|
فیلمی (داڤینچی کۆد) و به‌رگرییه‌ك له پێغه‌مبه‌ران (د. خ.)
دانراوه له‌لایه‌ن: باوكی سه‌لاحه‌ددین
فیلمی (داڤینچی کۆد) و به‌رگرییه‌ك له پێغه‌مبه‌ران (د. خ.)
له ماوه‌ی نێوان ١٧-٢٨/٥/٢٠٠٦ دا خولی ٥٩ ی ئاهه‌نگی سینه‌مایی (کان) له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو. کردنه‌وه‌ی خولی ئه‌مساڵی (کان) به فیلمی (داڤینشی کۆد) یان (شفره‌ی داڤینشی) بوو.
فیلمه‌که ده‌چێته ڕیزی ئه‌و کارانه‌ی گوێ به سنوور شکاندنی بیروباوه‌ڕی ئاینی ناده‌ن و بێ شه‌رمانه راستییه‌کان ده‌شێوێنن و هه‌موو هێڵه سووره‌کان ده‌به‌زێنن.
فیلمه‌که له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێمایانه ده‌کۆڵێته‌وه که داڤینشی له تابلۆکانیدا به‌جێی هێشتوون و له‌روانگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی هێماکانه‌وه ژیانی عیسا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌ها ده‌خاته ڕوو گوایه ژنی هێناوه‌و مناڵی لێی بووه‌و تائێستاش وه‌چه‌کانی ماون و به‌رده‌وامن.
من لێره‌دا ناچمه سه‌ر باسی رووداوه‌کانی فیلمه‌که، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌م کورته‌یه‌م وه‌کو پێشه‌کییه‌ک بۆ باسه‌که‌م خسته ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه فیلمه‌که سه‌ره‌ڕای ناره‌زایی چین و توێژ و لایه‌نه ئاینییه‌کان، له لایه‌نی هونه‌ریشه‌وه جێی مشت‌ومڕ و ره‌خنه بوو، بۆ نموونه: رۆژی ١٨/٥/٢٠٠٦ چه‌ند وتارێکی ره‌خنه‌یی له (گاردیان) و (تایمز)و.... هتد دا له‌سه‌ر بڵاو کرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشکی بخه‌مه سه‌ر و به‌لامه‌وه گرنگه لێی بدوێم، به‌پله‌ی یه‌که‌م و به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به لایه‌نه ئاینییه‌که‌وه و سه‌رنجه‌کانم له چه‌ند خاڵێکدا باس ده‌که‌م:
١) هه‌موو هه‌قدۆست و راستیخوازێک ئه‌وه ده‌زانێت مێژووی ژیانی پێغه‌مبه‌ران(د.خ) وه‌کو مێژووی ژیانی که‌سانی دیکه نییه، هه‌ر که‌سه‌و به ئاره‌زووی خۆی لێکدانه‌وه‌ی چه‌و‌ت و تێڕوانینی شێواوی له‌باره‌وه تۆمار بکات یان سوکایه‌تی پێکردن و گۆڕانکاری بێ سه‌روبه‌ر و هه‌ڵبه‌ستنی تێدا بکات بێ گوێدان به بنه‌ما زانستییه‌کان و به‌دوور له به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کان، چونکه کارێکی له‌م جۆره ده‌که‌وێته سنووری بازنه‌کانی باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕییه‌وه و چاره‌نووسی مرۆڤی پێوه‌به‌نده‌و ناکرێت هه‌روا به‌سانایی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکرێت.
له‌م نموونه‌یه‌ی ئێستاشدا: شێواندنی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رێکی پایه‌به‌رز ی وه‌ک عیسا (د.خ) کارێکی وه‌ها ساده‌و ساکار نییه به‌سه‌رپێی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا گوزه‌ر بکات، مه‌گه‌ر به‌سه‌ر که‌سانێکدا ژیرییان له‌ده‌ست دابێت، یان ئه‌وه‌تا لاف لێدانی نوێگه‌ری لای ئه‌م جۆره که‌سانه بووه به شێتیگه‌ری و، داهێنانی شاز و بێ کرۆک بووه به خولیای بیری نه‌خۆشیان و ده‌رگای بیر کردنه‌وه‌یان داخراوه‌و په‌نجه‌ره‌کانی ڕوانینیان لێ پێوه دراوه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌فامانه‌و و کوێرانه بێ ره‌چاو کردنی هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی ده‌م بکوتنه ژیانی یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌کان.
