|
هەرکچێک بەبێ ڕەزامەندی خۆیی و بەزۆر بدرێ بە شوو ئەو نیکاحە دانەمەزراوە.!
هەرکچێک بەبێ ڕەزامەندی خۆیی و بەزۆر بدرێ بە شوو ئەو نیکاحە دانەمەزراوە.!
ڕاستە ئەم بابەتە جێگای خیلاف و دوو ڕایی زانایانە، بەڵام بۆچوونی ڕاست و درووست ئەوەیە کە دەبێت ئافرەت لە کاتی بەشوودانی خۆی ڕازی بێت بەو نیکاحە.
وە درووست نیە باوکی یان کەسوکاری بە زۆر بیدەن بە شوو، بەڵگەشمان ئەم فەرموودەیە کە دەفەرموێ: کچ بابی ڕەزامەندی لێوەردەگرێ و بێدەنگبوونی نیشانەی ڕازی بوونیەتی.
(لقول النبي ﷺ: والبكر يستأذنها أبوها وإذنها صماتها، ولقوله ﷺ: لا تنكح الأيم حتى تستأمر، ولا تنكح البكر حتى تستأذن، قالوا: يا رسول الله كيف إذنها؟ قال: أن تسكت).
لەبەر ئەوە ئێستا لەکۆماڵگای خۆمان ئەم گرفتە هەیەو پەیدابووەو خەریکە کێشەی کۆمەڵایەتی لێ پەیدا دەبێ، بۆیە دەبێ باوک و مام و براکان ئاگاداربن کە یەکێک لە مەرجەکانی دامەزراندنی نیکاح و مارەبڕین ڕەزامەندی کچەکەیە..
بە پێچەوانەوە هەر شتێک ڕوو بدات لەدوای ئەو نیکاحە زۆرە ملێیە، ئەوا باوک و کەسوکار تاوانبارن لای خوای گەورە.
ئامادەکردنی: باوکی سەیید
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|