فرمێسك و گریان



((فرمێسك و گریان))

خوای گەورە پێڵوی بە چاوەكانمان بەخشیوە كە بەهۆیەوە هەموو چەند چركە جارێك چاو دەتروكێنین، و شلە لە چاودا دەجوڵێ و شێداری دەكات و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت. هەركات بڕی شلەی دەردراو كەمدەكات، مرۆڤ هەست بە وشكبوونەوەی چاوەكانی دەكات كە ئازارێكی زۆری لەگەڵدایە! هەروەها فرمێسك چاو دەشواتەوە و لە میكرۆبەكان دەیپارێزێت و پاكژی دەكاتەوە!
لە قورئاندا گریان بە سیفەتێكی باشی باوەڕداران باسكراوە:

{وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ} المائدة/83

سەردان:  1873