|
( واتای - لا الە الا اللە - وە مەرجەکانیەتی).!
خوشك و برا ئەزیزەکانم تکایە ئاگاداربن.!
ئەم بابەتە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بیزانێت و لێی ئاگادار بێت.
ئەویش ( واتای - لا الە الا اللە - وە مەرجەکانیەتی).!
کە بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێك لە موسوڵمانان نەك هەر مەرجەکانی نازانن بەڵکو واتاکەشی نازانن کەسێك بەردەوام ئەمەی وتبێت کەچی لێی تێنەگەیشتبێت و کاری پێ نەکردبێت وەك ئەوە وایە هەر نەیوتبێت چونکە بەو شێوازە نەبووە کە خوای گەورە دەیەوێت.
واتاکەی /
- لا الە الا اللە -
(واتە هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق کە شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللە) ئەمە واتا ڕاستەقینەیەکەیەتی.
خۆشەویستانم - لا الە الا اللە - پێكهاتووە لە دووبەش
[[ بەشی (لا الە) کە نەرێ کردنە]] لەگەڵ
[[ بەشی (الا اللە) کە جێگیرکردنە ]] ئەمەش لەسەر بەهێزترین دەربڕین و پێوەر دانراوە چونکە لە هەر ڕستەیەكدا نەرێ کردن بکەوێتە پێش جێگیرکردن لەسەر بەهێزترین دەبێت هەتا مەبەستەکە جێی خۆی بگرێت.
بۆ نموونە ئەگەر لە ژوورێك تەنها کوڕێکی لێبێت ئەگەر بڵێیت (هیچ کەسی لێ نییە جگە لە کوڕێك)شێوازی دەربڕینەکەی زۆر بەهێزترە وەك لەوەی بڵێی (کوڕێکی لێیە و کەسی تری لێ نییە).
مەرجەکانی لا الە الا اللە بە بەڵگەوە کە 7 مەرجە /
1- العلم (زانست) : کە دژی نەزانینە واتە زانستت هەبێت بە واتاکەی و لێی تێبگەیت لە مەبەست و تەواوی حەقیقەتەکەی بزانیت.
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] (محمد : 19)
2- الصدق (ڕاستگۆیی) : کە دژی درۆیە واتە
ڕاستگۆ بیت لە وتنەکەی ئەوەی بەدەم دەیڵێیت ڕەنگدانەوەی دڵت بێت و هاوشێوەی ئەو بێت.
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى ] واتە (وصدق بلا اله الا الله) (اللیل : 6)
3- الیقین (دڵنیایی) : کە دژی گومان و دوو دڵییە واتە بەو پەڕی دڵیناییەوە بیڵێیت و هیچ گومان و دوو دڵیەکت نەبێت و لێی.
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ وَبِالْآَخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ] (البقرة : 4)
4- الٳخلاص (دڵسۆزی) : کە دژی شیرکی ڕیا و بەرچاوی خەڵکە واتە دەبێت بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بیڵێیت و نییەتت پاککردبێتەوە و یەکلایت کردبێتەوە بۆ خوای تعالی و پارێزراو بێت لە ڕیا.
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ].(البینة : 5).
5- المحبة(خۆشویستن) : کە دژی ڕق لێبوونەوەیە واتە لە دڵەوە خوات خۆشبوێت و ئەو ڕستەیە و داواکارییەکانی و واتاکەیت خۆش بوێت و دووربێت لە پێچەوانەکەی.
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی :
[ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ ] (البقرة : 165)
6- القبول (قبوڵکردن و ڕازی بوون): کە دژی ڕەت کردنەوەیە واتە پێوستە هەرچی لەو ڕستەیە هەیە لە واتا و داواکارییەکانی قبوڵت بێت و وەربگریت لە دڵەوە بێت و بەوپەڕی ڕەزامەندیەوە بێت
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ] (النور : 51)
7- الٳنقیاد (ملکەچ بوون) : کە دژی پشتگوێ خستن و واز لێهێنانە واتە دەبێتە بەتەواوی تەسلیم و ملکەچ بیت بۆ واتا و داواکارییەکانی بە تێکرایی وگەردنت کەچ بکەیت بۆی
هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی
[ وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ ] (الزمر : 54)
بۆیە خوشك و برایانی ئەزیزم بە لێ تێگەیشتی ئەم خاڵانە و کار پێکردنیان دەوترێ جێبەجێکاری ڕاستەقینەی - لا اله الا اللە - بۆیە زۆر گرنگە و نابێت بێ ئاگا بیت لێی.
داواکارین لە خوای گەورە بۆخاتری ناوەجوانەکانی و سیفاتە بەرزەکانی شارەزامان بکات لە دینەکەی هاوکارمان بێت لە جێبەجێ کردنی.
#واللە_اعلم_وباللە_التوفیق
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|