|
ژنهێنان مایه‌ی چاوڕوونی و ئۆخژنی دڵه‌كانه
هێمن عه‌بدولعه‌زیز
ژنهێنان یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانی ژیان. ئه‌وه‌ی ژن نه‌هێنێ یان شوو نه‌كات له‌قه‌ی گیركردووه له‌م سوننه‌ته پیرۆزه‌ی ژیان، چونكه مه‌حاڵه بێ ژن و ژنخواستن ئه‌م زه‌مینه ئینسان هه‌ڵگرێ و بۆ هه‌میشه خزمه‌تی بكات و بۆ داخوازه‌كانی پشتی خۆی بۆ ڕابخات. چونكه ئاشكرایه كه خوای په‌روه‌ردگار دونیای بۆ خزمه‌تی ئینسان دروست كردووه، ئینسانیش ئه‌و كائینه بێوێنه و تاكه‌یه كه ئه‌بێت به خه‌لیفه له‌سه‌ر زه‌وی تاكوو ئه‌م دونیایه‌ی كه خۆی بۆ خزمه‌تی دروست كردووه بیكات به په‌رستگا و خوای تاك و ته‌نیای لێ بپه‌رستێ. وه‌لێ ئه‌و ئینسانه ناتوانێ تاسه‌ر ئه‌م كاره ڕاپه‌ڕێنێت، بێ ئه‌وه‌ی حسێب بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆی نه‌كات و كلیلی به‌رده‌وامبوونی ڕه‌وڕه‌وی ژیان ته‌سلیم به‌وانه‌ی دوای خۆی نه‌كات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش وه نه‌بێ ته‌نها ئه‌م ده‌ستاو ده‌ست كردنه‌ی ژیان هه‌ر تایبه‌تیش بێ به ئینسان، بگره باقی مه‌خلوقه‌كانی تریش ئه‌بێ ئه‌م خاسیه‌ته‌ی تێد مسۆگه‌ر بێت، ئه‌نا به‌ته‌نها ئینسان ناتوانێ تێكڕای كاره‌كان له دونیا ڕاپه‌ڕێنێت.. ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه ئینسان ئه‌بێت ئه‌م كائنه كه به ده‌وری بانگه‌واز كردنی ئینسان هه‌ڵبژێردراوه تا به پێ ی فه‌رمایشته‌كانی خوا بۆ ئه‌م كاره شانی خۆی بداته به‌ر، كه‌چی مهخلووقهكانی تر، له ڕێگه‌ی ژن و ژن خواستن ته‌نها ڕێ خۆشی بۆ ئه‌و ئینسانه ئه‌كه‌ن تاكو هیچ بیانووێكی وه‌ده‌ست نه‌مێنی له‌وه كه كه‌م ته‌رخه‌می بكات و ئه‌و ئه‌ركه به چاكی ڕانه‌په‌ڕێنێ.. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسانه‌ی من كه ئه‌ڵێم درووست كراوانی تریش ده‌وری ئه‌م تێكه‌ڵ بوونه‌ی ژن و ژن خواستن ئه‌بینن. ئه‌م ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێ: وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ الرعد: 3. واته: له هه‌موو به‌روو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه. یان ده‌فه‌رموێ: فَاسْلُكْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ المؤمنون: 27 . واته: له هه‌ر جۆرێك ( ماڵات و گیان له به‌ری ماڵیی ) جووتێك سوار بكه.
به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی ئینسانی زۆر به به‌رز نرخاندووه بۆیه ده‌فه‌رموێ : يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً النساء: 1 . واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه خۆتان له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن كه ئێوه‌ی له تاكه كه‌سێك درووست كردووه، وه له‌و كه‌سه‌ش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دی هێناوه، له‌و دوانه پیاوان و ژنانی زۆری هێناوه‌ته كایه‌وه. یان ده‌فه‌رموێ: وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ لقمان: 10. واته: له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها ڕووه‌ك و گژو گیای هاو جووتی به سوودو به‌كه‌ڵك و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا ڕواند.
