|
ئیعجازێکی ناوازەی سورەتی ﴿النساء﴾
ئیعجازێکی ناوازەی سورەتی ﴿النساء﴾
خوای پەروەردگار لەم سورەتەدا فەرموویەتی :
﴿ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآَيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴾ (56)
واتە : بهڕاستی ئهوانهی کە بێ باوەڕ بوون به ئایهتهکانی ئێمه، لهپاشە ڕۆژدا دهیانخهینه ناو ئاگرێك ههر کاتێك که پێستیان سووتا و برژا بۆیان دهگۆڕین به پێستێکی تر بۆ ئهوهی سزاکه بچهژن بهڕاستی خوا دەسەڵاتداری کاردروسته (هەرگیز لەخۆوە ئازاری هیچ کەس نادات)
پەروەردگار لەم ئایەتە بۆ ئازاردانی بێ باوەڕان جەخت لە " پێست " دەکاتەوە.
زانستی پزیشکی ئەمڕۆ پێمان دەڵێت :
ٔ" گەورەترین ئەندامی لاشەی مرۆڤ کە پارێزەریەتی ئەویش " پێستە " بەهۆیەوە گرنگترین ئەندامە بۆ هەستکردنی ئازار وناڕەحەتی بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی بێشومار لە گورزە و ڕیشاڵی دەمارە ڕاگەیاندنەکان (nerves fiber) کە ڕاستەوخۆ ئازەرەکان دەگەیەنێت بەمێشك و مێشکیش بە ئازار لێکیان دەداتەوە و مرۆڤەکە ئاگاداردەکاتەوە کە ئازاری هەیە
واتە هەرچی ئازار هەیە لە مرۆڤدا بەهۆی گواستنەوە ڕاگەیاندنە دەمارەکانی سەر پێستە بەرەو مێشك، وە پێست یەکێك لە 5 هەستەوەرەکەی مرۆڤی تێدایە کە هەستی " بەرکەوتنە " ئەمەش وای کردووە پێست بە گرنگترین و گەورەترین ئەندام بۆ هەستکردن بە ئازار ئەگەر مرۆڤ پێستی نەمێنێت بەجۆرێك لە جۆران ئیتر هەست بە ئازار ناکات ! "
بۆیە خوای پەروەردگاریش لە باسی ئامادەکردنی ئازارێکی بەسەخت باس لە " پێست " دەکات و دەفەرموێت بەهۆی پێستەوە ئێمە سزایەکی بە ئێشیان بۆ ئامادە دەکەین هەر لەگەڵ پێستەکەیان نەما دووبارە پێستکەیان بۆ نوێ دەکەینەوە تا هەست بە ئێش و ئازار بکەنەوە جارێکی تر.
باشە پێغەمبەرێك ﷺ پێش 1440 ساڵ چۆن ئەوەی زانی ئەگەر زاتێکی مەزنی وەك پەروەردگار ﷻ فێری ئەوەی نەکردبێت کە لە نێوان نزیکەی 78 ئەندامی مرۆڤ " پێست " گەورەترین و گرنگترین ئەندامە بۆ هەست کردن بە ئازار هەر ئەوەش بەکاردەهێنرێت بۆ ئازاردانی بێ باوەڕان !
لەکۆتاییدا پاك و بێگەردی بۆ پەروەردگاری زانا و دانا
- - - - - - - - - - - - - - -
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
|