|
تەواوی شەوەکە دوعای بۆ ئوممەتەکەی دەکرد.!!
تەواوی شەوەکە دوعای بۆ ئوممەتەکەی دەکرد.!!
تەواوی شەوەكە تەنها یەک ئایەتی خوێند لە هەموو نوێژەکانی، ئەویش ئەم ئایەتە بووە:((إِنْ تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِنْ تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ))، المائدة – ١١٨.
واتە: ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن، وە ئەگەر لێشیان خۆش بیت، ئەوە بێگومان تەنھا خۆتی دەسەڵاتدار و کاردروست.
لێیان پرسی: بۆ هەر ئەوەت دووبارە کردەوە ئەمشەو؟
فەرمووی ﷺ :((داوای شەفاعەت و لێخۆشبوونم لە خوا کرد بۆ ئوممەتەکەم، ئەویش پێیدام بۆ هەموو ئەوانەی هاوبەشی بۆ پەیدا ناکەن)).
مامۆستای وەفا و دڵسۆزی.. صلی الله علیه وآله وسلم.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|