هه‌ر له‌م پێوه دانگه‌وه خوای په‌روه‌دگار و پێغه‌مبه‌ری نازدار صلی الله علیه وسلم هانی به‌نده‌كان ئه‌ده‌ن بۆ ژن هێنان، بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
1. وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ النور: 32 . واته: ئافره‌تانی كه‌نیزه‌ك بده‌ن به شوو، وه كه‌سانی چاك و پاك له به‌رده‌م كهنیزهكانتان له یه‌كتری ماره ببڕن.
2. فَلا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ البقرة: 232 . واته: ( ئێوه ئه‌ی كه‌س و كاری ژن ) مه‌بنه كۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه لای هاوسه‌ریان ( یاخود ویستیان شووێكی تر بكه‌ن ).
3. وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجاً وَذُرِّيَّةً الرعد: 38 . واته: بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه كردووه، هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێ به‌خشیون.
4. وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ الفرقان: 74 واته: ئه‌وانه‌ش كه ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارمان له هاوسه‌ران و نه‌وه‌كانمان كه‌سانێكمان پێ ببه‌خشه كه ببنه مایه‌ی ڕووناكی دیده‌مان و ( شادمانی دڵمان).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ:
1. یا معشر الشباب ! من استطاع منكم الباءه فلیتزوج. فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج. ومن لم یستطع فعلیه بالصوم. فإنه له وجاء رواه مسلم عن معاویة . واته: ئه‌ی لاوه‌كان ! ئه‌وه‌ی له ئێوه ئه‌توانێ كه ئۆقرهگیر بێت با ژن بهێنێت، چونكه ( ژن هێنان ) مایه‌ی چاو گرتن و پاراستنی دامێنه، ئه‌وه‌یش كه ناتوانێ با به ڕۆژوو بێت، چونكه ئه‌و پارێزه‌ری شه‌هوه‌ته‌كانی ئه‌بێت.
2. إذا خطبَ إليكُمْ من ترضونَ دينهُ وخلقهُ، فزوِّجوهُ. إلاَّ تفعلوا تكنْ فتنةٌ في الأرضِ وفسادٌ عريضٌ رواه الترمذي عن أبي هُرَيرَةَ رضي الله عنه . واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك بۆ داخوازی كچه‌كانتان هات له دین و ڕه‌وشتی ڕازی بوون، بیده‌نێ ، ئه‌نا وانه‌كه‌ن ئه‌وا فیتنه‌و نارێكی یه‌كی زۆر و فه‌سادێكی پان و پۆڕ له زه‌ویدا بڵاو ئه‌بێته‌وه.[pagebreak]
زانایان ده‌فه‌رموون:
1. ابن عباس رضي الله عنه ده‌فه‌رموێ: به‌ندایه‌تی كه‌س وه‌رناگیرێت ژن نه‌هێنێت ( یان مێردێ نه‌كات ).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ویستتان نیكاح ببه‌ستن بیبه‌ستن، ئه‌نا هه‌ر كه‌سێكی زینا بكات ئیمان له دڵ و ده‌روونی ده‌ر ئه‌چێت . ( ڕه‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت، كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژن نههێنێنێت خه‌ریك ئه‌بێ گیرۆده‌ی زینا ببێت! ).
