|
(ئیلاندز پۆستێن)ی دانیمارکی دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی (هۆڵوكوست)ه!!!
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
(ئیلاندز پۆستێن)ی دانیمارکی دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی (هۆڵوكوست)ه!!!
رِۆژنامه‌ی (ئیلاندز پۆستێن)ی دانیماركی مۆڵه‌تێكی به‌زۆره ملی سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه به‌رپرس بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتۆرییانه‌ی كه سووكایه‌تییان تێیدا به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بڕِیارِی دا بوو ئه‌و وێنه كاریكاتۆرییه گاڵته‌جارِییانه‌ی (هۆڵۆكۆست) كه له ڕِۆژنامه‌كانی ئێران ئاگاداریی پێشبرِكێی بۆ كرابوو، وه‌ریگرتبوون و بڵاویان بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌مڕاستی ڕۆیته‌رزی هه‌واڵی كه له ده‌می (كارستین یوستی) سه‌رنووسه‌ری (ئیلاندز پۆستێن) وه‌ریگرتووه و ده‌ڵێت:" ده‌سته‌ی سه‌رۆكه‌كانی نووسین به (فلیمنج ڕۆز)یان ڕاگه‌یاندووه كه ده‌بێت مۆڵه‌تێك وه‌ربگرێت. كه‌س نییه كه تا ئێستا له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ری تێ بگات."
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه‌وه دێت كه‌وا (ڕۆز) له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا بۆ كه‌ناڵی ( سی ئێن ئێن) ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م وێنه كاریكاتۆرییانه‌ی كه سه‌باره‌ت تێهاویشتنی جووله‌كه‌كان له ته‌نوور كه نازییه‌كان بۆیان سازدابوون كه ناسراوه به ( هۆلۆكۆست) بڵاویان بكاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و وێنانه بوون كه ڕۆژنامه‌ی(همشهری)ی ئێرانی له چوارچێوه‌ی پێشبڕِكێیه‌كدا خستبوویانه به‌ردیدی خوێنه‌رانی.
هه‌روه‌ها (یوستی) له ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵًێت: "(فلیمنج روز) خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌رده‌برَێت له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه ئه‌و خۆی قه‌ت به‌م چه‌شنه بیری له ئاكامی نه‌كردبۆ‌وه -كه چ هه‌ڵه‌یه‌كه له بڕیاردانی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه پێشبڕكێكانی ئێرانی سه‌باره‌ت به هۆڵۆكۆست-." ئه‌وه ده‌رده‌برِێت كه له چوار مانگی ڕابردوودا نزیكه‌ی بیستوچوار سه‌عات چ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نائینسانی خرابووه سه‌ری و ڕووبه‌ڕووی چ گه‌مارۆیه‌ك بووبوویه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی دانیماركی و ده‌ره‌وه‌دا.
هه‌روه‌ها (یوستی) به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ڕێگا به خۆ ناده‌ین له‌ژێر هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت كه پاڵمان پێوه بنێت بكه‌وینه ژێر هه‌ر كاریگه‌رییه‌كه‌وه كه ئه‌وه ڕه‌د بكه‌ینه‌وه هه‌ست و حه‌زی تێكڕای خه‌ڵكی رِه‌د ده‌كاته‌وه له سه‌روبه‌ندی ئه‌م وێنانه‌ی كه ڕۆژنامه ئێرانییه‌كه بڵاوی كردۆته‌وه."
ئه‌مه‌و ڕۆژنامه‌ی (همشهری) كه ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕه‌سمیی ئێرانییه له ڕۆژی ٦/٢/٢٠٠٦دا پێشبڕكێیه‌كی وێنه‌یی كاریكاتۆری ساز كرد كه گاڵته ده‌كات به‌و (ئه‌فسانه ده‌ستكرده)ی كه باس له‌و ته‌نووره ده‌كات كه كاتی خۆی نازییه‌كان بۆ جووله‌كه‌كانی ئه‌وسایان ساز دابوو كه ئێستا ناسراوه به (هۆڵۆكۆست). ئه‌مه هه‌وڵێك بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی ڕۆژئاوا كه هه‌میشه بانگه‌شه بۆ ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه وێنه‌ی كاریكاتۆری گاڵته‌جاریی بۆ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) ساز ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه (ڕِۆز) هه‌مان ڕۆژ په‌شیمانیی خۆی له ده‌رهه‌ق بڕیاردانی سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه كاریكاتۆرییانه كه له ئێران ساز كرابوون ده‌رباره‌ی ( هۆڵۆكۆست) بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام دوابڕیاردانه‌كانی به‌س نه‌بوو له‌وه كه سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی ڕازی بكات كه بڕیاری مۆڵه‌تبڕِینی به‌زۆری پێ نه‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌دات كه ئه‌و له مانگی نیسانی ٢٠٠٣دا (ئیلاندز پۆستێن) ڕه‌دی كردۆته‌وه كه وێنه‌كان سه‌باره‌ت به سووكایه‌تیكردن به مه‌سیح عیسا (علیه السلام) بڵاو بكاته‌وه. ئه‌ویش له ترسی ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌كوو كاردانه‌وه‌یه‌كی تووڕه و توندی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌كه لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مه و ئه‌و ڕۆژنامه دانیماركییه یه‌كه‌م ڕچه‌شكێنی ئه‌و قه‌یرانه بووه كه له نێوان ڕۆژئاوا و جیهانی ئیسلامی‌دا له ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠٠٥دا سازی كردووه له سه‌روبه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری (خوا صلى الله عليه وسلم) ده‌نوێنن. ئه‌وه‌شی ڕه‌د كردۆته‌وه كه به بیانووی ئه‌وه ئازادیی ڕاده‌ربڕِین عوزرخوایی بێنێته‌وه.
ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه كه‌وتۆته سه‌ر ڕۆژنامه‌كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌و كاره‌ی كه له ده‌رهه‌ق ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی كه كردوویه‌تی و ئه‌و هه‌موو گله‌یی و گازندانه‌ی كه هه‌ر دوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له دژی دانیمارك ده‌ستیان تێ داوه، بڕیار ده‌دات و له كانوونی دووه‌می ٢٠٠٦دا داخ و په‌ژاره و تۆبه‌ی خۆی ده‌رده‌بڕِێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م هه‌واڵه له پێگه‌ی (ئیسلام ئۆنلاین) وه‌رگیراوه.
|