|
ده‌یان هه‌زار له هه‌ولێر دژی وێنه كاریكاتێرییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
ده‌یان هه‌زار له هه‌ولێر دژی وێنه كاریكاتێرییه‌كان خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ڕۆژی دوو شه‌ممه‌١٤/02/٢٠٠٦ ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌و وێنه كاریكاتێرییانه‌ی له ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماریكدا بڵاوكرابوونه‌وه و سووكایه‌تییان ده‌كرد به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم). به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ زاگرۆسی ڕاگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی شوورای كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیار درا مۆڵه‌ت بۆ خۆپیشاندانه‌كه وه‌ربگیرێت. سه‌ره‌تاش ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌ده‌م داواكارییه‌وه نه‌چوون، به‌ڵام دوایی ڕازی بوون. خۆپیشاندانه‌كه‌ش به هه‌ماهه‌نگیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی و یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كرا و خه‌ڵكی هه‌ولێر به ده‌میه‌وه چوون. به‌پێی كه‌سێكی ناو خۆپیشاندانه‌كه ئاماده‌بووان نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س بوون و جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی په‌یامنێرانی بیانی بوون. له‌و خۆپیشاندانه‌شدا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتارێكی دا و ئاماده‌بووان به (ألله أكبر) وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: پێگه‌ی (زاگرۆس)
|