|
ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی جووراوی ڕۆژنامه دانیماڕکییه‌که کاوێژده‌کاته‌وه.
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
ڕۆژنامه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی جووراوی ڕۆژنامه دانیماڕکییه‌که کاوێژده‌کاته‌وه.
به‌رده‌وام له میانه‌ی هێرشه دڕنده یه‌ک له‌دواییه‌کانه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌ئیسلام، ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی (فڕانس سوار) ڕێکه‌وتی چوارشه‌ممه ئه‌و وێنه کاریکاتێرییانه‌ی بڵاو کرده‌وه که پێشتر له ڕۆنامه‌ی(یولاند- پۆستێن)ی دانیماڕکی سه‌باره‌ت به ناشرین کردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوکرابوونه‌وه.
ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌که پێ داده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م وێنانه‌ی بۆیه بڵاوکردۆته‌وه، گوایه له‌به‌ر هیچ ئامانجێکی بێ ڕێزکردنی هه‌ستی به‌رامبه‌ر نییه! به‌ڵکو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م باسه وروژانێکی به‌دیاری مشت ومڕی له‌سه‌ر ڕووی جیهان دروست کردووه که ته‌وه‌ره‌که‌ی بریتیه له هاوسه‌نگی و سنووره ئاڵوگۆڕه‌کان له بواری دیموکراتی و ڕێزی بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌کان و ئازادی ده‌ربڕین!
هه‌ر له‌گه‌ڵیدا ڕۆژنامه‌که هێرشێکی ئاشکرای کردۆته سه‌ر نه‌بوونی گیانی لێبوورده‌یی که‌له‌لایه‌ن ئیخوان موسلیمین و سوریا‌و جیهادی ئیسلامی و وه‌زیرانی ناوخۆی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و ڕێخراوی موئته‌مه‌ری ئیسلامی به‌رچاو گیراوه، ئه‌ویش به‌هۆی بانگه‌شه‌یان بۆ هاووڵاتیانی کۆمه‌ڵگا دیموکراتی و عه‌لمانییه‌کان به مه‌به‌ستی مه‌حکوم کردنی ئه‌و وێنانه به هه‌نجه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه له‌ژێر ته‌وه‌ری به‌های که‌مکردنه‌وه‌ی موقه‌دده‌ساتی ئیسلام خۆی ده‌بینێته‌وه .
ئه‌مه‌و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که به‌توندی ڕایگه‌یه‌ندووه که ئه‌وان هه‌رگیز له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه داوای لێبووردن ناکه‌ن و ده‌ڵێت: " ئێمه ئازادین له گفتوگۆ‌و بیرکردنه‌وه‌و بیروباوڕماندا، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه(موسوڵمانان) ته‌نها خۆیان به هه‌ڵگری په‌یامی ئیمان ده‌ناسن و کێشه‌که‌یان کردۆته مه‌بده‌ء ، بۆیه ده‌بێت ئێمه زۆر گورجتر بین!"
له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ڕۆژنامه‌که نووسیویه‌تی: " به‌مافی خۆمانی ده‌زانین وێنه‌کێشیی کاریکاتێری موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) و مه‌سیح(صلى الله عليه وسلم) و مو‌سا(صلى الله عليه وسلم) و پوزاو هه‌موو جۆره‌کانی تری په‌رستراوی بکه‌ین" به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌مه له ژێر به‌ندی ئازادی ڕاده‌ربڕین جێی ده‌بێته‌وه له وولاتێکی عه‌لمانیدا.
شایه‌نی باسه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕؤژنامه‌ی فڕانس سوار دوابه‌دوای ڕۆژێک له په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی(یولاند- پۆستێن) دێت له‌به‌رامبه‌ری بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کان.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌ر دوێنێ له تونس له کۆبونه‌وه‌یه‌کی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌کان داوایان له دانیماڕک کرد هه‌ستێ به سزادانی به‌رپرسانی بڵاوکراوه‌ی ئه‌و وێنانه.
وه‌زیران له‌به‌یانی کۆتایی خولی بیست وسێیه‌م له کۆبونه‌وه‌کانی وه‌زیرانی ناوخۆی عه‌ره‌ب له ئێواره‌ی (31.01.2006)دا که‌له تونس به‌سترا، تیایدا هاتووه که : " داواده‌که‌ین له حوکومه‌تی دانیماڕک هه‌ستێ به گرتنی هه‌موو ته‌قه‌للایه‌کی پێویست بۆ سزادانی به‌رپرسانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره‌و زه‌مانی ئه‌وه‌ش بکرێت له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی و هه‌تاوه‌کو ئه‌و بارتێکچوونه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه بڕه‌وێته‌وه‌و بزواندنی هه‌ستی به‌رامبه‌ریش نه‌کرێت بۆ زیادکردنی قین و ڕقه‌به‌رایه‌تی".
|