|
تاوانى هاوەڵدانان بۆ خواى گەورە. (22).
زنجيرەى تاوانى هاوەڵدانان بۆ خودا.!
زنجیرەی بیست و دووەم.
بەشی یەکەم:
بسم الله الرحمن الرحيم
جۆری سێیەم : گەورەو بەڕێزی هەندێک مانگ و رۆژو کاتی تایبەت لە ئیسلامدا:
هەندێک کات هەیە خوای گەورە پیرۆزی کردوون و رێزی داون بەسەر کاتەکانی تردا،
کاتە پیرۆزەکان لە هەموویان پیرۆزتر مانگی رەمەزانە،
بێگومان هەندێک کات هەیە خوای گەورە لە کاتەکانی تر جیای کردونەتەوەو پیرۆزی کردوون. ئێمە لێرە بەکورتی ئاماژە بە هەندێک لەو کاتانە دەکەین،
لەو کاتانە:
٭ - مانگی رەمەزان لە هەموو مانگەکانی تر پیرۆزترە، وەک لە فەرموودەدا هاتووە: (ٲتاكم شهرُ رمضانَ، شهرٌ مبارَكٌ، فرض اللهُ عليكم صيامَه، تفتحُ فيه أبوابُ الجنَّةِ، و تُغلَق فيه أبوابُ الجحيم، وتُغَلُّ فيه مَرَدَةُ الشياطينِ، وفيه ليلةٌ هي خيرٌ من ألف شهرٍ، من حُرِمَ خيرَها فقد حُرِمَ)
٭ - شەوی لەیلەتول قەدر کە دەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە، گەورەترین شەوەکانی ساڵە، عیبادەت کردن لەو شەوەدا وەک عیبادەتی زیاتر لە ٨۳ ساڵە.ب
خوای گەورە دەفەرموێ: إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ (الدخان)
(لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ)
٭ - ڕۆژی جومعە (قال النبي ﷺ: خير يوم طلعت عليه الشمس يوم الجمعة)
٭ - رۆژی عەرەفە: قال رسول الله ﷺ (مَا مِنْ يَوْمٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ، يَنْزِلُ اللَّهُ تَعَالَى إلَى سَمَاءِ الدُّنْيَا فَيُبَاهِي بِأَهْلِ الْأَرْضِ أَهْلَ السَّمَاءِ) بەڕۆژو بوون لە رۆژی عەرەفەدا دەبێتە کەفاڕەتی تاوانی بچوکی دووساڵ،
٭ - دە رۆژەی سەرەتای مانگی (ذيالحجة)
✫ - رۆژی دووشەم و پێنجشەم:
✬ - سێیەکی کۆتایی هەموو شەوێک.
٭ - نۆو دەیەمین رۆژی مانگی محەڕەم، بەرۆژوو بوونی دەی مەحەڕەم دەبێتە کەفارەتی تاوانی بچوکی ساڵێک، وەک لە فەرموودەدا هاتووە.
٭ - بەڕۆژوو بوونی شەش ڕۆژ لە مانگی شەوال
✫ - ئەو چوار مانگەی لە قوڕئاندا باسکراوە، ذو القعدة وذو الحجة والمحرم ورجب) [وەک بوخاری و مسلم لە ئەبی بەکرەوە دەگێڕنەوە پێغەمبەر ... صلی عليه وسلم فەرموویەتی: (إن الزمان قد استدار كهيئته يوم خلق الله السموات والأرض، السنة اثنا عشر شهراً منها أربعة حرم، ثلاثة متواليات: ذو القعدة وذو الحجة والمحرم، ورجب، شهر مُضر، الذي بين جمادى وشعبان] بێگومان عیبادەت لەم چوار مانگەدا خێری زیاترە لە مانگەکانی تر جگە مانگی رەمەزان،
هەرکەسێک کاتێک بە پیڕۆز بزانێ جگە لەو کاتانەی لە قوڕئان و سوونەتدا بە پیرۆز دانراوە، ئەوە کارێکی بیدعەی کردووە، پێویستە لەسەر موسڵمان خۆی بپارێزێ لە بە پیرۆز دانان و عیبادەتی تایبەت لەو کاتانەدا کە لە شەریعەتدا بە پیرۆز دانەنراوە،
زانای ناودار (أبو شامة المقدسي) دەڵێ: نابێ عیبادەت تایبەت کرێ بەکاتێکەوە کە شەرع تایبەتی نەکردوە، بەڵکو هەموو چاکەکاریەک لە هەموو کاتێکدا دەکرێ، هیچ کاتێک بەرێزترنیە لە کاتەکانی تر، تەنها ئەوکاتانە نەبێ شەرع رێزی پێداون و تایبەتی کردوون بە جۆرێک لە عیبادەت تێیدا، ئەگەر ئەو بەڕێزو گەورەییە درا بە کاتێک بۆ عیبادەتێکی تایبەت وەک رۆژوی رۆژی عەرەفە و دەی موحەڕەم، یا شەونوێژ لە کۆتایی شەوداو عومرە لە مانگی رەمەزاندا، نابێ عیبادەتی تری تێدا بەگەوڕە بگیرێ، هەندێک کات هەیە هەموو جۆرە عیبادەت و خێرو چاکەیەک تێیدا گەورەیەو پاداشتی زۆرە، وەک دەی (ذي الحجة) شەوی (ليلة القدر)، بۆ کەس نیە سەربەخۆ کاتێک تایبەت بکات بە عیبادەتێکی تایبەت و پێی وابێ ئەوکاتە بەڕێزەو عیبادەت تێیدا خێری زۆرە.
(الباعث على إنكار البدع والحوادث ص 77) .
نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی
تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|