|
پێوەر تەقواو لەخواترسانە!
مامۆستایەک دەڵێت:
لەژووری مامۆستاکان بووم چایەکم تێکرد، جەڕەس لێیدا، بەڕێوبەری قوتابخانەکەمان زۆر تووندە، دەبێ یەکسەری بچینە پۆلەوە، چا کەش زۆر گەرم بـوو.
کارگوزارێکی فلیپینیم بینی، زەردەخەنەیەکم بەڕوویدا کرد و چا کەم پێیدا.
ڕۆژی دواتر هات بۆ لام وتی: یەکەمجارە مامۆستایەک بەڕوومدا پێبکەنێت
وتم: ویستومە ڕێزت لێ بنێم ئێمە موسڵمانین و ئەمە ئاکار و ڕەوشتمانە.
پێی وتم: دووساڵه لێرەم، کەسێک لەئێوە قسەی لەگەڵ نەکردووم، و بەڕوومدا پێنەکەنیوون.
وتیشی بڕوانامەی ماستەری هەیە لە علومدا، هەژاری و پێویستی ڕۆژگار وای لێکردووم ئەم کارە بکەم.
بەڕاستم نەزانی و ویستم تاقیبکەمەوە، بانگم کرد بۆ ماڵەوە و ویستم تاقی بکەمەوە، کچەکەم لەپۆلی یانزەیە و پرسیاری هەبوو لەزانستدا، بەجوانی وەڵامی دایەوە.
هەموو هەینیەک دەهات بۆ لام و پاشان موسڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند، پاشان بووه هۆی موسڵمان بوونی بیست کەس لەهاوڕێکانی هۆکارەکەیش " کوپێک چا بەزەردەخەنەوە"بوو
هیچ کردەوەیەکی باش بەکەم مەزانە، لەسەر شکڵ و شێوە بڕیار مەدە، ئەگەر جەستە لە ڕۆح گرنگتر بوایە، ڕۆح بەرزنەدەبوەوە بۆ ئاسمان و جەستەش نەدەکرایە ژێر خۆڵەوە.
پێوەر تەقوا و لەخواترسانە،
بەڕێزترینتان ئەو کەسەتانە،
کە لە هەمووتان زیاتر خۆپارێزترە لەتاوان.
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|