|
با چی تر بێده‌نگ نه‌بین له‌ئاست سووکایه‌تییه‌کان!
دانراوه له‌لایه‌ن: یووسف خۆشناو
با چی تر بێده‌نگ نه‌بین له‌ئاست سووکایه‌تییه‌کان!
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار لێره و له‌وێ چه‌ندین گۆڤار، ڕۆژنامه، میدیا، ماڵپەڕ، ناڕۆشنبیر و که‌سایه‌تییه جاهیله‌کان به ناوی ئازادیی ڕاده‌ربڕینەوە سووکایه‌تییان کردووە به پیرۆزییه‌کانی ئیسلام، چه‌ندین جاریش ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م سووکایه‌تییانه ده‌ربڕاوه و حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی لێ‌ئاگادار کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تۆزقاڵێك گوێی پێنه‌دراوه و پشتگوێ خراوه؛ تا وای لێهات سووکایه‌تییه‌کان قووڵتر بوونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و بێئه‌ده‌بی به‌رامبه‌ر به خودای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
هه‌روه‌ك چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له سۆران له فێستیڤاڵێکدا که چه‌ند ناڕۆشنبیر و ناشاعیر تیایدا به‌شدار بوون، ئه‌وپه‌ڕی سووکایه‌تی به ئیسلام کرا. هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان به‌ڵکوو ئه‌مجاره سووکایه‌تییه‌که‌یان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی بێئه‌ده‌بی و بێسنووری، تا وای لێهات گۆڤارێکی دۆڕاوی دیکه به ناوی گۆڤاری چرپه هه‌ستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی شیعری که‌سێکی کوردی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ده‌مشڕی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج به ناوی هه‌ڵمه‌ت گۆران. پێویست ناکات وه‌سفی بکه‌ین، هەر وشه به‌کارهاتووه‌کانی ناو شیعره‌که جاهیلی و بێئاستیی که‌سه‌که ده‌رده‌خات، که چه‌نده که‌سێکی ده‌مشڕ و بێئاسته، ته‌نانه‌ت وشه‌کانی ئه‌وه‌نده شه‌قامی و لاکۆڵانین، كە بۆ وتن نابن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگا‌ی تێڕامانه، ئه‌وه‌یه چۆن جورئه‌ت کرا له شارێکی وه‌کوو شاری هه‌ولێر ئه‌م بێئه‌ده‌بی و کوفرکردنه به‌رامبه‌ر ئیسلام بڵاو بکرێته‌وه، بێ گوێدانه هه ستی خه‌ڵك؟!
سوپاس بۆ خودای گه‌وره به هه‌وڵی مامۆستایان و موسوڵمانانی به‌جورئه‌تی شاری هه‌ولێر گردبوونه‌ویه‌ك ساز درا بۆ داخستنی گۆڤاره‌که و سزادانی سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی و دانانی سه‌قفێکی زه‌مه‌نی بۆ كۆتاییهێنان ئه‌م سووکایه‌تییانه. دوای ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ش، سوپاس بۆ خودا سه‌رۆکی حکوومه‌ت له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا هاته سه‌رخه‌ت و به بڕیاره‌کان ڕازی بوو، ئەگه‌ر په‌شیمان نەبێته‌وه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگا‌ی سه‌رسوڕمانه جگه له که‌ناڵه ئیسلامییه‌کان هیچ که‌ناڵێکی دیکه له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه ئاماده نه‌بوو! ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه، پێویست ناکات خۆمانی لێ بێ‌ئاگا بکه‌ین! ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه، ئه‌وه‌یه با به‌س بێت بێجورئه‌تی و بێده‌نگی له‌ئاست سووکایه‌تییه‌کان به پیرۆزییه‌کانی ئیسلام! با یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتوو و چاونه‌ترس بین! با واز لە بەخۆوەخه‌ریكبوون بێنین! ئیتر به‌س بێت قۆناغی بێده‌نگی و بێجورئه‌تی! با ئیتر قۆناغی وته و نووسین و وتاردان کۆتایی پێبێنین، به‌ڵکوو به‌ره‌و قۆناغی کرداری بچین بۆ ڕێگرتن له سووکایه‌تییه‌کان و به‌رزڕاگرتنی پیرۆزییه‌کانی ئیسلام!
ته‌نها له کۆتاییدا ماوه بڵێم ئیسلام ئایینێکه هه‌ر له‌کاتی هاتنییه‌وه تاکوو ئێستا هه‌ر له گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌دایه و چه‌ندان ئه‌بووجه‌هل و فیرعه‌ون نه‌یانتوانیوه ڕووناکیی ئه‌م ئیسلامه بکوژێننه‌وه و چوونه‌ته زبڵدانی مێژوو.
یووسف خۆشناو
هه‌ولێر
٧/٥/٢٠١٢
|