|
له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا -صلى الله عليه وسلم- (2)
دانراوه له‌لایه‌ن: عه‌فان شێخ سه‌دیق سه‌رگه‌تی
له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا -صلى الله عليه وسلم- (2)
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ -رضي الله عنه- عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: ( بَيْنَا رَجُلٌ بِفَلاَةٍ مِنَ الأَرْضِ فَسَمِعَ صَوْتًا فِى سَحَابَةٍ اسْقِ حَدِيقَةَ فُلاَنٍ.فَتَنَحَّى ذَلِكَ السَّحَابُ فَأَفْرَغَ مَاءَهُ فِى حَرَّةٍ فَإِذَا شَرْجَةٌ مِنْ تِلْكَ الشِّرَاجِ قَدِ اسْتَوْعَبَتْ ذَلِكَ الْمَاءَ كُلَّهُ فَتَتَبَّعَ الْمَاءَ فَإِذَا رَجُلٌ قَائِمٌ فِى حَدِيقَتِهِ يُحَوِّلُ الْمَاءَ بِمِسْحَاتِهِ فَقَالَ لَهُ يَا عَبْدَ اللَّهِ مَا اسْمُكَ قَالَ فُلاَنٌ. لِلاِسْمِ الَّذِى سَمِعَ فِى السَّحَابَةِ فَقَالَ لَهُ يَا عَبْدَ اللَّهِ لِمَ تَسْأَلُنِى عَنِ اسْمِى فَقَالَ إِنِّى سَمِعْتُ صَوْتًا فِى السَّحَابِ الَّذِى هَذَا مَاؤُهُ يَقُولُ اسْقِ حَدِيقَةَ فُلاَنٍ لاِسْمِكَ فَمَا تَصْنَعُ فِيهَا قَالَ أَمَّا إِذَا قُلْتَ هَذَا فَإِنِّى أَنْظُرُ إِلَى مَا يَخْرُجُ مِنْهَا فَأَتَصَدَّقُ بِثُلُثِهِ وَآكُلُ أَنَا وَعِيَالِى ثُلُثًا وَأَرُدُّ فِيهَا ثُلُثَهُ ــ ) جارێك پیاوێك له بیابانێكدا ده‌ڕۆیشت ، گوێ‌ی له ده‌نگێ بوو له په‌ڵه هه‌رێكه‌وه ده‌یگوت باخه‌كه‌ی فیساره‌كه‌س ئاو بده ، هه‌وره‌كه لایدا و له‌جێیه‌كدا كۆبویه‌وه و هه‌رچی ئاوی تێدا بو هه‌ڵی رژانده ناو تاوێره‌لاَنێكه‌وه ئاوه‌ڕۆگه‌یه‌ك كه له‌ناو چه‌ند ئاوه‌ڕۆگه‌یه‌كی تردا بوو هه‌موو ئه‌و باراناوه‌ی له خۆ گرت و بردی ، پیاوه‌كه‌ش شوێنی ئاوه‌كه كه‌وت ، بینی وا پیاوێك له باخه‌كه‌یدا به بێڵێكه‌وه وه‌ستاوه ، به بێڵه‌كه‌ی ئاوه‌كه ده‌گوێزێته‌وه ( له‌م دێراو بۆ ئه‌و دێراو ) ، ئه‌م پیاوه ( به خاوه‌ن باخه‌كه‌ی ) گوت : ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ناوت چیه ؟ وتی فلاَن ، ئه‌و ناوه‌ی وت كه ئه‌م له ناو هه‌وره‌كه‌وه بیستبوی ، ئه‌وجا پێ ی گوت : ئه‌ی به‌نده‌ی خوا تۆ ناوی منت بۆ چیه ؟ وتی من ده‌نگێكم له په‌ڵه هه‌رێكه‌وه بیست كه ئه‌مه ئاوه‌كه‌یه‌تی ده‌یگوت : باخی فلاَنه كه‌س ئاوبده كه ناوی تۆ بو ، تۆ به‌ری ئه‌م باخه چی لێ ده‌كه‌ی ؟ وتی : مادام وات وت پێت ده‌ڵێم ، چاوه‌ڕێ‌ی ده‌كه‌م تا به‌رووبومی پێ بگات ئه‌وسا ده‌یكه‌م به‌سێ به‌شه‌وه ، سێیه‌كێكی ده‌كه‌م به‌خێر ، خۆم و خێزانه‌كه‌شم سێیه‌كێكی ده‌خوێن ئه‌و سێیه‌كه‌كه‌ی تریشی ده‌چێنمه‌وه به‌خۆیه‌وه .
1. ئه‌بو هوره‌یره : له جاهلیدا ناوی (عبد الشمس ) بوه ، له ئیسلامیشدا (عبدالرحمن كوری صه‌خر) كه راستترین وته‌یه له‌سه‌ر ناوی به‌پێ‌ی رای ئیمامی نه‌وه‌وی.
