|
تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (28)
تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.
زنجیرەی بیست وهەشتەم.
باسى تەوەسسول:
بەشی دووەم.
بسم اللە الرحمن الرحیم.
باسی دووەم: جۆرەکانی تەوەسول:
پێش ئەوەی بێمە سەرباسی جۆرەکانی تەوەسول بە گرنگم زانی پوختەی بۆ چوونی شێخ محمد عبدالوهاب لەبارەی تەوەسولەوە بێنم، بۆیە هێناشم پێم وایە رونکردنەوەی جوانەو گرنگیشە.
دەڵێ: بابەتی باسکردنی تەوەسول شوێنی بایەخی ئێمە نیە، هەندێک لە زانایان تەوەسولیان بە پیاوچاکان بەدروست زانیوە، هەندێکیش تەوەسولیان تایبەت کردووە بە پێغەمبەرەوە، زۆرینەی زانایان بە دروستیان نەزانیوەو رێگریان کردووە، بابەتی تەوەسول بابەتێکی فیقهیه، ئێمە تەوەسول بە پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بە کارێکی ناپەسندو خراپ دەزانین بەڵام ئەگەر کەسێک بیکات، سەرزەنشتی ناکەین، چونکە لە بابەتی ئیجتیهادا سەرزانسکردن و دژایەتی کردن نیە، بەڵام دژایەتی ئێمە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە دروستکراوەکان بە شێوەیەک دەپارێنەوە بەو گرنگیە لە خوا ناپاڕێنەوە، دەچنە لای مەرقەدی شێخ عبدالقادرو شێخ مەعروفی کەرخی و کەسانی تر، داوایان لێ دەکەن لە ناڕەحەتی و پەژارەو نەبوونی رزگاریان کەن و داوای مناڵ و چاک بونەی نەخۆشیان لێ دەکەن، ئەمانە لە کوێ و لەگەڵ ئەوانەی بەدڵی پاکەوەو ملکەچی تەواو لە خوا دەپاڕێتەوەو لەگەڵ پاڕانەوە لە خوا داوا لەکەسی تر ناکات، تەنها ئەوەندەیە لە پاڕانەوەکەیدا دەڵێ، خوایەگیان داوات لێ دەکەم لەبەر خاتری پێغەمبەر یا پێغەمبەران، یا لەبەر خاتری پیاوچاکان، یا فڵان پیاو چاک لێم خۆشبە یا فڵان کارم بۆ بکە، یا دەچێتە لای گۆڕی پیاوچاکێک و دەپاڕێتەوە، بەڵام لە پیاو چاکەکە ناپاڕێتەوەو تەنها لە خوا دەپاڕێتەوەو باوەڕی تەواوی وایە هەرخوا خۆی کارەکانی بۆ دەکات نەک فڵان و فیسار شێخ، چۆن ئەمانە جیاوازنین لەگەڵ ئەوانەی لە شێخ و گۆڕی شێخ دەپاڕێتەوەو پەنا بۆ ئەوانە دەبەن،
(مجموع مؤلفات الشيخ محمد بن عبدالوهاب (2/ 41) ط 1، دار القاسم)
باسی دووەم: جۆرەکانی تەوەسول، تەوەسول بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە دووبەش، تەوەسولی بونیەتی و تەوەسولی شەرعی:
یەکەم تەوەسولی بونیەتی: هەموو هۆیەکی سروشتیە کە دەیگەیەنێتە ئەو مەبەستەی کە لەکاتی دروستكردنیدا لەسەری دروستکراوە.
ئەوەش کافرو موسڵمان تێیدا بەشدارن بەبێ جیاوازی، وەک ئاو وەسیلەی تێر ئاوبوونە، خواردنی نان وەسیلەی تێربوونە، لیباس وەسیلەی پاراستنە لە گەرماو سەرما .... هتد.
دووەم تەوەسولی شەرعی: هەر هۆکارێکە کە لە رێگای شەرعەوە بت گەیەنێتە مەبەست و لە قوڕئان و سوننەت بەیان کرابێ.
بۆ نمونە: وتنی شەهادەت ئەگەر لەبەر رەزامەندی خوابێ بە تێگشتنەوەبێ وەسیلەی چونە بەهەشت و رزگاربونە لە مانەوەی هەمیشەیی لە جەننەمدا، کرداری چاک دوای تاوانی بچوک وەسیلەیە بۆ سڕینەوەی تاوانەکە، بەجێ هێنانی سیلەی رەحم تەمەن درێژ دەکات و رزق زیاد دەکات، سەدان شتی تر.
(التوسل أنواعه وأحكامه، لمحمد ناصر الدين الألباني ص 17)
جۆرەکانی تەوەسول:
بەشێوەیەکی تر تەوەسول یا شەرعی و رێگە پێدراوە، یا ناشەرعی و بیدعەیە.
نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی
تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|