|
ئه‌رکه‌کانمان له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
دانراوه له‌لایه‌ن: ژینه
ئه‌رکه‌کانمان له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره درودو ره‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و یارو یاوه‌ران و شوینکه‌وتوانی تا رؤژی دوایی.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : ومن يطع الله و الرسول فاولئک مع الذین انعم الله عليهم من النبيين و الصديقين و الشهداء و الصالحين ، و حسن اولئک رفيقا .(النساء69)
واته : هه‌ر که‌س گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وا له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه که خوای گه‌وره به‌هره‌ی به‌سه‌ردا ڕشتون له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاو چاکان ، ئه‌وانه‌ش باشترین هاوده‌نگ و هاوڕێن .
پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو ئیمانداران پابه‌ند بن به ئه‌رکه‌که‌نیان به‌رامبه‌ر به پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش به گویڕایه‌ڵی کردنی قورئان و حه‌دیس ده‌بێت .
1- خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و بنه‌ماڵه و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی :
* پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌باره‌ی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌فه‌رموێت : ( لا يؤمن احدکم حتی اکون احب اليه من و الده و ولده و الناس اجمعين) ( متفق علیه) .
واته: باوه‌ڕی هیچ کامتان ته‌واو نابێت هه‌تا من له‌لای خۆسه‌ویست تر نه‌بم له باوکی و کوری و هه‌م و خه‌ڵکی.
* هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چاکه‌کاری و رێز گرتنی بنه‌ماڵه‌و خێزانی ده‌فه‌رموێت: (... .وانی تارک فیکم ثقلين ، او لهما : کتاب الله ، فيه الهدی و النور ، فخذوا بکتاب الله ، و استمسکوا به . ثم قال . و اهل بيتي ، اذکرکم الله فی اهل بيتي ، ثلاثا). (رواه مسلم).
واته: من دوو شتی سه‌نگینم له‌ناو تاندا جێهێشتووه ، یه‌که‌میان کتێبه‌که‌ی خوایه که رێنمای و روناکی تێدایه ، ده‌ست به‌کتێبه‌که‌ی خواوه بگرن و پابه‌ندی بن . پاشان فه‌رموی: وهبنهمالهو خێزانم ، خواتان بیر ده‌هێنمه‌وه ده‌رباره‌ی بنه‌ماڵه‌و خێزانم ، سێ جار فه‌رمووی .
* هه‌ره‌وه‌ها ده‌رباره‌ی خۆشویستنی هاوه‌ڵان : ده‌فه‌رموێت : (الله! الله! فی اصحابی، لا تتخذوا هم غرضا -بعدي- فمن احبهم فبحبي احبهم ، ومن ابغضهم فببغضي أبغضهم ومن اذاهم فقد اذانی ومن اذانی فقد اذی الله ومن اذی الله فیوشک ان یاخذه). (رواه الترمذي و احمد ، وهو فی العقيدة الطحاوية)
واته: الله! الله ! لههاوهڵانم ، له‌دوای من مه‌یان که‌ن به نیشان کرد هه‌ر که‌س خۆشی بوێن ئه‌وه له خۆشه‌ویستی منه‌وه خۆشی ده‌وێن وه هه‌ر که‌س رقی لێان بێت ئه‌وه له ڕقی من ڕقی لێیانه ، وه‌هه‌ر که‌س ئازاریان بدات ئه‌وا منی ئازار داوه وه هه‌رکه‌س من ئازار بدات ئه‌وه خوای ئازار داوه ، وه‌هه‌ر که‌س خوا ئازار بدات ئه‌وه نزیکه خه‌شمی لێبگرێت.
2_ شوێن که‌وتن و گوێرایه‌ڵی کردن :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يا ايها الذين آمنوا اطيعوا الله و اطيعوا الرسول و اولی ألأمر منکم ، فان تنازعتم فی شی‌ء فردوه الی الله و الرسول ..... ( النساء59)
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر و کاربه‌ده‌ستانی خۆتان بکه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر له شتێکدا کێشه‌تان هه‌بوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ....
هه‌روه‌ها به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : قل ان کنتم تحبون الله فاتبعوني یحببکم الله. (العمران31)
واته: بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆشده‌وێت ئه‌وا شوێنم بکه‌ون ئه‌وا خواش ئێوه‌ی خۆشده‌وێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (من اطاعني فقد اطاع الله و من عصاني فقد عصى الله) . (رواه البخاري و مسلم )
واته : هه‌ر که‌س گوێڕایه‌ڵیم بکات ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی خوای کردووه ، وه‌هه‌ر که‌س سه‌ر پێچیم بکات ئه‌وا سه‌ر پێچی خوای کردووه .
3_ درود (صڵاوات ) دان له سه‌ری ؛
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ان الله و ملائکته يصلون علی النبي ، يا ايها الذين آمنوا صلوا عليه و سلموا تسليما . (الأحزاب 56 )
واته : خوا و فریشته‌کانی دروود له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ده‌ن ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه درود و سلاوی له سه‌ر بده‌ن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواده‌فه‌رموێت: (صلى الله عليه وسلم) (... و صلوا علي ، فان صلاتکم تبلغني حيث کنتم) . (رواه ابو داود ، باسناد حسن )
واته : درودم له‌سه‌ر بده‌ن ، چونکه درودهکانتانم پێده‌گات له‌هه‌ر کوێیه‌ک بن .
|