چێرۆکێکی واقیعی لە قۆقازەوە.. زۆر ناخ هەژێنە..!


چێرۆکێکی واقیعی لە قۆقازەوە.. زۆر ناخ هەژێنە..!

ئیمانت نوێدەکاتەوەو هیممەتت بەرز دەکاتەوە..!

ئازیزانم.. دوکتۆر صەللابی لەپەیجی خۆیدا دەڵێ:

دوکتۆر عاصم ناوێک لە تورکیاوە بڕیار ئەدات بەتەنها بڕوات بۆ وڵاتی قۆقاز، لەوێ قوتابخانەیەکی قورئانی پیرۆز بکاتەوە، تیایدا ڕۆڵەی موسڵمانانی ئەو ناوچانە بەدینی خوا ئاشنا بکاتەوە ؛ دوای ئەوەی بەدرێژایی حەفتا ساڵ حوکمی شیوعیەکانی ڕووس لەنوری قورئان بێبەشی کردبوون و ئیسلام قەدەغەبوو تیایدا..

بەڕێزعاصم ناوی خوای لێهێناو کەوتەڕێ ، هەرکە گەشتە ئەوێ لەئوتێلێکی هەرزان بەها لایداو شەومایەوە..

لە پەنجەرەی ئوتێلەکەوە دەیڕوانی بۆ ئەو شارەی کە ۷۰ ساڵە هێزی لینینیە بێباوەڕەکان تۆوی کوفرو ئیلحادیان تیاچاندووە و ڕۆژانێ بووە دەنگی بانگ و ئیسلامەتی دۆڵ و دەشت و چیاکانی پڕکردبوو، منارەی مزگەوتەکان سەریان لەچیاکان توند کردبوو کەچی ئەمڕۆ تاقە مزگەوتێ لەم پایتەختەدا نەهێڵراوە..

هەرکە ڕۆژ بوویەوە بیرێک هات بەخەیاڵیدا پێش ئەوەی دەس بەکارە موبارەکەکەی بکات، ئەوەبو وتی: دەبێ سەرۆک کۆماری وڵات ببینم .. جا ئەوەش خۆ ئاسان نیە..
ناوی خوای لێ هێناو چوو بۆ پرسگەی کۆشکی کۆماری بەڵام مەخابن پاسەوانەکان هەر زوو کردیانە دەرەوە، بەڵام کۆڵی نەدا تا دواجار ڕێگەی پێدراو چووە ژوورەوە ، سڵاوی لەسەرۆک کۆمارکرد ، وە پێی وت : لەتورکیاوە هاتووم و بۆ فڵانە مەبەستم هاتووم.
سەرۆکیش هەستایە سەرپێ و گوشاردی بەخۆیەوەو خۆشحاڵ بوو..
ئەویش گەورەترین دیاری پێشکەش بەسەرۆک کرد کە قورئانێکی پیرۆز بوو..
سەرۆکیش قورئانەکەی لێوەرگرت و ماچی کرد وتی : بەڕاستی تۆ گیانت بۆ جەستەمان هێناوەتەوە.. من مناڵ بووم نەنکم بەدزی شیوعیە مارکسیەکانەوە ئەم قورئانەی دەور ئەکردەوەو لەدڵمدا تام و چێژێکی خۆش و تایبەتی هەبوو..

بەڵام تۆ هەر بەتەنها هاتووی؟
وتی : بەڵێ ، گەورەم من قوتابخانەیەکی قورئان ئەکەمەوەو ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە سەر لەنوێ بەئیسلام ئاشنا دەکەمەوەو بێخەمبە ئەی سەرۆک دەیان و سەدان کەسی تریش بەدوای مندا دێن.. ان شاءاللە.. دێن هەر بۆ ئەم مەبەستەش دێن ..

سەرۆکیش باڵەخانەیەکی بۆ تەرخان کرد وەئەویش پەنجا قوتابی ناونووس کردو و بەردەوام قورئان و ئادابە ئیسلامیەکانی پێ دەگوتنەوە..
یەکێ لەو قوتابیانە ئیسماعیل ناوێک بوو.. زۆر چوست و چالاک بوو و لە دێیەکی دوورە دەستەوە ڕۆژانە دەهات بۆ قورئان خوێندن..
زۆر مامۆستاکەی خۆشدەویست.. ڕۆژێ پێی وت: مامۆستاگیان بۆ جارێ سەردانی دێکەمان ناکەیت زۆر خۆشحاڵمان دەکەیت..
ئەویش ڕەزامەنی دەربڕی بەڵام وتی: ناوچەکەتان زۆر ساردە ئەترسم ڕەق ببمەوە لەسەرمانا..
بەڵام لادێکەتان چەنێ دوورە لێرەوە؟
وتی: تەنها دوو سەعات ڕێگایە..
مامۆستا وتی: تۆ هەموو ڕۆژێ دوو سەعات ڕێگا ئەبڕی لە پێناو خوێندنی قورئاندا..؟
وتی: بەڵێ..
مامۆستا: بەچی بڕۆین؟
ئیسماعیل: قوربان بە عەرەبانەی خلیسکێنەیی سەر سەهۆڵ!!
مامۆستا لەڕێگا خەریک بوو لەسەرمانا پەنجەکانی دەست و پێی ئەپەڕین..
بەڵام هیچی نەوت تا خەڵکی شەرمەندە نەبن..
هەموو ئەهلی دێ به پیرو جوانەوە هاتنە پێشوازی و بەخێر هاتنی ...
لەناو خەڵکەکەدا پیرەژنێکی کۆنە ساڵ نەنکی ئیسماعیل بوو.. هەر لەدەمووچاو و ڕوخساری مامۆستا ورد ئەبوویەوە !! لێی پرسی کوڕم تۆ زۆر درەنگ هاتویت بۆلامان !!! زۆر لە زووەوە چاوەڕوانت دەکەم..

