|
که‌مینه‌ی هاووڵاتیانی دانیمارك سووکایه‌تییه‌که‌ی ڕۆژنامه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه.
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
که‌مینه‌ی هاووڵاتیانی دانیمارك سووکایه‌تییه‌که‌ی ڕۆژنامه‌که‌یان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه.
له ڕاپرسییه‌کدا که له ڕێكه‌وتی ٢٨/١/٢٠٠٦دا ئه‌نجام درابوو، ده‌ره‌نجامه‌که‌ی نیشانی دا که زۆربه‌ی هاووڵاتیانی دانیمارك پێیان باش نییه سه‌رۆکوه‌زیرانیان یان ڕۆژنامه‌ی (يولاندز پۆستێن: Jyllands- posten)ی دانیمارکی داوای لێبوردن بکات له موسوڵمانان به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنه کاریکاتێرییانه‌ی به مه‌به‌ستی سووکایه‌تی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کراوه!
ڕاپرسییه‌که که په‌یمانگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێزگه‌ی ڕه‌سمیی دانیمارکی ئه‌نجامی دابوو ئاشکرای کرد که ئه‌م ڕاپرسییه له‌نێو کۆمه‌ڵێکی نموونه‌ییدا کراوه و له کۆی ده‌نگی (٥٧٩) که‌س، ڕێژه‌ی ٪٧٩ وای ده‌بینن که نابێت سه‌رۆکوه‌زیران (ئا‌ندێرز فۆگ ڕاسمووسێن) داوای لێبوردن بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌و سووکایه‌تییه‌دا. له لایه‌کی تره ڕێژه‌ی ٪١٨ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن که داوای لێبوردن بکرێت له موسوڵمانان. ئه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی٪٣ وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆی ڕوونیان نه‌دابۆوه.
له لایه‌کی تره‌وه له ٪٦٢ ڕایان وابووه که هه‌روه‌ها نابێت ڕۆژنامه‌ی (يولاندز پۆستێن: Jyllands- posten)یش داوای لێبوردن بکات. به‌ڵام ڕێژه‌ی ٪٣١ وتوویانه له‌ته‌ك داوای لێبوردندان و له‌٪٧ی ده‌نگه‌کانیش وه‌ڵامێکی ڕوونیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له ٪٤٨ی ده‌نگه‌کان ڕایانگه‌یاندووه له حاڵه‌تی هه‌ر خۆتێهه‌ڵقورتاندنێك له‌لایه‌ن سه‌رۆکوه‌زیرانه‌وه به مه‌به‌ستی ناچارکردنی ڕۆژنامه‌که بۆ داوای لێبوردن ئه‌وه وه‌ك پێشێلکردنی ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسی سه‌یر ده‌كه‌ن!
له‌لایه‌کی تر ٪٤٤ی ده‌نگه‌کان پێیان وایه که ده‌بێت سه‌رۆکوه‌زیران هه‌ڵسێت به کۆششی زیاتر له پێناوی ڕوونکردنه‌وه‌ی بۆچوونی حوکومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه.
ڕاپرسییه‌که ده‌ریخستووه که هۆکاری ڕه‌دکردنه‌وه‌ی داوای لێبوردن به‌رامبه‌ر ئه‌و سووکایه‌تییه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمیله بۆچوونی دانیمارکییه‌کان له پێویستی به‌رگریکردن له بنه‌مای ئازادیی ڕاده‌ربڕین هه‌ڵقوڵاوه. به ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌مه له مافه بنچینه‌یییه‌کانی مرۆڤن نه‌وه‌ك مه‌به‌ستی دژایه‌تیی ئیسلام له پشتییه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌ره‌نجامه نیشانی داوه که ٪٥٨ له هاووڵاتیانی دانیمارك پێیان وایه که ده‌بێت مافی ڕاده‌ربڕین بدرێته ڕۆژنامه‌که له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی کاریکاتێری، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌چاوی ناڕه‌زاییی موسوڵمانانیشیان بکرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و وێنانه.
شایه‌نی باسه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی چه‌وتی زۆرێك له‌هاووڵاتیانی دانیمارکی خه‌ڵکانێکیش ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه ده‌ربڕیوه. له دیارترینی ئه‌و ده‌نگانه که‌سایه‌تیی ناسراوی دانیمارکی(ئووفه ئولمان)ه که سه‌رۆکی پێشووی پارتی لیبراڵی فه‌رمانڕه‌وا و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ووڵات بووه.