سووده‌كانی ژن هێنان:
هه‌ڵبه‌ت ژن هێنان جگه له‌وه‌ی كه فه‌رمانێكی ئه‌م ئایینه‌یه، به‌ڵام له ڕووی تره‌وه خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌شه به ئینسان خۆی، بۆیه ئه‌بینین كه ژن هێنان سوودێكی زۆری هه‌یه له‌وانه:
1. منداڵ بوون و زیاد بوونی وه‌چه‌و فراوان بوونی ژیان: وه‌ك پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رموێ: (عن معقل بن يسار قال:جا‌ء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: إني أصبت امرأةً ذات حسب وجمال، وإنها لا تلد أفأتزوجها؟ قال: لا، ثم أتاه الثانية فنهاه، ثم أتاه الثالثة فقال: تزوجوا الودود الولود فإِنِّي مكاثرٌ بكم الأمم ) رواه مسلم . واته: له معقل بن يسار رضي الله عنه ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێ: پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و گوتی: من تووشی ئافره‌تێ هاتووم كه ناو‌و ناوبانگی هه‌یه‌و جوانه، به‌ڵام منداڵی نابێت، ئایا بیخوازم، فه‌رمووی: نه‌خێر، پاشان جاری دووه‌م هاته‌وه، هه‌مدیس ئه‌مه‌ی گوته‌وه، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم هه‌مدیس نه‌رێ ی لێ كرده‌وه، سێیه‌م جار هاته‌وه، ئینجا پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمووی: ئافره‌تێ بخوازن كه ببێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی و منداڵ بوون، چونكه من به ئێوه ئوممه‌تێ زیاد ئه‌كه‌م.
2. دامركاندنی شه‌هوه‌ته‌كان : وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ الروم:21. واته: ( یه‌كێك ) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی تری ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر له خۆتان هاوتاو هاوسه‌ری بۆ درووست كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له لایدا، وه له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌مهێناوه، به ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و تێده‌فكرن.
3. ماڵ پێك هێنان : ئینسان تا به ته‌نها بێت زۆرده‌گمه‌نه كه بتوانێ ماڵ پێك بهێنێت، وه‌لێ كاتێ كه بیر له ژن هێنان ئه‌كاته‌وه، به‌شێك له‌و بیر كردنه‌وه بیر كردنه‌وه‌یه له پێكهێنانی ماڵێكی نوێ، كه ببێت به مایه‌ی ژیانێكی خۆشی هاوسه‌رایه‌تی و ماڵێك كه چه‌ندین منداڵی لێ ببێته‌وه.
4. زۆر بوونی خه‌ڵك : وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێ: تزوجوا الودود الولود فإِنِّي مكاثرٌ بكم الأمم ( له پێشتر لێك دراوه‌ته‌وه ).
5. تێكۆشان بۆ خزمه‌ته‌كانی یه‌كتر : وه‌ك ابن مسعود ده‌فه‌رموێ: "أني أحب أتزين لزوجتى كما تحب زوجتى أن تتزين لي" . واته: من پێم خۆشه كه خۆم بۆ ژنه‌كه‌م جوان بكه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌و پێی خۆشه خۆی بۆ من جوان بكات.
كام ئافره‌ت هه‌ڵده‌بژێریت تا بیكه‌یت به هاوسه‌ری ژیانت؟
پێویسته ئه‌و ئافره‌ته‌ی یان ئه‌و پیاوه‌ی كه هه‌ڵی ده‌بژێریت ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت:
1. پێویست و ساڵح و دیندار بێت : وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: (تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدينها. فاظفر بذات الدين تربت يداك) رواه مسلم عن أبي هريرة رضي الله عنه . واته: ئافره‌ت بۆ چوار شت ده‌خوازرێت، له به‌رماڵ و سامانی وه له‌به‌ر ناو‌و ناوبانگی، وه بۆ جوانی ، وه له‌به‌ر دین و دینداری، به‌ڵام تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خاوه‌ن دین و دینداریه هه‌ڵبژێره ئه‌یبه‌یته‌وه.
