|
ئاگاداری ئەم شیرکانە بن.!
ئاگاداری ئەم شیرکانە بن.!
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ئەمانە بریتین یە لە 20 جۆر لەو شیرکانەى کە لەنێو خەڵکی و کۆمەڵگادا بەربڵاوە :
1. داواكردن و هانا بردن و پەنا گرتن لە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو: بڵێت ، یا رسول الله شیفام بۆ بنێرە ، یا شیخ عبدالقادر گەیلانی بمپارێزە ، بەهانامەوە وەرە ، ڕزقم زیاد بكە .
2. ترسان لە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو ترسان لە گۆڕی پیاوچاكان.
3. حەیوان سەربڕین بۆ غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو حەیوان سەربڕین لەسەر گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ جنۆكەكان .
4. نەزركردن بۆ غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو حەیوانێك لەسەر خۆی نەزر بكات بۆ گۆڕی پیاوچاكێك هەر كاتێك كارەكەی بۆ جێ بەجێ بوو .
5. خۆش ویستنی كەسێك بە ئەندازەی خۆشویستنی خودای پەروەردگار ، یان زیاتر لە ئەندازەی خۆش ویستنی لەخودا
6. ووتنی : ئەگەر ویستی خودا و ویستی تۆی لەسەر بێت . ووتنی : لە سایەی تۆ و لە سایەی خودای پەروەردگار .
7. هەڵواسینی نوشتە و پەڕۆی سەوز و دار تاوك بە خۆتەوە یان مناڵەكانتەوە یان سەیارەكەتەوە ، بە مەبەستی پاراستن لە چاو و زار .
8. هەڵواسینی ناڵی گوێدرێژ و ئێسك و قۆچی حەیوان بە خانوەكەتەوە یان سەیارەكەتەوە یان باخچەكەتەوە بە مەبەستی پاراستن لە چاوەزار .
9. چونە سەر گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بۆ داواكردن لێیان بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی یان منداڵ بوون یان هەر شتێكی تر كە لە توانای غەیری خودای پەروەردگار دا نیە .
10. دەست هێنان بە كێل و قەفەزی گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بۆ تەبەڕوك.
11. سوجدە بردن بۆ گۆڕی پیاوچاكان یان بۆ ئەو كەسەی كە زیندووە و بە شێخ مەشهوورە .
12. تەواف كردن بە دەوری غەیری كەعبەی ماڵی خودای پەروەردگار ، وەكو تەواف كردن بە دەوری گۆڕی پێغەمبەرێك یان پیاوچاكێك یان هەر كەسێك و هەر شتێك.
13. كڕنوش بردن و خۆدانەواندن بۆ غەیری خودای پەروەردگار .
14. باوەڕ بوون بە سحرباز و جادووگەرو شوین هەڵگر .
15. دانە پاڵی باران بارین بۆ لای غەیری خودای پەروەردگار وەكو ئەستێرەكان یان پیاوچاكان .
16. كردنی عیبادەتێك بۆ بینینی خەڵك كە پێی دەڵێن (الریا) واتە ڕووبینی.
17. كردنی عیبادەتێك بۆ بیستنی خەڵك كە بە عەرەبی پێی دەڵێن (السمعە) واتە: ووتنی قسەیەكی باش یان زیكرێك بۆ ئەوەی خەڵك لێی ببیستێت تاوەكو پێی بڵێن بەڕاستی پیاوێكی بە تەقوایە .
18. كردنی عیبادەتێك بۆ بە دەستهێنانی شتێك لە دونیادا.
19. سوێند خواردن بە غەیری خودای پەروەردگار ، وەكو بڵێت بە پێغەمبەر ، یان بە گۆڕی شێخی ، یان بە سەری تۆ ، یان بە سەری من ، یان بەسەری كوڕم ، یان بەگۆڕی باوكم ، یان بە هەردروستكراوێك لە دروستكراوەكانی خودای پەروەردگار .
20. گوێڕایەڵی كردنی كەسێك لە حەڵاڵ كردنی شتێكی حەرام ، یان لە حەڕام كردنی شتێكی حەڵاڵ .
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|