٢) ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر فیلمه‌که ته‌نها ڤاتیکان و کڵێسه‌کان و په‌یڕه‌وانی مه‌سیحییه‌تی نه‌گرته‌وه به‌ڵکو ئه‌زهه‌ر و چه‌نده‌ها ناوه‌ندی ئیسلامی و موسڵمانانیش له زۆر شوێنی جیهاندا شان به‌شانی ئه‌وان ده‌نگی ناڕه‌زاییان لێ بڵند بووه‌وه، بگره له شوێنێکی وه‌کو هندستاندا که ڕیژه‌ی مه‌سیحییه‌کان که‌متره له موسڵمانه‌کان لایه‌نه ئیسلامییه‌کان بانگهێشتی لایه‌نه مه‌سیحییه‌کانیان کردووه بۆ سازدانی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی ڕێگرتن له پیشاندانی فیلمه‌که له سینه‌ماکانی ئه‌وێ.
ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێکی دڵخۆشکه‌ره و زیندوویی ڕۆڵی موسڵمانان ده‌رده‌خات.
٣) پێویسته ئێمه‌ی موسڵمان هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت هێرش کردن بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران (د.خ) مانای هێرش کردنه بۆ سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئیسلامی چونکه وه‌کو ئاشکرایه لای هه‌مووان یه‌کێک له پایه‌کانی باوه‌ڕ بریتییه له باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌ران(د.خ) به‌بێ جیاوازی لا نفرق بین احد من رسله البقرة 285.
راسته په یڕه‌وانی ئاینه‌کانی تر له کاروانی پێغه‌مبه‌ران(د.خ) دابڕاون به‌وه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) نه‌هێناوه، به‌ڵام ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام درێژه‌پێدانی کاروانی پێغه‌مبه‌رانین(د.خ) و تا ڕۆژی دوایی بانگخوازی رێگه‌ی ئه‌وانین چونکه باوه‌ڕمان به هه‌موویان هێناوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌رده‌م پێشه‌نگ بین له به‌رگری کردن له پله‌و پایه‌ی هه‌موویان و، پێشڕه‌وی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو کارێکی دزێو بین که هه‌وڵی له‌که‌دار کردنی ئه‌و هه‌ڵبژێرراوانه‌ی په‌روه‌ردگار(د.خ) ده‌دات له‌هه‌موو کات و شوێنێکدا.
٤) له هه‌قیقه‌تدا بێ شه‌رمی و نا به‌جێیی ئه‌م فیلمه له شێواندنی ژیانی عیسا پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) هیچی که‌متر نییه له‌وێنه کاریکاتێرییه‌کان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د(د.خ)، ئه‌گه‌ر چی له شێواز‌و ئامرازدا جیاوازن به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ردوو کاره‌که زاده‌ی یه‌ک بیرن که بیری هه‌ڵته‌کاندنی بناغه‌ی بیر‌و باوه‌ڕه و، هه‌ڵقوڵاوی یه‌ک سه‌رچاوه‌ن که سه‌رچاوه‌ی بێباوه‌ڕییه و، به‌رهه‌می یه‌ک قوتابخانه‌ن که قوتابخانه‌ی شێواندنی هه‌قیقه‌ت و راستییه‌کانه.