2. پێویسته ڕه‌وشتی ئاكارو به‌رزی جوانی هه‌بێت:
3. ڕوخسار‌و شێوه‌ی لای یه‌كتر به‌دی كرێن: وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: عن المغيرةِ بنِ شُعبَةَ ، أنَّهُ خطبَ امرأةً، فقال النَّبيُّ صلى الله عليه وسلم : ( انظرْ إليها فإنَّهُ أحرى أنْ يُؤدمَ بينكُما ) رواه الترمذي . واته: له عن المغيرةِ بنِ شُعبَةَ ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێ: كه داخوزای ئافره‌تێكی كرد، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ( بڕۆ ) سه‌رنجی لێ بده، چونكه ئه‌بێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی.
هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌عمه‌ش رحمه الله ده‌فه‌رموێ: ( هه‌ر ژن هێنانێك بێ سه‌یر كردنی یه‌كتر ڕێكخرابێت، كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌یی یه.
هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه كه له ده‌ورانی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب رچی الله عنه پیاوێك ئافره‌تێكی خواستبوو، پاش ماوه‌یه‌ك ئافره‌ته‌كه داد‌و بێدادی بوو له چنگی، بۆیه خاو‌و خێزانی ئافره‌ته‌كه ئافرتهكهیان لێ سه‌نده‌وه‌و چوونه لای عومه‌ر، گوتیان ئه‌ی عومه‌ر ئێمه وامان زانیبوو كه زاواكه‌مان گه‌نجه! عومه‌ریش بانگی كرد‌و لێیدا پێی گوت: خۆت ههڵخهڵهتاندو خه‌ڵكیشت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند!
4. ماره‌ییه‌كه‌ی سووك بێت : وه‌ك له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: أكثرهن بركة أيسرهن مهرا . واته: زۆرترینی به‌ره‌كه‌ت له‌وه دایه كه ماره‌ییه‌كه‌ی سووك بێت.
5. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیندار په‌روه‌رده بوو بێت: ئه‌مه‌ش بۆ په‌روه‌رده كردنی ڕۆڵه‌كانیان پێشگری خراپه ئه‌بێت بۆیان، هه‌روه‌ك له عائشه ده‌گێڕنه‌وه ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا [ صلى الله عليه وسلم ] ده‌فه‌رموێ: ( تخيروا لنطفكم وانكحوا الأكِفَّاء وأنكحوا إليهم ) رواه ابن ماجة . واته: ئه‌وه بزانه كه تۆوه‌كه‌ی خۆت له‌چی هه‌ڵده‌بژێریت، كه‌سانێ بخوزان كه هاوشانی خۆتان بن و كه‌سانی شیاویشی بۆ هه‌ڵبژێرن.
6. ئافره‌ته‌كه یان پیاوه‌كه نه‌زۆك نه‌بێت : چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ( تزوجوا الودود الولود فإِنِّي مكاثرٌ بكم الأمم ) رواه مسلم. ( پێشتر لێك دراوه‌ته‌وه )
7. هاوته‌مه‌نی یه‌كتر و گه‌نج و لاو بن : بۆ ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به جابری فه‌رموو كاتێ كه پیره‌ژنێكی ماره كردبوو: ( يا جابر تزوجت ؟، قلت: نعم. قال: بكر أم ثيب ؟ قلت: ثيب. قال: فه‌لا بِكرا تلاعبها ؟، قلت: يا رسول الله إن لي أخوات. فخشيت أن تدخل بيني وبينهن ) رواه مسلم . واته: ئه‌ی جابر ژنت هێناوه؟ جابریش گوتی: به‌ڵێ، فه‌رمووی: گه‌نجه یان پیر؟ جابر گوتی: پیره، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: ئه‌وه گه‌نجێكت نه‌هێنا تا یاری له‌گه‌ڵ دا بكه‌یت؟ جابر گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من چه‌ند خوشكێكم هه‌یه، له‌وه ترسام كه ژنه‌كه‌م خۆی بخزێنێته نێوانمان و ده‌ست له كار‌و بار‌مان وه‌ربدات.
8. وا چاكه كه خزمی یه‌كتر نه‌بن: چونكه له ڕووی زانستیه‌وه كوڕ‌و كچێك كه خزمی یه‌كتر بن، له دوا ڕۆژ زیانێكی زۆر به منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌یه‌نرێ.
