|
ئاماده‌سازیی ده‌روونی بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
سایە فارس
هه‌ركه‌سێك كاتێك به نیازی گه‌شت بێت پێش وه‌خت خۆی له ڕووی ده‌روونی و مه‌عنه‌وییه‌وه بۆ ئه‌و گه‌شته ئاماده ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌شتێكی دوورودرێژ بێت. ڕائدی فه‌زای سووری موحەممەد فارس له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: گه‌شته‌كه‌مان (١٣) ڕۆژ بوو، به‌لام نزیكه‌ی دوو ساڵ ئاماده‌سازیمان بۆ كرد. به هه‌مان شێوه كه‌سێك بیه‌وێت به‌ره‌و مه‌یدانی جه‌نگ بڕوات، پێویسته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئاماده بێت، كه‌واته ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ره‌و هاوسه‌رگیری ده‌چێت بێ گومان پێویسته خۆی بۆ ئه‌و گه‌شته دوورودرێژه ئاماده بكات و پێشبینی ئه‌و ڕووداوانه بكات كه پاش هاوسه‌رگیری دێته ڕێی.
له بابه‌تی پێشوودا باسمان له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كرد كه هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت و هیچیان بێ ئه‌وی تر نابێت و ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ق و لاسه‌نگ ده‌كات.
یه‌كه‌م: هاوسه‌رگیری لێپرسراوێتی یه
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت: " كلكم راع و كلكم مسۆل عن رعیته ". متفق علیه.
پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات ئافره‌ت بێت یان پیاو ئه‌وه بزانێت كه دوای هاوسه‌رگیری ده‌بێته لێپرسراوی خێزان ( هاوسه‌ر، ماڵ ، منداڵ ، ...هتد) وه خۆی بۆ گه‌شتێك ئاماده بكات كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زۆر جیاواز بێتء گۆڕانگاری به خۆیه‌وه ببینێت، باری سۆزداریء خۆشه‌ویستی به‌س نی یه وه هه‌رگیز ئه‌وه ڕاست نی یه كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی هه‌بوو ئه‌وا هه‌موو شتێك ئاسان ده‌بێت، به‌لێم ئه‌وه ڕاست نی یه چونكه خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه پاش هاوسه‌رگیری ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی تووشی ههژاریء نه‌داری ده‌بێت ئایا هاوسه‌ره‌كه‌ی چ هه‌ڵوێستێكی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر پێش وه‌خت ئاماده‌سازی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه كردبێت ئه‌وكات ده‌توانێت به‌رپرسیارێتی وهرگرێتء ئارام بگرێت. وه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك تووشی نه‌خۆشی یه‌كی كوشنده ببێت ئایا هه‌ڵوێستی هاوسه‌ره‌كه‌ی چی ده‌بێت؟ ئه‌كرێت به‌رگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاری یه بگرێتء ئارام بگرێت. به‌ر پرسیارێتی له پیاوو ئافره‌تدا وه‌ك یه‌ك نی یه‌و جیاوازی هه‌یه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا باسی كردووه ... ( الرجال قوامون على النساء بما فچل الله بعچهم على بعچ وبما ڕنفقوا من ڕموالهم فالێالحات قانتات حافڤات للغیب بما حفڤ الله) النساْ
به‌رپرسیارێتی له پیاودا ( قیوامه ، نه‌فه‌قه ، په‌روه‌رده)
به‌لێم له ئافره‌تدا:
مافی هاوسه‌ره‌كه‌ی بپارێزێء گوێ ڕایه‌ڵی بكات.
ماڵء حاڵی هاوسهرهكهیء ئابڕووی بپارێزێت.
گرنگی به منداڵه‌كانی بداتء یارمه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌شی بدات له په‌روه‌رده‌كردنیان .
دووه‌م: هاوسه‌رگیری قوربانی دانه
هاوسه‌رگیری بێ قوربانی دان نابێتء به‌رده‌وامیش نابێت پێویسته لاوان خۆیان بۆ ئه‌و گه‌شته ئاماده بكه‌نء قوربانی بده‌ن بۆ پاراستنء به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی یه‌كانیان، هیچ نه‌نگی نی یه ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران قوربانی بده‌ن له پێناو شكست نه‌هێنانی ئه‌و پرۆسه گرنگه‌ی كه سه‌ره‌تا زۆر به په‌رۆشه‌وه بنیاتیان یاوه.
یان له‌وانه‌یه ئه‌و قوربانی دانه له پێناو داهاتووی منداڵه‌كان بێت یان بۆ كه‌مته‌رخه‌می نه‌كردن له مافی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ نمونه: ڕم هانیْ ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر بوو درودی خوای لێبێت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌فاتی كردبوو پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ویستی بیخوازێت به‌لێم ئه‌و داوای لێبووردنی كردء وتی ناتوانم ئه‌وه بكه‌م چونكه ئه‌ترسم له‌به‌ر تۆ كه‌مته‌رخه‌می بكه‌م له مافی منداڵه‌كانم وه یان به‌هۆی منداڵه‌كانم نه‌توانم مافی هاوسه‌ری تۆ بده‌م.
سێ یه‌م: هاوسه‌رگیری قبوڵ كردنی جیاوازی یه‌كانه
ژیان به بێ جیاوازی نابێت، به تایبه‌تی هاوسه‌ران هه‌ریه‌كه‌و له خێزانێكه‌وه كه په‌روه‌رده‌یان جیاوازه دێته ناو خێزانێكی نوێوه كه ئه‌گه‌ری دروست بوونی جیاوازی زۆر هه‌یه به تایبه‌تی له ساڵی یه‌كه‌می هاوسه‌ریدا چونكه هێشتا به ته‌واوی له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوون، به‌لێم ئه‌مه نابێته هۆی كێشه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێش وه‌خت بۆ ئه‌و جیاوازیانه ئاماده ساز بن، ئه‌گه‌ر پیاوو ئافره‌ت له ڕاو بیرء بۆچوونء بیرۆكه‌و ئاره‌زووه‌كاندا وه‌ك یه‌ك بن مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وان یه‌ك كه‌سن نه‌ك دوو، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ران %٥٠ هاو ڕا بوون ئه‌وه باشه ، ئه‌گه‌ر %٦٠ بوو ئه‌وا زۆر باشه وه ئه‌گه‌ر %٦٥ بوو ئه‌وا تۆ شا یان شاژنی!
هیچ ڕاست نی یه ئه‌گه‌ر دوو هاوسه‌ر %١٠٠ هاوڕا بن.
كه‌واته پێویسته جیاوازی یه‌كان وهربگرینء قبوڵی بكه‌ین تا بتوانین كه‌لێن نه‌خه‌ینه نێوان به‌خته‌وه‌ری ژیانی هاوسه‌ری.
ئه‌و ئاماده سازی یه‌ش پێویسته باوان له نه‌وه‌كانیاندا به‌رنامه‌رێژی بكه‌ن چونكه هه‌رئه‌وان پهروهردهكارء سهرپهرشتیاریانن وه پێویسته گرنگی به‌و پرۆسه‌یه بده‌ن هاوكاربن له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری داهاتووی ڕۆڵه‌كانیان.
|