|
چەند سودێکی هاوسەرگیری
چەند سودێکی هاوسەرگیری
۱ـ جێبەجێکردنی فەرمانی الله یە.
۲ـ شوێنکەوتنی سونەتی پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیەوسلم ـ و سەرجەم پێغەمبەرانە ـ علیهم السلام ـ .
۳ـ تێکشکێنەری ئارەزووەکان و پارێزەری چاوەکانە.
٤ـ پارێزەری دامێنە لە خراپە و سەرپێچی الله.
٥ـ هۆ کارێکە بۆ ئەوەی داوێن پیسی بڵاو نەبێتەوە .
٦.زۆر بوونی وەچە و نەوە ی ئومەتی پێغەمبەری خوایە ـ صلی اللە علیەوسلم ـ .
۷ـ خۆشەویستی ئەو شتەیە کە پێغەمبەری خوا ـ صلی اللە علیەوسلم ـ پێی خۆش بووە ـ حبب ٳلي من دنیاکم الطيب والنساءـ .
٨ـ خستنەوەی منداڵی صالح تا دوای مردنیش سود دەگەیەنێت بە مرۆڤ.
۹ـ منداڵە چاکەکانت لە قیامەت شەفاعەتت بۆ دەکەن تا بتبەنە بەهەشت .
۱۰ـ خستنەوەی نەوەی ئیماندار تاسود بە وڵاتی موسوڵمانان بگەیەنن و داوای لێ خۆشبوون بۆ ئیمانداران بکەن.
۱۱ و کۆتایی ـ لە هاوسەرگیریدا سۆز و خۆشەویستی و میهرە بانی هەیە لە نێوان ژن و پیاودا .
چەندین سودی تڕیشی هەیە😀 ....
برایان هاوسەرگیری بکەن و هەوڵی بۆ بدەن خوشکان ئێوەش هاوسەرگیری ئاسان بکەن و داوای زۆرمەکەن لە ماڵی دونیا ... بەخوا گرنگ ئیمان و ئەخلاقە .
ئەوانەشی تواناتان هەیە ڕەحمەتتان لێبێت هاوکاری گەنجان بکەن و هانیان بدەن والله خێرێکی گەورەیە .
جـــــــــــــزاکم الله خـــــــیرا
نوسینی /ڕێباز قادر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڵام زەواجتان کرد ژیرانە بیکەن
بەجوانی وووردی و تێڕوانینەوە بێ دوودڵی !!!
|