|
خۆشەویستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ هاوەڵانی!
خۆشەویستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ هاوەڵانی!
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) خاوەنی دڵێکی یەکجار پاکبوو بەهیچ شێوەیەک ڕقی لەهیچ کەسێ نەبووە. لێیەوە ڕیوایەتکراوە کە فەرموویەتی:((لا يبلغني ٵحد منكم عن ٵصحابي شيئا ،فٳني احب ٵن ٵخرج ٳلیكم ،وٵنا سلیم الصدر))(صحیح البخاري) ((پێی خۆش بووە هیچ کەس دەربارەی هاوەڵان هیچی بۆ باس نەکات تا بە سینەی سافەوە بێتەدەرەوە بۆ ناویان ) بۆهەموو موسڵمانان باوکێکی بەسۆزو بەشەفەقەت بوو.. خۆی بە بەخێوکەری هەموو مسوڵمانان دەزانی خۆی بە خەمخۆر و لێپرسراویان لەقەڵەم ئەدا هەرمسوڵمانێک بمردایە ئەگەر قەرزار بوایە بۆی ئەبژاردەوە بەڵام گەرمیراتی لێ بەجێبمایە بۆ وەرەسەی مردوەکە ئەبوو. ئەوە بوو ئەیفەرموو:((من ترك مالا فلورثه ومن ترك كلا فالینا )) رواه البخاري.
|