|
ئیعجازێکی ناوازەی سورەتی آل عمران
ئیعجازێکی ناوازەی سورەتی آل عمران
خوای پەروەردگار لەم سورەتەدا فەرموویەتی :
{ إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (59) }
واتە : { بهڕاستی وێنهی(دروست بوونی) عیسا لای خوا وهک وێنهی ئادهم وایه که دروستی کرد له گڵ له پاشان پێ ی وت ببه، ئهویش بوو }
خوای پەروەردگار لەم ئایەتەدا باس لە هاوتایی و لێکچوونی هەردوو پەیامبەر عیسی و ئادەم (علیهما السلام ) دەکات کە ئاشکرایە هەردووکیان بێ باوك درووستبوون هەردووکیشان پەیامبەری خوان
سەڕاڕای ئەمانە ئیعجازێکی وردی ژمارەیی بەدی دەکەین
- سەڕەڕای ئەوەی لە درووستبووندا لەیەک دەچن بەڵام ئایا سەرنجتان داوە لە پیتەکانیشدا وەك یەکن !
{ عیسی = 4 پیت } وە هەروەها { ئادەم = 4 پیت } !
- (عیسی) 25 جار ناوی لە هەموو قورئاندا هاتووە ، وە بەهەمان شێوە (ئادەم) یش 25 جار ناوی لە هەموو قورئاندا هاتووە و دووبارە هاوتان !
- وەك ئاماژەمان پێی دا کۆی گشتی ناوی عیسی 25 جار هاتووە کاتێك خودا لەو ئایەتەدا ناوی هێناوە و فەرمووی (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى ...)
لە ڕیزبەندیدا دەبێتە 7 ەمین جار کە خودا ناوی هێنابێ لە سەرەتای قورئانەوە
- کۆی گشتی ناوی ئادەم 25 جار هاتووە کاتێك خودا لەو ئایەتەدا ناوی هێناوە و فەرمووی ( ....كَمَثَلِ آدَمَ ...)
لە ڕیزبەندیدا دەبێتە 7 ەمین جار کە خودا ناوی هێنابێت لەسەرەتای قورئانەوە !
- هەردووکیشیان کە خودا فەرمانی پێکردن کە ببن هەردووکیان درووست بوون لە ئایەتەکەشدا بە (كُنْ فَيَكُونُ ) ئاماژەی پێدراوە ، ئایا دەزانیت (كُنْ فَيَكُونُ = 7 پیت ) دووبارە هاوتایە لەگەڵ ڕیزبەندی ناوهێنانەکانیاندا !
وە تێبینی بکە سەرجەم ئەو وشانەی کە باس لە هاوتایی هەردوو پەیامبەرەکە دەکەن بریتییە لە وشەکانی
(إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ) کە = 7 وشە !!
( سبحان اللە )
لەکۆتاییدا پاك و بێگەردی بۆ پەروەردگاری زانا و دانا
- - - - - - - - - - - - - - -
ثةيجى _شیخ_احمد_کاکە_محمود
|