9. دوور كه‌وتنه‌وه له ژن به ژنی : چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هی كرده‌وه له ژن به ژنی وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( لا شغار في الإسلام ) رواه ابن ماجة عن ان‌س بن مالك . واته: ژن به ژنی له ئیسلامدا نیه. ( مه‌به‌ستیش له ژن به ژنی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌ك له ژنه‌كان ئه‌بن به ماره‌یی یه‌كتر! )[pagebreak]
قۆناغه‌كانی دوای ماره كردن یان ئادابی ژن گواستنه‌وه
1. داوه‌تی بووك گواستنه‌وه : واته: خه‌ڵكی بانگ بكه‌یت و خواردن درووست بكه‌یت و ماره بڕینه‌كه‌ی تێدا ئاشكرا بكه‌یت : هه‌روه‌ك ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چاوی كه‌وت به شوێنه‌واری خواردن له ماڵی عبدالرحمن بن عوف رضي الله عنه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ئه‌مه چیه ئه‌ی ( أبو عبدالرحمن )؟ ئه‌ویش گوتی: ئافرتێكم خواستووه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زێر، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: ( بارك الله لك أوِلم ولو بشاة ) واته: خوا به‌ره‌كه‌ت خاته داوه‌تی بووك گواستنهوهكهتان، داوه‌تی بووك گواستنه‌وه بكه‌ن ئه‌گه‌ر چی به مه‌ڕێكیش بێت. ( رواه الشیخان ).
هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم داوه‌تی بووك گواستنه‌وه‌ی بۆ (صفية) كرد به قاپێ خورماو هێندێ هه‌نگوین.
ئینجا سوننه‌ته كه پیرۆزبایی له زاوا یان بووك بكرێت و پێیان بگوترێت: ( بارك الله لكما وبارك عليكما وجمع بينكما في خير ) . ئه‌م داوهتهش به‌شێكی له ڕاگه‌یاندنی ماره بڕینه‌كه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ( أعلنوا النكاح ) عن عبدالله بن زبير عن أبيه ( المستدرك على صحيحين ] . واته:ماره بڕینهكانتان ئاشكرا بكه‌ن.
2. ئه‌و په‌ڕی ڕه‌وشت به‌رزی له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بنوێنێ : وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوف النساء: 19 . واته: گوفتارو ڕه‌فتارتان له گه‌ڵیاندا جوان بێت. یان ده‌فه‌رموێ: وَأَخَذْنَ مِنْكُمْ مِيثَاقاً غَلِيظاً النساء: 21 . واته: ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێكی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون ( له كاتی ماره كردنیاندا ). به‌شێكیش له ڕه‌وشت به‌رزی ئه‌وه‌یه كه پیاو له‌سه‌ر ئازاره‌كانی خێزانی خۆ ڕاگر بێت و له هه‌موو هه‌ڵچوونێك هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بدات.
3. ده‌ست بازی و یاری كردن و گاڵته‌و خۆشی له گه‌ڵ یه‌كتر بنوێنن: ئه‌مه‌ش ئاشكرایه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌رده‌م شۆخی له گه‌ڵ خێزانه‌كانی ئه‌كردو هه‌تا ده‌گێڕنه‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده گه‌ڵ عائشه له حه‌وشه‌ی مزگه‌وت پێش بڕكێی ڕاكردنیان كردووه. جاری وا هه‌بوو له باوه‌شی ئه‌كرد؟!! بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو: ( خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي ) رواه الترمذي . واته: چاكترینتان ئه‌و كه‌سه‌یه كه له گه‌ڵ خێزانی خۆی باش بێتن منیش له ئێوه له هه‌مووتان باشترم له گه‌ڵ خێزانی خۆم.
