|
تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (27).
تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.
زنجیرەی بیست و حەوتەم.
باسى تەوەسسول:
بەشی يەكەم.
بسم اللە الرحمن الرحیم.
تەوەسول و وەسیلەی شەرعی و ناشەرعی:
بە پشتیوانی خوای گەورە بۆ چاوروونی لە چەند زنجیرەیەکدا باسی تەوەسول دەکەین.
الوسیلة: لە زمانی عەرەبیدا: شوێن و پلەو پایەیە لای پادشا
یەکەم: واتای (الوسيلة) لە زمانی عەرەبیدا کە دەوترێ (وَسَّلَ فلانٌ إِلى اللَّهِ وَسِيلَةً) کردارێکی چاک بکات و بەوکردارە لە خوا نزیک بێتەوە،
كە دەوترێ (وتَوَسَّلَ إِليه بوَسِيلَةٍ) واتە: بەکردارو هەوڵدان لێی نزیک بویەوە. (لسان العرب 11/ 772 مادة (وسل).
مەبەستی دووەم: تەوەسول و وەسیلە لە زاراوەدا
٭ - هەرشتێک کە پێی نزیک دەبیتەوە لە کەسانی تر تەوەسولی پێ دەوترێ.
٭ - وەسیلە: بە هەرکارێک دەوترێ کە پێی نزیک دەبێتەوەو دەیگەیەنێتە شوێنەکە، وەسیلە لە فەرموودەی (اللهمَّ آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَة) مەبەستی نزیک بونەوەیە لە خوای باڵا، هەندێک دەڵێن: مەبەست شەفاعەتی گشتیە لە رۆژی قیامەتدا، هەندێک دەڵێن: وەسیلە شوێنێکە لە شوێنە بەرزەکانی بەهەشت، فەرموودەکە پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکات.
٭ - وەسیلە: هەرکارێک نزیکت بکاتەوە لە خوای گەوره بە عیبادەت و نوێژو پاڕانەوەو یادی خوا،و گوڕایەڵی فەرمانی خواو وازهێنان لەو شتانەی خوای گەورە نەهی لێکردووە، زانایانی تەفسیر دەڵێن (وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ ﴾ [المائدة: 35] نزیک بوونەوەی بەندەیە بەو عیبادەت و خواناسیەی لە پێشەوە باسمان کرد.
٭ - تەوەسول نزیک بوونەوەیە لە خوای گەورە لەڕێی داوای دوعاکردن لەکەسانی تر، واتە: بە کەسێکی زیندو بڵێی دوعام بۆ بکە. لە فەرمودەدا هاتوە: [مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يَدْعُو لأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ، إِلاَّ قَالَ الْمَلَكُ: وَلَكَ بِمِثْلٍ» (صحيح مسلم؛ برقم 2732
٭ - تەوەسول: نزیك بوونەوەیە لە خوای گەورە بە ناوو سیفاتی خواو بە دروستکاوانی خوا وەک پێغەمبەرو پیاوچاکان و عەرشی خواو چەندین شتی تر. (الموسوعة الفقهية الكويتية 14/ 149، وانظر: قاعدة جليلة في التوسل والوسيلة ص13 وما بعدها، وتفسير الألوسي 6/124)
٭ - تەوەسول: نزیک بوونەوەیە لە خوای گەورە بە تاعەت و عیبادەت و شوێن کەوتنی پێغەمبەران و هەر کردارێک کە خوای گەورە پێیخۆش بێ و پێی رازیبێ دەبێتە تەوەسول. (التوصل إلى حقيقة التوسل لمحمد نسيب الرفاعي ص 20)
٭ - ئەو وەسیلەی کە لە فەرمودەکەدا هاتوە مەبەستی شوێنێکە لە بەهەشتا، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ: دوای وەڵام دانەوەی بانگ داوای وەسیلەم بۆ بکەن، وەسیلە شوێنێکە لە بەهەشتا، تەنها بۆ بەندەیەک دەبێ لە بەندەکانی خوا، ئومێدەکەم ئەو بەندە من بم، هەرکەس داوای وەسیلەم بۆ بکات شەفاعەتی منی بۆ مسۆگەر دەبێ، (الحديث أخرجه مسلم، صحيح مسلم 1/ 288.
نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی
تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|