|
چەند فەرموودەیەک دەربارەی هاوسەرگیری و سوودەکانی
چەند فەرموودەیەک دەربارەی هاوسەرگیری و سوودەکانی:
پێغەمبەرى خوا ﷺ هانی گەنجان دەدات لە کوڕان و کچانمان کە هاوسەرگیرى بکەن، چونکە لەم قۆناغە ئارەزوویان زۆرە نزیکن لەوەى بکەونە نێو گوناهـ و تاوان تەنها ئەوانە نەبن کە خۆیان بە قەڵا تۆکمەکانەوە دەپارێزن...
وەک: ئیمان و تەزکیە و هۆکارەکانی بە دەستهێنانیان وەک ڕۆژوو...هتد
۱ ـ خۆشەویستمان ﷺ دەفەرمووێت:
ئەى كۆمەڵی گەنجان هەر كەس لە ئێوە تواناى هەیە با ژن بێنێ.
۲ ـ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
خوا لەسەر خۆى پێویست کردووە یارمەتی سێ کەس بدات، یەکێک لەوانە ئەو کەسەیە هاوسەرگیرى دەکات بە نیازى داوێن پاکی.
۳ ـ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
هەر کاتێک بەندە (کوڕ، یان کچ) هاوسەرگیریی کرد، ئەوە بە دڵنیایی نیوەى دینداریەکەى تەواو بووە، با تەقوای خوای گەورە بکات و خۆی لە تاوان بپارێزێت لەو نیوەى دیکەی کە ماوە.
٤ ـ عائیشە دەڵێ: پێغەمبەرى خوا ﷺ پێمى فەرموو: لە بەرەکەتدارى هاوسەرگیری ئافرەت ئەوەیە کارئاسانی بکرێ لە بە شوودان و مارەییەکەشی کەم بێت.
٥ ـ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ئەگەر کەسێک هات بۆ لاتان داواى کچەکەتانی کرد ئێوەش لە دینداری و ڕەوشتى ڕازی بوون لێى مارە بكەن، ئەگەر ئەم کارە نەکەن ئەوە ئاشووب و فیتنە لە زەوى بڵاودەبێتەوە و خراپەیەکى زۆر دێتە کایەوە.
٦ ـ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: هیچ چارەسەرێک نابینم باشر بێ لە هاوسەرگیرى بۆ دوو کەس کە یەکتریان خۆشبوێ.
۷ ـ ئەبو هوڕەیڕە دەڵێ: لە لای پێغەمبەر ﷺ بووم، پیاوێک هاتە لای هەواڵى پێدا كە ئافرەتێكی ئەنصاری خواستووە پێغەمبەرى خوا ﷺ پێى فەرموو: ئایا سەيرت كردوە؟ گوتی: نەخێر، فەرمووى: بڕۆ سەيرى بكە چونكە لە چاوى ئەنصارییەكان شتێک هەیە!
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
|