به‌بۆچوونی من ئه‌و بیر و سه‌رچاوه‌و قوتابخانه‌یه‌ی کاریکاتێره‌کان و ئه‌م فیلمه‌و هه‌موو کارێکی تری له‌م جۆره‌ی لێوه ده‌رده‌چێت بریتیه له هه‌مان ئه‌و بیر و سه‌رچاوه‌و قوتابخانه‌یه‌ی به هیچ جۆرێک رازی نابێت قسه‌له‌سه‌ر (هۆڵۆکۆست)بکرێت و بگره نه‌ک ته‌نها ڕازی نابێت به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خاته گه‌ڕ بۆدادگاییکردن و سزادانی هه‌ر که‌سێک بوێرێت توخنی ئه‌و بابه‌ته بکه‌وێت، که دواترینیان حوکمدانی میژوو نووسی به‌ریتانی( دێڤید ئارفنگ) بوو که‌له مانگی دووی ئه‌مساڵدا له نه‌مسا حوکمی ٣ ساڵی درا به‌سه‌ردا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ١٧ ساڵ به‌گومانه‌وه باسی له هۆڵۆکۆست کردبوو.*
به‌ڵێ کاریکاتێره‌کان و ئه‌م فیلمه‌و کاره هاوشێوه‌کانیان ئاکامی کارێکی نهێنی ده‌زگایه‌کی ئه‌خته‌بوت ئاسای سه‌ر به ماسۆنییه‌تی جیهانییه که ژماره‌یه‌کی زۆر له ناوه‌نده‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌و که‌ناڵ و تۆڕه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا هونه‌رییه‌کان و.....هتد له‌جیهاندا هه‌ڵده‌سوڕێنێت، ئیتر ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ هه‌وڵی جوڵاندن یان قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره کارانه ده‌دات.
له روانگه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه نه‌بێت ناتوانین له دوو فاقی خۆرئاوا تێبگه‌ین کاتێک له‌ژیر دروشمی ئازادی ڕا ده‌ربڕیندا چاوپۆشی ده‌کات له سووکایه‌تی کردن به پێغه‌مبه‌رانی‌خوا(د.خ) به‌ڵام به‌پێی یاسا که‌سانی بیریار و راستیخواز مه‌حکوم ده‌کات ئه‌گه‌ر بڵێن هۆڵۆکۆست قابیلی قسه‌له‌سه‌ر کردنه.
شایانی باسه بێجگه له ئیسرائیل له ٩ ده‌وڵه‌تی ئه‌ورووپاییدا به‌پێی یاسا باوه‌ڕ نه‌بوون به هۆڵۆکۆست به تاوان داده‌نرێت و هه‌رکه‌س تۆمه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێت، حوکم ده‌درێت. ئه‌و ٩ ده‌وڵه‌ته‌ش: نه‌مسا، به‌لجيكا، سلۆڤاكيا، چيك، ئه‌ڵمانيا، ليتوانيا، پۆڵه‌ندا، سويسرا و فه‌ره‌نسایه. بۆ نموونه له نه‌مسا حوکمه‌که بۆی هه‌یه بگاته ١٠ ساڵ زیندانی*.
٥) پێویسته به‌رگری کردن له پێغه‌مبه‌ران(د.خ) پانتاییه‌کی فراوانتر له بیر‌و بۆچوونمان و قوڵاییه‌کی زیاتر له دڵ وده‌روونماندا داگیر بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌خوازێت بره‌و بدرێت به هه‌وڵ و مشوور خواردن و کارکردن له‌م بواره‌داو به‌تایبه‌تی له هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندندا ڕووبه‌رێکی شایسته‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت.
وه‌کو‌هه‌نگاوێکی کرده‌یی (عملی)ش پێشنیاری ئه‌وه ده‌که‌م:
ئه‌و گۆشه‌و لاپه‌ڕانه‌ی له به‌رنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کاندا بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ته‌رخان کراون به‌شێکیان لێ ته‌رخان بکرێت بۆ باسی پێغه‌مبه‌ران(د.خ) یاخود به‌شێکی سه‌ربه‌خۆ ی شایسته بۆ ئه‌م باسه دروست بکرێت و تێیدا پله‌و پایه‌و ژیاننامه‌ی راست و دروستی پێغه‌مبه‌ران(د.خ) ڕوون بکرێته‌وه‌و په‌رده له‌سه‌ر باسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان هه‌ڵماڵرێت و ئه‌م پایه‌یه‌ی باوه‌ڕ مافی ته‌واوی خۆی پی بدرێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاماده‌کردنی : باوکی سه‌ڵاحه‌دین
*بڕوانه بۆ: http://www.islamonline.net/Arabic/news/2006-02/20/article11.shtml
|