دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
"موحه‌ممه‌د" یه‌كه‌م ناوه له‌ناو كه‌مایه‌تیی ئیسلامی له دانیمارك
٨٩٢٨ كه‌س ناوی موحه‌ممه‌دیان هه‌ڵگرتووه!!
ته‌نها له ساڵی ٢٠٠٤دا ١٦٧ منداڵ ناوی موحه‌ممه‌دیان لێ نراوه!
پاش ڕووداوه‌كانی بێڕیزیكردن به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه سه‌ره‌تا ڕۆژنامه‌ی"يولاندز-پۆستێن" له سێبته‌مبه‌ری ٢٠٠٥دا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه و پاشانیش بووه هه‌رایه‌كی گه‌وره له دنیادا، موسڵمانانی دانیمارك سوورن له‌سه‌ر پاراستنی ناسنامه‌ی ئیسلامیی خۆیان و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناوی (موحه‌ممه‌د) له منداڵه‌كانیان بنێن؛ به شێوه‌یه‌ك بۆته به‌ربڵاوترین ناو له‌ناو كه‌مایه‌تیی ئیسلامی له دانیمارك.
به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێرییانه بێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رژمێریی ئه‌و وڵاته له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ئه‌نجامی داوه، ناوی (موحه‌ممه‌د) له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌یه كه له‌ناو منداڵانی كه‌مایه‌تییه ئیسلامییه‌كاندا هه‌یه. ٨٩٢٨ كه‌س له دانیمارك هه‌ڵگری ناوی (موحه‌ممه‌د)ن و له ساڵی ٢٠٠٤یشدا ١٦٧منداڵی تازه له‌دایكبوو ئه‌و ناوه‌یان لێ نراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رژمێری ڕه‌سمیی دانیمارك بێت، ناوی (ئه‌حمه‌د)یش به پله‌ی دووه‌م پاش ناوی موحه‌ممه‌د دێت و ٣٩٢٣ كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن.
عیمران سه‌روه‌ت كه تازه منداڵێكیان بووه و ناوی ناوه "موحه‌ممه‌د" ده‌ڵێت: "من و خێزانه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه پێك هاتین كه ناوی ئیسلامی له کوڕان و کچانمان بنێین كه هه‌ڵگری مانا و به‌ڵگه‌ی مێژوویی بێت تاكوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه بۆی له داهاتوودا كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بێت له‌سه‌ری."
ئه‌وانه‌ش ویستیان بێڕێزی بنوێنن به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام سه‌ریان دای له به‌رد؛ ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه به‌و شێوه‌یه موسڵمانان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان خۆش ده‌وێت، بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردایه نه‌ك برینداركردن و ئیهانه‌كردنی هه‌ستی ئایینی‌یان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: http://www.islamonline.net/Arabic/news/2006-05/09/article09.shtml