تاوانی هاوڵدانان بۆ خوای گەورە. (18).


زنجیرەی تاوانی هاوڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی هەژدەیەم.

بەشی دووەم:

بسم الله الرحمن الرحيم.

ماچکردن و دەستدان لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم.

١ - ئیمامی نەوەوی دەڵێ؛ زانایان وتویانە دەستدان لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم و ماچکردنی کارێکی خراپ و ناپەسندە، بەڵکو ئەدەب و رێز ئەوەیە دووربی لێی، وەک چۆن ئەگەر زیندوبێ و لە خزمەتیابی دوور دەوەستی، ئەوە ئەو بۆچوونە راستەکەیە کە زانایان فەرموویانەو بەجێیان هێناوە. (المجموع شرح المهذب)) (8/275).

۲ - شەریف سەمهودی زانای ناوداری شافیعی مەزهەب دەڵێ: ئەقشەهری وتی: زەعفەرانی لە کتێبەکەیدا وتویەتی: دانانی دەست لەسەر قەبری پێغەمبەرو صلَّى اللهُ عليه وسلم. دەست پێدا هێنانی و ماچکردنی، لەو بیدعانەیە کە بەگوێرەی شەرع رێگری لێ دەکرێ، دەگێڕنەوە (ئەنەسی کوڕی مالیک بینی پیاوێک دەستی دانابوو لەسەر گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم ئەویش رێگری کردو فەرمووی: ئێمە لەکاتی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم.ئەو کارەمان نەدەکرد) مالیک و شافیعی و ئەحمەد بە توندی ئینکاری ئەو کارەیان کردووە. (وفاء الوفاء 4/ 215).

۳ - زانای ناودار موعەللیمی ئەلیەمانی دەڵێ: زانایانی ئەم ئوممەتە پێشینە چاکەکان و دوایینەکان کۆکن لەسەر ئەوە کە تەبەروک بەگۆڕ، بە دەست لێدان و دەست پێداهێنانی و ماچ کردنی و دانانی هەردوو چاوو هەر شێوەیەکی تر، هەموویان دوژمنایەتی کردنی خواو پێغەمبەرەکەیەتی، و لادانە لەسەر رچەو رێبازە راستەکە، زانایان ئەو کەسانەیان یا کافر کردووە یان بەفاسقیان داناون، راستنیە، گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بەراورد بکرێ بە کەل پەل و پێویستیەکانی رۆژانەی پێغەمبەر، چونکە گۆڕ بە تایبەتی گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاکان زۆر گومانی ئەوەی لێ دەکرێ خەڵک توشی لادان و گومڕایی ببێ. (آثار الشيخ المعلمي 4/255).

٤ - شەرعزانی مەزهەبی مالیکی ئیبن حاج دەڵێ: کەسانێک کە نەزانن دەچن تەواف بە دەوری گۆڕی پێغەمبەردا دەکەن، وەک چۆن تەواف بەدەوری کەعبەیا دەکەن، دەستی پیادێنن و ماچی دەکەن، مێزەرو جلەکانی فڕێ ئەدەنەسەری، بەمەبەستی تەبەروک، ئەم کارانە هەموویان لە بیدعەکانن، چونکە تەبەروک بەشوێنکەوتنی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم دەبێ، بێگومان هۆی پەرستشی نەفامی بۆ بتەکان هەر لەم رێگانەوە پەیدابووە. (المدخل 1/ 263).

٥ - شێخ خەلیل لە مەزهەبی مالیکی قسەکانی لەشێوەی قسەکانی ئیبن حاجە (مناسك الحج للشيخ خليل، ص: 164).

٦ - ئیمامی غەزالی دەڵێ: سوننەت نیە دەست بدرێ لە دیوارو ماچ بکرێ، بەڵکو لە دوورەوە راوەستان نزیکترە باشترە بۆ رێزگرتن. (إحياء علوم الدين 1/259).

٧ - ئیمامی نەوەوی کە ناسراوترین زانای مەزهەبی شافیعیە لە نێو مامۆستایان و خەڵکدا، دەڵێ: کارێکی خراپ و ناپەسندە دەست هێنان بە گۆڕی پێغەمبەرو صلَّى اللهُ عليه وسلم ماچکردنی گۆڕەکەی و .... با سەرپێچی زۆرینەی خەڵکی نەخوێندەوارو ئەو کردارەکانەی ئەوان کە دەیکەن بەهەڵەتان نەبات، بێگومان شوێن کەوتن و ئیش کردن تەنها بە فەرموودە سەحیحەکان و قسەی زانایانە، نابێ روکرێتە ئەو کارانەی نەزان و نەخوێندەوارو کەسانی تر پەیدای دەکەن، هەرکەس بە خەیاڵی خۆی وابزانێ دەست لێدان و کارەکانی تر بەرەکەت زیاد دەکات، لە نەزانین و بێ ئاگاییەتی، چونکە بەرەکەت بە شتێک دەبێ کە لەگەڵ شەرعا گونجاوبێ. (المجموع شرح المهذب 8/275).

٨ - ئیمام (تقيُّ الدِّين السبكيُّ) لە مەزهەبی شافیعی دەڵێ: بێگومان دەستدان لە قەبرو ماچ کردنی و کوڕنوش بردن لەسەری و شێوەی ئەو کارانە هەندێک نەفام دەیکەن، هەرکەسێک ئەو کارە بکات دەبێ رێگری لێ بکرێ و سەر زەنشت بکرێ، و فێری ئادابی سەردانی گۆڕ بکرێت. (شفاء السقام في زيارة خير الأنام، ص: 312).

۹ - ئیمامی (السيوطيُّ الشافعيُّ) فەرمودە ناس و موفەسیرو شەرعزان و مێژوناس دەڵێ: لە بیدعەو داهێنراوەکانە، تەوافکردن بە دەوڕی گۆڕی پێغەمبەرو صلَّى اللهُ عليه وسلم کە ئەوە کارێکی حەڵاڵ و رێگە پێدراونیە، هەروەها لکاندنی سک و سنگ و پشت بە دیواری قەبرەکەوەو ماچ کردن و دەستدان لەو سندوقەی لای سەری هەموو ئەوکارانە نەهی لێکراوەو دروست نیە.
(الأمر بالاتباع والنهي عن الابتداع ص185) .

۱۰ - بوهوتی حەنبەلی دەڵێ: نابێ دەست لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بدرێ و سنگی پێوە بلکێنرێ و ماچ بکرێ. (بغية الناسك في أحكام المناسك)
۱۱ - ئەحمەد [الطحطاويُّ] لە مەزهەبی حەنەفی دەڵێ: نابێ دەست لە گۆڕی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلم بدرێ و ماچ بکرێ، ئەوکارە لە نەریتی گاورو جولەکەیە، لە ئیسلام دەستدان تەنها تایبەتە بە بەردە رەشەکەو روکنی یەمانیەوە. (حاشية الطحطاوي على مراقي الفلاح شرح نور الإيضاح ص 620).

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



سەردان:  1071