تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (29).


تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی بیست و نۆيەم.

باسى تەوەسسول: بەشی سێيەم.


بسم اللە الرحمن الرحیم.

مەبەستی یەکەم: تەوەسولی دروست و رێگە پێدراو لە شەرعدا:

تەوەسولی شەرعی و دروست هەموو ئەو شتانەیە خوای گەورە رێنمایی کردوین بۆی لە قوڕئانداو پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لە فەرموودەکاندا رۆشنی کردۆتەوە بۆمان. (التوصل إلى حقيقة التوسل للرفاعي ص 20)
جۆرەکانی تەوەسولی شەرعی و دروست:
۱ - تەوەسول بۆلای خوای گەورە، بەزاتی خواو ناوە جوانەکانی و سیفاتە بەرزەکانی
 هەموو شەرعزانان هاودەنگن کە تەوەسول بەناوو سیفاتی خوای گەورە سوننەتە، بۆکارو پێویستی دونیاو دواڕۆژ. (الموسوعة الفقهية الكويتية 14/ 155)
 ئەوە بەرزترین جۆرەکانی تەوەسولە بۆلای خوا لە هەموویشی نزیکترە بۆ گیرابوونی پاڕانەوە
(التوصل إلى حقيقة التوسل لمحمد نسيب الرفاعي ص 23)
خوای گەورە دەفەرموێ: [وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴾ [سورة غافر آية: 60]،  وە دەفەرموێ: ﴿ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ﴾ [سورة البقرة آية: 186]
 ۲ - تەوەسول بە باوەڕهێنان بەخواو بە قوڕئان و پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم، بەڵگە: [رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ] [آل عمران: 53].
فەرموودەی سەحیحە (اللهم مَن آمن بك وشهِد أني رسولك، فحبِّب إليه لقاءك، وسهِّل عليه قضاءك، وأقلِلْ له من الدنيا، ومَن لم يؤمن بك ويشهد أني رسولك، فلا تحبب إليه لقاءك، ولا تسهل عليه قضاءك، وأكثر له من الدنیا) أخرجه ابن حبان في صحيحه (208)، قال شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح

۳ - تەوەسول بە کردەوە چاکەکان: 
هەموو زانایانی شەرع هاودەنگن لەسەر دروستی تەوەسول بەکرداری باش، ئەو کردارانەی کە ئینسان لەبەر رەزامەندی و نزیکبوونەوە لە خوا دەیانکات. (الموسوعة الفقهية الكويتية 14/ 152)
 بەڵگەی تەوەسول بەکردەوەی باش زۆرن تەنها بە کورتی ئەم بەسەرهاتە باس دەکەم: بەسەرهاتی ئەو سێ کەسەی کە عَبْدَ اللَّەی کوڕی عومەر - خوا لە هەردوکیان رازی بێ دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی سێ نەفەر  لە ئومەتانی پێش ئێوە بە ڕێگەدا رۆشتون هەتا شەویان هات بەسەرداو چونە ئەشکەوتێک بۆ ئەوەی لەوێ بمێننەوە، کاتێک چونە ناو ئەشکەوتەکە بەردێکی گەورە لە شاخەکە تل بویەوەو بەردەم دەرگای ئەشکەوتەکەی لێگرتن و رێگەی دەرچونیان نەما، وتویانە بۆ ئەوەی خوای گەورە ئەم بەردەمان بۆ لابات دەبێ هەر یەکەمان باسی کردەوەیەکی باشی خۆی بکات و بیکاتە وەسیلە بۆ قبوڵ بوونی پاڕانەوەکەی، یەکەمیان باسی هەڵسوکەوتێکی چاکی لەگەڵ دایک و باوکی دەکات و پاشان دەڵێ: خوایە ئەگەر لەبەرتۆ کردومە ئەم بەردە لادە بۆمان و رزگارمان بکە٫  تۆزێک بەردەکە دەجوڵێ، بەڵام توانای دەرچونیان نیە، دووەمیان: باسی ئەوە دەکات کچێکی ئامۆزای زۆر خۆشویستوە، لەسەرەتادا بۆ هەلێک گەڕاوە لەگەڵی کاری ناشەرعی بکات بەڵام ئامۆزاکەی زۆر داوێن پاک بووەو پاشان هەلێکی بۆ رێدەکەوێ کە ئامۆزاکەی لەتاو نەبوونی لە بەرانبەر هەندێک ماڵ و سامان ناچار رازی بووە  بەڵام لە کۆتاییدا ئامۆزاکەی پێی دەڵێ لە خوا بترسە بە حەرامی ئەوکارەی لەگەڵ نەکات و ئەویش لەبەر خوا وازی لێدێنێ و هەرچی ئاڵتون و پارەشی پێداوە پێی دەبەخشێ، پاشان دەڵێ: خوایە ئەگەر لەبەرتۆ کردومە ئەم بەردە لادە بۆمان و رزگارمان بکە٫ بەردەکە نەختێکی دەجوڵێ بەڵام توانای دەرچونیان نیە، سێیەمیان: دەڵێ چەند کرێکارم هەبوو پارەی هەموویانم دا دانەیەکیان وەری نەگرت و رۆشت، منیش بۆم خستە ئیشەوە دوای چەند ساڵێک هاتەوە داوای پارەکەی کرد، منیش وتم بڕۆ ئەو حەیوانانە هەمووی ئیتۆیە بیبە، هەمووی برد، خوایە ئەگەر لەبەرتۆ کردومە ئەم بەردە لادە بۆمان و رزگارمان بکە، بەردەکە جوڵاو هەموویان رزگاریان بوو و رۆشتن. 
فەرموودەکە (متفق علیە)یە بۆ دەقی فەرموودە بگەڕێنەوە بۆ بوخاری و موسلیم.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



سەردان:  1045