ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌خۆش بوایه‌ یان ئازارێکی هه‌بوایه‌ چی ئه‌کرد.؟؟



ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌خۆش بوایه‌ یان ئازارێکی هه‌بوایه‌ چی ئه‌کرد.؟؟
.
دایکی باوه‌ڕداران عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت: « أَنّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا اشْتَكَى -مریض- نَفَثَ عَلَى نَفْسِهِ بِالمُعَوِّذَات وَمَسَحَ عَنْهُ بِيَدِهِ » متفق علیه.
واته‌: هه‌رکات پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نه‌خۆش بوایه‌ یان ئازارێکی هه‌بوایه‌؛ ئه‌وا معوذتين (سورەتى: الفلق والناس)ـی ئه‌خوێندو پاشان ده‌ستی به‌و شوێنه‌دا ئه‌هێنا که‌ ئازاره‌که‌ی هه‌یه‌..
.
وه‌ ده‌فه‌رموێ: كاتێ خۆی نه‌خۆش كه‌وت له‌نه‌خۆشیی وه‌فاتیدا، من فوم ده‌كرد به‌سه‌ریدا و به‌ده‌ستی خۆی ڕومه‌تیم ده‌ماڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و له‌ده‌ستی من پیرۆز تر بوو. 
ماموستا أبوبكر أحمد

سەردان:  1408