|
ڕۆژنامه‌ی(sd-kuriren) ی سویدیش ده‌نگی خۆی خسته پاڵ تاوانی سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر پێغه‌مه‌به‌ری ئیسلام.
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
ڕۆژنامه‌ی(sd-kuriren) ی سویدیش ده‌نگی خۆی خسته پاڵ تاوانی سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر پێغه‌مه‌به‌ری ئیسلام.
ڕۆژنامه‌ی(sd-kuriren) ی سویدی که ڕۆژنامه‌یه‌که له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، له به‌رواری(٣/٢/٢٠٠٦) بڵاوی کرده‌وه پێشبڕکێیه‌کی ڕاگه‌یاندووه بۆ وێنه‌کێشانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی که به‌رگرییه له ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌روه‌ها هاوده‌میی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی(یولاندس- پۆستن)ی دانیماڕکی که پێشه‌نگ بووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه کاریکاتێرییه‌کانی به‌ناو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(صلى الله عليه وسلم).
له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا سه‌رنووسه‌ر(ڕیتشارد یۆمشوف: Richard Jomshof) ده‌ڵێت: سنوری ئازادی ده‌ربڕین له سویددا به‌ربه‌ستی ئیسلامیی له‌به‌رامبه‌ر وێنه‌کێشانی موحه‌ممه‌د(صلى الله عليه وسلم) ده‌به‌زێنێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌که ده‌ستی بۆ ئه‌وه ڕاکێشاوه که گوایه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه له‌لایه‌ن ڕؤژنامه دانیماڕکییه‌که‌وه هه‌وڵێکه بۆ ڕوونکردنه‌وه وتیشک خستنه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسی هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نیازی خۆی باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات ئه‌وان پشتگیری له ووشه‌ی ئازاد وگفتوگۆی کراوه ده‌که‌ن و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌موو به‌ربه‌ستێکی ئیسلامی‌یش ده‌به‌زێنێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه: سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌که پشتگیری به‌رده‌وامی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ڵوێستی ڕۆژنامه دانیماڕکییه‌که‌و پێداگریش له‌سه‌ر سووربوونیان دووپات ده‌کاته‌وه بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و پاشان بانگه‌شه‌ی کردووه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌تا وێنه‌کێشی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بکه‌ن وه‌ک چۆن به خه‌یاڵیاندا دێت!
هه‌روه‌ها ڕوونی کردۆته‌وه که؛ ڕۆژنامه‌که پێشوازی له‌و وێنانه ده‌کات له‌ڕێگه‌ی نامه ئه‌له‌کترۆنییه‌کان و نامه‌ی ئاساییه‌وه ده‌نێررێن، ئه‌مه‌و ئیشاره‌تی به‌وه‌ش کردووه که ئه‌و وێنانه له‌داهاتوودا له مانگی مارس بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێت: ئێمه هه‌تاکو ئێستا وێنه‌ی زۆرمان بۆ هاتووه‌و هه‌ندێکیان زۆر له سنور تێپه‌ڕیون و به‌که‌ڵکی بڵاو کردنه‌وه نایه‌ن، بۆیه بۆ زانیاری هه‌موو لا‌یه‌ک ئێمه ناتوانین هه‌موو وێنه‌کان بڵاوبکه‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌و ڕۆژنامه‌که‌ش یه‌ک وێنه‌ی وه‌ک نموونه بڵاو‌کردۆته‌وه‌و به‌ڕای خۆی ئه‌و وێنه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) نیشان ده‌دات و یه‌که‌م وێنه‌یه که له‌دوای بانگه‌شه‌که‌ی پێی گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان و وێنه‌کێشه‌کانیش هان ده‌دا که زۆرتر به‌شداری بکه‌ن وێنه‌ی نوێ بنێرن له‌سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی/ ئه‌م هه‌واڵه له کۆی چه‌ند نووسراوێک ئاماده‌کراوه.
|