوور بووە بۆهەموو جۆرە کەسێك تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە هەوڵی کوشتنیان داوە هەر بۆیە
(ئەنەسی کوڕی مالیك) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی : 
(((جارێکیان ژنێکی جوولەکە مەڕێکی ژەهراوی دانا بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پەیامبەری خواش (صلی الله علیه وسلم) هەندێکی لێ خوارد و پێی زانی ئینجا ژنەکەیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ مەسەلەکە و لێی پرسی کە بۆچی ئەمەی کردووە ؟ ژنە جولەکەکەش وتی : ویستم بتکوژم ئەویش فەرمووی : خوا کارێکی وا ناکات کە تۆ بەسەر مندا زاڵ بکات جا هاوەڵەکان فەرموویان : لێمان گەڕێ با بە سزای خۆی بگەیەنین و بیکوژین جا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : نەخێر مەیکوژن ! (ئەنەس) فەرمووی هەتا کاتی مەرگی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) شوێنەواری ئەو خواردنە ژەهراوییە بە زمانە بچکۆلە و مەڵاشووی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ەوە مابوو))) 

#_صحیح_
-#متـــفق_علیـــــــە-
(📚 صحيح البخاري : 2617) (📚صحيح مسلم : 2190) (📚 سنن ابی داود : 4508)

سەردان:  1595