ئەوان نوێژێكى تريان كرد بێ پێغەمبەر (ﷺ)!


ئەوان نوێژێكى تريان كرد بێ پێغەمبەر (ﷺ) بۆيە ديسان نەك ئەوان ..شەويش هەراسانە و خۆريش ڕەنگ سارد وسڕە و مانگيش پەست و خەرامۆشە..ئەوان ڕانەهاتون نوێژێك بكەن دەنگى پێغەمبەر گياني تيا نەبێ .. هەموويان ناڵەى دەرونيان ئەوەندە غەمبارە فريشتەكانى ئاسمانيش لە گەليان نالە ئەكەن ..باوەڕ بكەن كێو و دەشت و دار و بەردي مەدينەش لە گەليان گريان ئەچڕن .. ئاخۆ دەبێ ئەم شەوگارە ڕەشە كەى كۆتايي بێ .. ئەم برينى ڕۆحە كەى سارێژ بێ ... ژيان كە كەڕ و لاڵ بووە كەى بە دەنگ بێتەوە .. نوێژەكەيان هەنگوينەكەى جاران نى يە ..بەهارە دەست بە نێرگزەكەى جارن نى يە و خورپەى ئاوى كەسەرێش تيايدا بونى ني يە .. هەر ئەوەند بوو ..پێغەمبەر گيان پەردەكەى لاداو نيگايەكى بۆيان كرد ..ئەرێ من باسى نيگاى پێغەمبەر گيان بكەم يان نيگاى گەشانەوەى هاوەڵەكان بكەم ..لە هەردوو نيگادا گەردون گەشايەوە ... ئاسمان و ئەستێرە و كێو و روبار و دەريا و گول و گياو تەنانەت فريشتەكانيش خەندەيان كرد .. نيگاي پێغەمبەر گيان وەك نورى قورئان بوو ..نيگاى هاوەڵانيش وەك گوڵدانى بەهارى مەدينە منوەر بوو ..هەموو جەستەيان بوو بە چاو .. دەست بوو بە چاو ..قاچ بوو بە چاو ..دڵ بوو بە چاو ..رۆح بوو بە چاو .. خۆشى هاتنەوەى پێغەمبەر(ﷺ) وەك چريكەى بولبول بۆ گوڵ خۆش بوو وەك گەرانەوەى روناكى بۆ چاوێكى نابينا ڕوناك بوو وەك خۆ تێهەڵدانى پەپولە بۆ ناو ئاگر بە لەزەت بوو ..خەريك بوو ئەوانيش واز لە نوێژ بهێنن و بولبول ئاسا ئاواز بكەن و وەك پەپولە يەكتر لە باوەش بگرن ..گەر ئاماژەى سەروەر نەبوايە بۆ تەواو كردنى نوێژەكەيان و جارێكى تر پەردەى داديەوە نوێژيان ئەبڕي بۆيە ئەوان نوێژيان تەواو كرد .. بەلام پەردە دادانەوە ئەستێرەكانى ئاسمانى ڕژاند .. فريشتەكانى تاساند .. رۆحى هەمويانى تەزاند ..ئيتر لەوە حالى بون جارێكى تر نوێژە هەنگوينيەكەى پێغەمبەر (ﷺ) بونى نى يە .. بۆ دوا جار ئەبێ چاورێ فردەوس بكەن و لەوێدا نوێژ و تەسبيحات لە حزورى خودا دا لەگەڵ پێغەمبەر گيان بكەن.



سەردان:  844