ئیسماعیل و مامۆستا هیچ حاڵی نەبوون لەمەبەستەکەی !!
مامۆستایش وتی: ئاخر نەنەگیان ئێوە تازە ڕزگارتان بوە لەحوکمی ئاگرو ئاسنی شیوعیەت.. حەفتا ساڵە ئێمەو ئێوەیان لەیەک دابڕیوە ئێستا توانیم بێم...
بەڵام تۆ مەبەستت چیە لەوەی درەنگ هاتووم؟
نەنە زۆر لە پیاوەکە چووە پێشەوە ، وا دیاربوو ناسیەوە بۆیە چاوەکانی پڕبوون لەئاو دەستی کرد بەگریان...
مامۆستایش دڵی پڕبوو.. بەڵام هیچ حاڵی نەبوو..
بۆیە وتی : ئێمە وڵاتێکی ئیسلامی بووین لەژێر سایەی قورئانا ئەژیاین.. بەڵام ڕووسەکان بەفکرەی مارکسیەوە هاتن و زۆریان لێ شەهید کردین تەنها ژن و منداڵ ماینەوە وەک حەیوان کردینیانە فارغۆنی شەمەندەفەرەکان و بردینیان بۆ ئوردۆگای زۆرەملێ و ئەیان چەوساندینەوە بەڵام هەرکە گەورە بووم توانیم هەڵبێم و بگەڕێمەوە بۆ لادێکەمان ، زۆر خەفەتباربووم ، ئیسلام و موسڵمانان چیان بەسەرهاتووە.. شەو لەو لادێ چۆڵەدا خەوم لێکەوت..لەخەودا پێغەمبەری ئازیزم بینی زۆرجوانبوو.. ڕومەتی ئەدرەوشایەوە..پێی وتم مەگری ماوەیەکی کە ڕزگارتان ئەبێت و وڵاتتان ئازادەبێت.. وتم یارسول اللە موسڵمانان بۆ نایەن بەهانامانەوە؟ هەموو ئیبادە کراینو لەناو چووین..
ئەویش فەرموی ئەوانیش وەک ئێوە موبتەلان و ناتوانن بێن بەدەمتانەوە ..بەڵام ئەم پیاوەی لەتەنیشتمە.. دێت بۆلاتان و دووبارە قوڕئانتان فێرەکاتەوە...بەڵام یەک داواکاریم هەیە لێت..
وتم چیە یا رسول اللە؟ سەرم لەڕێتە..
فەرمووی.. ئەو پیاوەی کە دێت بەم کەش و هەوا سارد و کڵێڵەی بەفرە ڕانەهاتوە.. بۆیە جوتێ گۆرەوی وجوتێ دەسکێشی ئەستوری بۆ بچنە کە هات بیدەرێ.. ئەمەش پیاوەکەیە بۆ ئەوەی کەبینیت بیناسیتەوە..
داپیرە لەناو خەڵکەکەدا دایە قووڵپەی گریان وتی : بەخوا ڕێک و پێک تۆ ئە وپیاوەت.. یاخوا بەخێر بێیت.. بەپەلە هەستاو چو لە ماڵ دەسکێش و گۆرەویەکانی هێناو وتی: بەخوا پەنجا ساڵە لەسەر ڕاسپادەی پێغەمبەرمان محمد صلی اللەعلیەوسلم بەم دەست و پەنجانەی خۆم چنیوومە.. فەرموو لێم وەربگرە ،،
مامۆستاعاصم گریانی بەند نە دەکرد و هەموو ئامادەبوان دایانە پڕمەی گریان..
وە ئەو ڕووداوە زیاتر م.عاصمی هاندا بۆ ئەوەی شەوو ڕۆژ بخاتە سەر یەک و نوری ئیمان و ئیسلامەتی و یەقین و متمانە ببەخشێتەوە بەڕۆڵەکانی موسڵمانانی وڵاتی قۆقاز..

اللە اکبر وللەالحمد والشکر..


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



سەردان:  1093