تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (23).


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی بیست و سێیەم.

بەشی دووەمی جۆری سێیەم:

بسم الله الرحمن الرحيم.

بە گەورەگرتنی مانگ و رۆژەکان:

لەکاتێکدا کاتی ئیسراو میعراج بەتەواوی نازانرێ و زانایان لە دیاری کردنی ساڵەکەو مانگەکەش بۆ چوونی جیاوازیان هەیە، چ بگات بە شەوەکەی، هەر توێژەرێک بە ویژدانبێ دەزانێ بێتوانایە لە دیاری کردنی مێژووی ئیسراو میعراجی پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم چونکە ئەوشەوە یەکلا نەکراوەتە چ شەوێکە، هیچ هاودەنگیەک نیە لە نێوان زانایاندا لەسەر دیاری کردنی مێژووەکەی
ئیبن دوحیەی کەلبی دەڵێ: هەندێک لە چیرۆک گێڕەوەکان باسیان کردووە کە رووداوی ئیسراو میعراج لە مانگی رەجەبدا بووە، ئەم قسە بەلای زانایانی جەرح و تەعدیل درۆیەکی تەواوە، پیاوانی سەنەدەکە ناسراون بەدرۆزن ئەبو ئیسحاقی حەربی دەڵێ: شەوی ۲۷ی رەبیعول ئەوەل شەورەوی بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کراوە،
(أداء ما وجب من بيان وضع الوضاعين في رجب ص 53-54) .
ئیمام تقي الدين سبوكی دەڵێ: ئاهەنگ گێڕان نیە بەو شێوەی لە (التذكرة الحمدونية) دەڵێ: شەورەوی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەمانگی رەجەبدا بووە، میسریەکان شەوی ۲۷ی رەجەب زیندو دەکەنەوە بەو بۆنەوە، ئەوکارە بە نەزانین رێک خراوە. (السيف المسلول على من سب الرسول صلى الله عليه وآله وسلم ص 492)
بە دەیان گەورە زانای ناودار وتویانە ئیسراو میعراج لە مانگی رەجەبدا نەبووە، لەو زانایانە علی کوڕی ئیبراهیم کوری داودی شافیعی، و ئیبن تەیمیە، مێژو نوسی گەورە ئیبن کەسیر لە (البداية والنهاية 4/270) ئین رەجەبی حەنبەلی (لطائف المعارف"ص 140) .
ئەوە قسەی زانایانە لەسەر ئەو روداوە مێژوویە.
باشە ئەو خەڵکەی ئێستا بە چ بەڵگەیەک دێن لە ۲۷ی مانگی رەجەبدا ئاهەنگ دەگێڕن بەبۆنەی یادی ئیسراو میعراج، خۆ ئەگەر گریمان راستبێ لەوکاتەدا روویدابێ، بەچ بەڵگەیەک ئەو شەوە پیرۆز دەکەن، بێگومان ئەگەر پیرۆز بوایە خوای گەورە یا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کاتەکەیان دیاری دەکردو باسی پیرۆزیەکەشیان دەکردو هاوەڵان و تابیعین گرنگیان پێدەدا،
٭ - دیاری کردنی رۆژێک لە مانگی رەجەب و بەرۆژوو بوون تێیدا و نوێژو عیبادەت کردن لە شەوەکەیدا، کارێکی بیدعەیەو نە پێغەمبەر کردویەتی نەهاوەڵان و تابیعین کردویانە باشە کێ لەمانە خواناسترە،
٭ - زیندوکردنەوەی شەوی پانزەی مانگی شەعبان بە شەو نوێژو عیبادەت و بەرۆژوو بوونی رۆژەکەی. یا هەرکات و وەختێکی تر کە بەڵگەی راست و دروستی لەسەرنەبێ دروستنیەو بیدعەیە. چونکە ئەو فەرموودە: (إذا كانت ليلة النصف من شعبان فقوموا ليلها وصوموا نهارها فإن الله ينزل فيها لغروب الشمس إلى سماء الدنيا، فيقول ألا من مستغفر فأغفر له، ألا مسترزق فأرزقه، ألا مبتلى فأعافيه، ألا كذا ألا كذا حتى يطلع الفجر. ) کە باسی شەو نوێژکردن لە شەوی پانرەی شەعبان و بەڕۆژوو بوونی ڕۆژەکەی دەکا فەرموودەیەکی دروستکراوەو هیچ بنچینە و بنمایەکی نیە ، (سەنەدی فەرموودەکە ئیبن ئەبی سەبرەی تیایە لەو کەسانەی تاوانبار کراوە بە دروستکردنی فەرموودە، ئیبراهیم کوڕی محمدیش لای کەمیەکەی حاڵی نادیارە، کەواتە فەرموودەکە زۆر لاوازە ئەگەر نەڵێین هەڵبەستراوە)

خوای گەورە دەفەرموێ: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي] واتە: ئەمڕۆ ئایینەکەم بۆ تەواوکردن نیعمەت و بەخششی خۆم تەواوکرد بۆتان.
هەرکەس شتێک لە دیندا زیاد بکات بە زمانی حاڵ یەکێک لەم دووشتانە دەڵێ: یا دەڵێ: نعوذ بالله سیقەم بەو ئایەتە نیەو نەخێر خوا ئایینەکەی تەواو نەکردووە ئێمە تەواوی دەکەین، یا دەڵێ: پێغەمبەر خیانەتی کردووەو هەندێکی نەکردووە، یا بە ئێمەی رانەگەیاندووەو ئێمە دەکەین و ئایینەکە تەواو دەکەین.
خۆشەویستان پابەندبونمان بە شوێنکەوتنی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم گەورەترین سەرمایەیە بۆ دونیا دواڕۆژمان با واز لە زیاکردن و بیدعەو داهێنان لە ئایندا بێنین، خوای گەورە دەفەرموێ: [لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا] باشە بۆچی لەگەڵ باسی عیبادەتێک یا کارێک لەدیندا دەکەی پێت دەوترێ ئەوە دروست نیەو بیدعەیە مەیکە و وازی لێ بێنە؟ دێی بۆ سەلماندن و شەرعیەتدان بەکارەکەت لە باتی ئایەت و فەرموودە دێی قسەو کرداری فڵان فیسار زانا دێنی لە کوێدا خوای گەورە فەرموویەتی قسەو کرداری فڵان و فیسار رەوشتی جوانن بۆ ئێوەو شوێنی بکەون.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



سەردان:  1062