4. زێده‌ڕه‌وی نه‌كات له گاڵته‌و گه‌پ و شۆخی، چونكه هێندێ جار كار ئه‌كاته سه‌ر كه‌سایه‌تی یه‌كتر و سه‌ره‌نجام هیچ شه‌رمێك له نێوانیان نامێنێ تا جورئه‌ت ئه‌كه‌ن قسه‌ی ناشرین به یه‌كتر بڵێن!.
5. دادگه‌ری له پڕكێشی كردن ( الإعتدال في الغيرة ) : زۆر جار ئینسان گومانی خراپ ئه‌بات به خانه‌واده‌ی تا سه‌ره‌نجام ژیانیان لێ ئه‌بێت به مه‌رگ ، گۆڤه‌ندیان لێ ئه‌بێت به گۆبه‌ند. بۆیه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌میشه یارانی ئاگادار ئه‌كرده‌وه كه پڕكێشیهكانیان له شوێنی خۆی بێت، ته‌نها گومانێك واتان لێ نه‌كات تای ته‌رازوو له گه‌ل خێزانهكانیات لار بكه‌ن، بۆ نموونه كاتێ كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له گه‌ل یارانی ئه‌گه‌ڕانه‌وه مه‌دینه پێی ده‌فه‌رموون: ( لا تطرقوا النساء ليلاً) رواه البخاري عن أنس رضي الله عنه ] . واته: به‌شه‌و له ده‌رگای خێزانه‌كانتان مه‌ده‌ن.
6. دادگه‌ری له به‌خشین: واته نه زۆر ده‌ست بڵاو و نه زۆر چرووكیش بێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ الأعراف: 31 . واته: بخۆن و بخۆنه‌وه و ده‌ست بڵاوی مه‌كه‌ن، چونكه خوا ده‌ست بڵاوانی خۆش ناوێن.
هه‌روه‌ها ابن سیرین [ رحمه الله ] : ده‌فه‌رموێ: ( وا چاكه بۆ پیاو هه‌موو ڕۆژانی هه‌ینی شیرناتیهك بۆ خێزانی درووست بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌بێ هه‌وڵ بدات كه خواردنی حه‌لال بۆ منداڵه‌كانی بێنێته‌وه، وه نه‌كات نا دادگهریهك له نێوان منداڵه‌كانی درووست بكات، یان ئه‌گه‌ر دوو ژنی هه‌بوو كه‌سیان نهبژێرێ به‌سه‌ر ئه‌وی تردا. بۆیه ئه‌بینین كه ئافره‌تانی تابعین به مێرده‌كانیان ئه‌گوت: ئێوه ئه‌چنه ده‌ره‌وه ئێمه نازانین كه چ خواردنێك بۆ منداڵه‌كان ده‌هێننه‌وه، ده‌ستمان دامێنتان نه‌كه‌ن لوقمه‌ی حه‌ڕام بۆ منداڵه‌كانمان بێننه‌وه، ئێمه ئه‌توانین له‌سه‌ر برسێتی خۆ ڕا بگرین به‌ڵام ناتوانین بۆ ساتێكیش خۆ ده به‌ر ئاگری دۆزه‌خ ڕابگرین.!
7. هه‌ردووك وێكڕا هه‌وڵ بده‌ن له زانستی یه‌كتر به‌هره‌مه‌ند بن و زانسته شه‌رعی یه‌كان بۆ یه‌كتر بخوێنن.
