ئەم ئیسلامە زۆر بەهێزە.! بزانن چۆن.؟


ئەم ئیسلامە زۆر بەهێزە.!

ئەم ئیسلامە، هەرچەندە هەوڵی بەزاندنی دەدەن گیانی بەربەرەکانی کز نابێت، هەرچەند دەیشکێنن نابەزێت، هەرچەندە لاواز دەبێت نە دەچەمێتەوە، نەدەکەوێتە کەنار و نە واز دەهێنێت، کۆڵیش ببێت کۆڵ نادات، دەبینن ئەم ئیسلامە لە تێکۆشانیدا سەرسەخت و دڕە، لە ئاشتیدا دەڵێی ئاوە، کە دەکەوێتە ژێر تاوەرە بەرد، دەبێتە کانی، کە لە سەرەوە دێتە خوارەوە بە دڵۆپە دڵۆپی بەردەوامی تاوێرە بەرد دەکاتە ماقۆڕی خۆی.!
لەهەردوو باریشدا ئەوەندە پشوو درێژە ماندوو نابێت، دەیانگۆڕێت و ناگۆڕێت، کەیەکێکی کردە موسڵمان بەمردنیشی پاشگەز نابێتەوە..!

مامۆستا نجم الدین فەرەج ئەحمەد.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

سەردان:  867