|
ئەوە بیروباوەڕی ئێمەی موسوڵمانانی کوردستانە.
ئەوە بیروباوەڕی ئێمەی موسوڵمانانی کوردستانەو بە شانازییەوە دەیڵێینەوە:
- دین و دیدێکی ڕاست نیە، جگە لە ئیسلام.
- قودس پیرۆزە، یەکەم قیبلەی موسوڵمانانە و، ئەوەی لە پێناویدا بکوژرێ شەهیدە.
- غەززە (وما حولە)ی قودسە و خاکێکی ڕەسەنی ئیسلامە، ئەوەی لە،پێناویدا بکوژرێ شەهیدە.
- فەڵەستین لەلایەن لاشەیەکی زڕ داگیرکراوەو دەبێ چۆڵی بکات.
- هەر کەسێک بڵێ (لا إله إلا الله محمد رسول الله) بەبڕیاری خوا براو خوشکمانە، بە سەرکەوتنی دڵخۆشین و بە ئازار و ناخۆشی دڵ پر لەغەمین.
-کوردستان خاکێکی رەسەنی ئیسلامە خۆشمان دەوێ بەگیان و ماڵ دەیپارێزین.
- کەمتەرخەمی هەر گەل و وڵاتێک لەئاست مەینەتیەکانی کورد، وامان لێناکا لەئاستیان کەمتەرخەمبین.!
- شێخی ئوممەت هە.ن.یە سەرکردەیەکی گەورەی موسوڵمانان بوو ژین و مردنی لەپێناو خوا دابوو -نحسبە کذلک والله حسیبەـ
-گەلی خۆمان خۆشدەوێ بەڵام نەتەوە پەرست نین.!
- بۆگەنی بیرو وتەی هەندێک بەناو موسوڵمانمان بەلاوە غەریب نیە، چونکە نمونەی (منافقین) ی سەردەمی پێغەمبەرن.
-دینمان پاڵنەرمانە ستەم لەئاژەڵیش ڕەت بکەینەوە، چ جای ستەم لە مرۆڤ و گەلێک.
داواکارین لەخوا لەسەر ئەو بیروباوەڕە بمانژیێنێ و بمان مرێنێ (فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ).
دکتۆر ئیبراهیم سەنگەسەری.
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
|