8. ته‌مێ كردن : كاتێ كه مێرد ئه‌یه‌وێ خێزانه‌كه‌ی ئاگادار كاته‌وه له تاوانێك كه ئافره‌ته‌كه ئه‌نجامی داوه، ئه‌بێ زۆر به هێمنی و به‌ڵگه‌ی شه‌رعی یه‌وه خێزانه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: إِنْ يُرِيدَا إِصْلاحاً يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا النساء: 35 . واته: ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو كه‌سه مه‌به‌ستیان ڕێكخستنیان بێت، خوا پێكهاتن فه‌راهه‌م دێنێت له نێوان ژن و مێرده‌كه‌دا . خۆ ئه‌گه‌ر ئافرته‌كه به‌مه‌نده به‌سی له تاوانه‌كانی نه‌كرد، ئه‌وا قۆناغی خۆ دوور گرتن ده‌ست پێ ئه‌كات. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلا النساء: 34 ] . واته: ئه‌گه‌ر ترسان له سه‌ركه‌شی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بكه‌ن، ( ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو ) له ناو جێ‌دا گوێ یان پێ مه‌ده‌ن، ( ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو ) لێیانبده‌ن ( به مه‌رجێك لێدانه‌كه له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به جێ نه‌هێڵیت ).[pagebreak]
9. سه‌رجێ ی كردن: ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ت به‌و شێوه‌یه ئه‌بێ ئه‌نجام بدرێت كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌یانه‌وێ، قۆناغه‌كانیش كه مه‌به‌سته له‌شه‌وی یه‌كه‌م جێ به‌جێ بكرێن به‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌یه:
· دوو ڕكات نوێژ به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن.
· پیاوه‌كه ئامۆژگاری ئافره‌ته‌كه ئه‌كات.
· پیاوه‌كه شیرناتیهك ئه‌دات به خێزانه‌كه‌ی.
· ده‌ستی ڕاست ئه‌خاته سه‌ر سه‌ری خێزانه‌كه‌ی و ئه‌ڵێت: (اللهم! إني أسألُك من خيرهِا وخيرُ ما جبلتَ عليه. وأعوذ بكَ من شرِّها وشرِّ ما جبلتَ عليه) رواه ابن ماجة عن ابن عمر ( رضي الله عنهما ) .
· ئینجا هه‌موو جار پێش ئه‌وه‌ی كه سه‌رجێ یه‌كه‌ی ده‌ست پێ بكات ئه‌وا ئه‌ڵێت: ( بسم الله، اللهم جَنِّبنا الشَّيطانَ وجنِّب الشَّيطانُ ما رَزقتنا) سهرجێییهكه ده‌ست پێ ئه‌كات، واش باشه له كاتی سه‌رجێی شتێك وه خۆ دابده‌ن.!
· به هیچ جۆر درووست نیه كه له كاتی حه‌یز و نیفاس بچێته لای له‌و كاته دا پیاو ئه‌توانێ خۆشی له هه‌موو شوێنێكی ئافره‌ت وه‌رگرێت له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا، ته‌نها خۆی له فه‌رجی وه دوور ئه‌گرێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ البقرهة: 223 . واته: ژن و هاوسه‌رتان كێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو كێڵگهكهتانهوه ( به هیوای به‌رهه‌م ).
ده‌ست په‌ڕ به ده‌ستی خێزانه‌كه‌ی درووسته. وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: : له (ابن محيريز) ده‌گێڕنه‌وه، ده‌فه‌رموێ: من و ( أبو صرمة) چووینه لای ( أبي سعيد الخدري ) ، ( أبو صرمة) پرسیاری له أبو سه‌عید كرد و گوتی: ئه‌ی أبا سه‌عید ، ئایا گوێت له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بووه كه باسی ئاو هێنانی ( به ده‌ست كردبێت؟ ) ( العزل واته: ئاو په‌تاڵ كردن ). فه‌رمووی: به‌ڵێ، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم غه‌زای به‌نی موستهڵهقمان كرد، ڕه‌به‌نی زۆری بۆ هێناین، حه‌زمان ئه‌كرد كه لێ ی ده‌رچین، ویستمان كه دڵی خۆمان به ئاو فڕێ دان ! ئاسووده بكه‌ین، گوتمان چۆن شتی وا ئه‌كه‌ین و كه‌چی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له نێو ئێمه دایه؟! بۆ پرسیاری لێ نه‌كه‌ین؟ پرسیارمان لێ ی كرد، فه‌رمووی: [ أو تفعلون لا عليكم أن لا تفعلوا فإنه ليس من نسمة قضى الله لها أن تكون إلا هي كائنة ) رواه البخاری ] ، واته: ئه‌وه ئه‌كه‌ن؟ هیچتان بۆ نی یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ن ، سودێ له‌وه نابینن ئه‌گه‌ر فڕێی ده‌نه ده‌ره‌وه، خوا بڕیاڕی داوه كه هه‌ر كائنێك بێت له شوێنێ خۆی بێت.
