|
باوکم لە کوێیە ؟!
باوکم لە کوێیە ؟!
چووە بۆ ئیش ، کە هاتەوە دەمبات بۆ نەخۆشخانە، پێویستم بە خوێن بوو وا خوێنی لێ وەردەگرن، بەیانی دەمبات بۆ باخچە و ئەم ئێوارەیەش دەچین بۆ بازاڕ تا جلی جوانم بۆ بکڕێت، دوای دەچین بۆ شاری یاری
باوکم لە کوێیە ؟!
چووە مۆڵەت لە کارەکەی وەربگرێت تا بێتەوە لە قوتابخانە داغڵم بکات، ئەوەتا خەریکە پاصم بۆ دابین دەکا بۆ هاتوو چۆ، دوێنێش هەموو مامەڵەکانی بۆ تەواو کردم
باوکم لە کوێیە ؟!
چووە تا پارەی ئەمساڵی کۆلێژەکەم بۆ بدات، دوێنێش هات بۆ زانکۆ و کێشەی نێوان من و هاوڕێکەمی چارەسەر کرد، ڕۆژێک پێشتریش پارەی پێدام بۆ جل کڕین
باوکم لە کوێیە ؟!
لە گەڵ مامم و خاڵمدا چووە بۆ داخوازی بۆم، بەیانیش دەچین ئاڵتون و ناوماڵمان بۆ دەکڕێت …
دەی ئەوە زانیمان باوکت لە کوێ بوو، دە پێمان بڵی ئەو کە ئێستا توانای نەماوە، ئێستا تۆ لەکوێیت ؟.
مەریوان عەزیز - باوکی مەئوا.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|