ناوبراو له ڕۆژانی ڕابردوودا ناڕه‌زاییی خۆی به‌وه ده‌ربڕیوه وه‌ك له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرابۆوه که نیشاندانی ئه‌و وێنانه‌ی به هه‌ڵسوکه‌وتێکی "هه‌رزه‌کارانه" داناوه.
هه‌روه‌ها ئوڵمان سه‌باره‌ت به ئازادیی ڕاده‌ربڕین ڕوونی کرده‌وه: "ده‌بێت ئازادیی ڕاده‌ربڕین هه‌بێت به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئازاردان و بریندارکردنی خه‌ڵکانی تر له بیروباوه‌ڕیان. به‌ڵکوو ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت ته‌نها بمێنێته‌وه له بازنه‌ی ڕه‌خنه له بیروبۆچوونی به‌رامبه‌ر."
هه‌روه‌ها ئوڵمان ڕۆژنامه‌که‌ی تاوانبار کرد به‌وه‌ی ئه‌وان له ئازادیی ڕاده‌ربڕین به‌هه‌ڵه گه‌یشتوون، بۆیه له یه‌کێك له وته‌کانیدا وتی: "له‌ڕاستیدا من له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌وه هیچ بزواندنێکی ئاقڵانه نابینم که تیایدا بانگه‌شه بکات بۆ گفتۆگۆ! (مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که له شه‌ڕه‌نگێزی زیاتر سوودی نییه.)"
هه‌روه‌ها ووتی: "بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له‌ڕووی یاسایییه‌وه هیچ لادانێك نییه، به‌ڵام بێواتان و ته‌نها ئه‌وه‌ش نا به‌ڵکوو ئه‌و کاره ده‌بێته هۆی ڕووشاندنی هه‌ستی کۆمه‌ڵانێك له گه‌ل."
پاشان ئوڵمان ئه‌وکاره قێزه‌ونه‌ی به نموونه‌ی سووتاندنی ئاڵای دانیمارك لێك چواند و وتی: "ئه‌گه‌ر ئاڵای دانیمارك بسووتێنرێت له ڕووی یاسایییه‌وه هیچی تێدا نییه، به‌ڵام به دڵنیایییه‌وه زۆرێك له گه‌لی دانیماکی به ئیهانه و سووکایه‌تی ده‌زانن له‌سه‌ر خۆیان."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی تووڕه‌یی ڕه‌وه‌ند (الجالیـة)ی موسوڵمان وتی:"من ئه‌گه‌ر بینیم وا یه‌کێك هه‌ڵده‌ستێت به سووتاندنی ئاڵای دانیمارکی له به‌رچاوم، ده‌ستبه‌جێ کارم تێ ده‌کات و کارداناوه‌شم ده‌بێت زۆر به‌توندی، به‌ڵام موسوڵمانه‌کان ته‌نها کاردانه‌وه‌یان نواند به خۆپیشاندانێکی ئاشتییانه."
ناوبراو کۆتایی قسه‌کانی به‌وه هێنا:"ئازادیی ڕاده‌ربڕین بریتی نییه له ئامانج وه‌ك خودی خۆی به‌ڵکوو ئه‌وه هۆکارێکه له پێناوی گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه، بۆیه ئازادیی ڕاده‌ربڕین په‌یوه‌ندییه‌کی بنچینه‌یی هه‌یه به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه له ئازادیی بیروڕا و ئێمه‌ش ده‌بێت پارێزگاری لێ بکه‌ین و ڕێزیان لێ بگرین."
شایه‌نی باسه، هه‌فته‌ی پێشوو (١٢) نووسه‌ری دانیمارکی ڕه‌خنه‌یان گرتووه له‌و وێنانه‌ی که بڵاو کراونه‌ته‌وه. به‌مه‌ش خۆیان خسته پاڵ (٢٢) سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی دانیمارکی که زۆربه‌یان له ڕابردوودا له‌باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌کایه‌یان سه‌فیر بوون له وڵاته ئیسلامییه‌کان. ئه‌مانه‌یش له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پار ڕه‌خنه‌یان گرتووه له سیاسه‌تی سه‌رۆکوه‌زیرانی وڵاته‌که‌یان و وتویانه: "ئازادیی ئایین و ئازادیی ڕاده‌ربڕین هه‌ردووکیان ده‌ستووری ووڵات له‌خۆی گرتوون، به‌ڵام به‌کارهێنانی ئازادییه‌کانمان بۆ سووکایه‌تیکردن به که‌مایه‌تییه ئایینیه‌کان به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌وه له سیمای دانیمارك نییه."
|