ڕه‌وشته‌كانی منداڵ بوون
بێ گومان له پاش ژن هێنان چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه ده‌كرێ كه خوا منداڵ وه‌به‌ر بێنێت ، بۆ چاودێری كردن و موراعات كردنی ڕه‌وشته‌كان، ئه‌بێ به‌م شێوه پارێزگاری له‌و به‌رهه‌مه بكریبَت:
1. دڵ ته‌نگی نه‌نوێنیت كاتێ منداڵه‌كه‌ت كچ ئه‌بێ و یا كوڕ! چونكه ئه‌مه خه‌سڵه‌تێكی جاهیلیه كه كه‌سێك هه‌موو دوعا‌و خواسته‌كانی بۆ ئه‌وه بێت كه خوا كوڕی بداتێ! له‌میش خراپتر ئه‌وه‌یه كه تۆ وا بزانیت خه‌تا له خێزانه‌كه‌ته كه كچی ئه‌بێت، بێ ئاگایه له‌وه كه كوڕ یان كچ ده‌ستی پیاوی تیایه نه‌ك ئافره‌ت، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى القیامة:39. واته: له ئاوی پیاو جووتی درووست كردووه له‌نێرو له مێ.
بۆیه ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌بی حه‌مزه پیاوێك بوو ڕقی له ژنه‌كه‌ی گرتبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كچی ئه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه ماڵی جێ هێشتبوو، خێزانه‌كه‌شی ئه‌و پارچه شیعره ئههۆنێتهوهو ئه‌ڵێت:
مال أبی حمزة لا یأتینــــــــا
غضبان الا نلد البنینــــــــــــا
تالله ما ذاك بأیدینـــــــــــــا
انما نحن كالأرض لِزارعینا
نُخرجُ ما قد یُبْذرُ فینـــــــــــا
واته: چیه‌تی باوكی هه‌مزه نایه‌ت به لامان.. تووڕه‌یه چون كوڕمان نابێت.. به‌و خوایه ئێمه بێ ده‌سه‌ڵاتین و هیچمان له ده‌ست نیه، بگره ئێمه وه‌ك زه‌وی واین بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئهمانكێڵێت.. ئه‌مه ده‌ر ئه‌ده‌ین كه تیامان ئه‌ڕوێنن.
ئینجا له لایه‌كی تره‌وه خوا موژده ئه‌دات به‌وانه‌ی كه كچیان ئه‌بێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( من كانت له أختان فأحسن صحبتهما ما صحبتاه دخل بهما الجنة ) مسند الإمام أحمد عن ابن عباس رضي الله عنه. واته: هه‌ر كه‌سێكی دوو خوشكی هه‌بێت و به جوانترین شێوه هاوڕێ یاتیان بكات، هاوڕێ یهتیهكهیان ئه‌یانخاته به‌هه‌شت.
2. بانگدان به گوێی ڕاستی و قامه‌تیش به گوێی چه‌پی.
3. ناوێكی خۆشی لێ بنێت.
4. هه‌وڵ بدات هۆزه‌بانه (عقيقة)ی بۆ بكات، كه دوو مه‌ڕ بۆ كوڕه و یه‌كیش بۆ كچه. وه به ئه‌ندازه‌ی قورساییی قژی زێڕ یان زیو بكێشێ و بیبه‌خشێ.
5. شیرینییه‌ك بخاته به‌ر ده‌می، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وای كردووه.
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
|