|
کورتە چیرۆک ... دزە شەریفەکە..!
کورتە چیرۆک ... دزە شەریفەکە..!
ئیمرۆ کە دوکانەکەم کردوە ... زەرفێک لە پاش دەرگا کەوت بوو .. ھەندێ پارەی تێدا بوو لە گەڵ نامەیەک .. لە نامەکە نوسرا بوو (( من بەر لە شەش مانگ بایی نیوەی ئەو پارەیە خواردنم لە دوکانەکەی تۆ دزی .. راستی ئەو کات زۆر بێ پارە بوم و خۆم و مناڵەکانم زۆر برسی بوین... ئێستاش پارەکەم بۆت گەڕاندۆتەوە لە گەڵ قازانجەکەشی .... بە ھیوای ئەوەی گەردەنم ئازا بکەی لێم خۆش ببیی و کۆتایی نامەکە)) ... من ئیستا بیرم ھاتەوە ئەو کاتەی ئەو دزیەم لێ کرا .. لە اللە گیان پارامەوە کە یا اللە ئەگەر ئەم کەسە لە برسان دزی لێم کردوە ئەمە دواین کاری دزی بێت و دەولەمەندی بکەیت و لە ھەژاری ڕزگاری بکەیت.
|