|
ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی_الله_علیە_وسلم) -19-
ڕەوشت و ئاکارە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (صلی_الله_علیە_وسلم) -19-
کەسێکی زۆر بەوەفا بووە بەرامبەر خۆشەویستانی یەکێك لەو کەسانەی کە زۆر خۆشەویستی و وەفای بۆ هەبوو تەنانەت دوای مردنیشی هەر بەردەوام بوو دایکمان (خەدیجە) بوو (خوا لێی ڕازی بێت)
دایکە عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) فەرمووی :
((هەتا خەدیجە لە ژیاندا مابوو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هاوسەرگیری تری نەکرد)) ①
هەر دایکە عائشە (خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی : (( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زۆر ناوی (خەدیجە)ی دەهێنا و وەسفی دەکرد زۆر جار کە مەڕێکی سەردەبڕێ دواتر پارچە پارچەی دەکرد و ئەوجا دەیفەرموو بەشی دۆست و خۆشەویستان و هاوڕێکانی (خەدیجە) بنێرن))②
هەروەها (ئەنەسی کوڕی مالیك) (خوا لێی ڕازی بێت) فەرموویەتی : (( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کاتێ دیارییەکی بۆ بهاتایە دەیفەرموو : بڕۆن ئەمە بەرن بۆ فڵان کەس چونکە هاوڕێی خەدیجە بوو و زۆری خۆشدەویست و بە تەنگیەوە بوو )) ③
زانیارییەك : (دایکە عائشە) هەرگیز (دایکە خەدیجە)ی نەبینیبوو (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت) 3 ساڵ دوای وەفاتی(دایکە خەدیجە) (دایکە عائشە) بوو بە هاوسەری
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ④
① : #_صحيح_
(📚صحيح مسلم : 2436)
② ، ④ : #_صحيح_
(📚صحيح البخاری : 3818)
③ : #_صحيح_
(📚الٲدب المفرد للبخاري : 232) (📚 سلسلة الٲحاديث الصحيحة : 2818)
|