دوسی یه‌مه‌نیه ، (21) ساڵ به‌ر له‌كۆچ له دایك بوه ، ساڵی (7) كۆچی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌خه‌یبه‌ر بوو هاته خزمه‌تی و موسڵمان بوو ، یه‌كێ بوه له‌و تاقانه هاوه‌لاَنه‌ی كه زۆرترین فه‌رموده‌ی ریوایه‌ت كردوه ، له‌به‌ر ئه‌وه بۆته جێ‌ی پرسیار‌و سه‌رنجی كۆمه‌ڵه كه‌سانێ هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌حابه‌وه تا وه‌كو ئه‌مڕۆش ، ئه‌بو هوره‌یره چۆن له ماوه‌یه‌كی كورتی چوار ساڵیدا ئه‌م هه‌موو فه‌رموده‌یه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌تا موسنده‌كه‌ی (5326) فه‌رموده‌ی له خۆی گرتوه كه‌لای ( بخاری و مسلم پێكه‌وه 326 فه‌رموده‌ی هه‌یه‌و لای بخاری (به‌ته‌نها) (93) فه‌رموده‌و لای مسلم یش (98) و له‌سونه‌ن‌و موسانیدو كتێبه‌كانی دیكه‌شدا ناوی سه‌رناوی ناوانه ) .
خۆی بۆ خۆی وه‌لاَمێك ده‌داته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌رده‌ی گومان دایپۆشیون ده‌فه‌رموێت : (ئێوه ده‌ڵێن ئه‌بو هوره‌یره فه‌رموده‌ی زۆر ده‌گێڕێته‌وه له هه‌موان زیاتر، منیش ده‌ڵێم : برایانی كۆچه‌ر و ئه‌نسارم هه‌ركام سه‌رگه‌رمی ژیان و بازاڕ و بازرگانی بون ، منیش بابایه‌كی هه‌ژار و بێ نه‌وایه‌كی (صفة) بوم ، هه‌میشه له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)بوم ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م ده‌ست كه‌وتایه لایه‌كی زگمی تێر كردبا به‌سم بوو ، ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : هه‌ركه‌س عه‌باكه‌ی رابخات و هه‌ڵی نه‌گرێت تاقسه‌كانم ته‌واو ده‌كه‌م پاشان كۆی كاته‌وه و هه‌ڵیبگرێت هه‌رچی بڵێم له‌به‌ری ده‌كات‌و له‌بیری ناچێته‌وه ، منیش عابایه‌كم له‌به‌ردابوو له‌به‌ر ده‌میدا رامخست‌و هه‌ڵم نه‌گرت تا فه‌رمایشته‌كانی ته‌واو بون ،پاشان كۆم كرده‌وه‌و نوساندم به‌سینگمه‌وه له‌و ده‌مه‌وه هه‌ر شتێكم له‌ده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بیستبێت قه‌د بیرم نه‌چۆته‌وه .
به‌شداری هه‌مو غه‌زاكانی پاش خه‌یبه‌ری له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)كردووه ، ئیمامی عومه‌ر ماوه‌یه‌ك كردیه والی به‌حرێن پاشان وازی لێهێنا. ساڵی (59) كۆچی له‌ته‌مه‌نی (78) ساڵیدا وه‌فاتی كرد و له به‌قیع به‌خاك سپێردرا.
3) فلاه : ده‌شت ،جێیه‌كی كاكی به‌كاكی ، بیابانێك كه ئاوی لێ نه‌بێت .
4) الحره : تاوێره‌لاَن ، به‌زه‌ویه‌ك ده‌وترێت به‌ردی ره‌شی زۆری تێدا بێت .
5) زه‌مان و شوێنی ئه‌م چیرۆكه به‌یان نه‌كراوه ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به ناو و كه‌سێتی ئه‌و دوو كه‌سه‌ش نه‌كراوه ، دیاره ئه‌مانه شتێكی ئه‌وتۆ نین چونكه ئه‌گه‌ر هه‌تبا گرنگ بونایه یا رۆڵیان له مه‌غزا و مه‌فهومی چیرۆكه‌كه‌دا هه‌بایه بێگومانه باس ده‌كران و ئاماژه‌یان پێده‌درا ،ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ڵوێستی چه‌سپاومان له ده‌قه‌كه لا ناده‌ین و خۆمان ناخه‌ینه گێژاوی شتی هه‌ڵبه‌ستراو و نادروست .
6) چه‌رده‌ی ئه‌م چیرۆكه ئه‌وه‌یه كابرایه‌كی ڕێبواره و به‌ره‌و مه‌به‌ستێك ده‌روات ( له‌كوێ وه هاتوه بۆچی گه‌یشتۆته ئێره و بۆ كوێ ده‌ڕوات باس نه‌كراوه ، ئێمه‌ش هه‌روا لێی بێده‌نگ ده‌بین ) ، له‌ناكاودا گوێ‌ی له ده‌نگێك ده‌بێت ده‌شتێكی كاكی به‌كاكی كه خۆی ئاماده ده‌كات تا بزانێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌نگه له كوێوه‌یه ، سه‌یر ده‌كات په‌ڵه هه‌ورێك به ئاسمانه‌وه‌یه و ده‌نگه‌كه له‌وه‌وه ده‌رده‌چێت .
7) ئه‌مرێكی پێ ده‌كرێت و فه‌رمانی پێده‌درێت كه لابدات و ئه‌و ئاوه‌ی پێیه‌تی بیبارێنێ بۆ ئاو داشی باخی فیساره كه‌س ، ئه‌میش دوای هه‌وره‌كه ده‌كه‌وێت كه بارانه‌كه ده‌بارێنێ له زه‌ویه‌كی ره‌قی تاوێره‌لاَندا ده‌یبارێنێ گه‌له‌ك جۆگه‌ی لێ بۆته‌وه ، ئاوه‌كه فه‌رمانی به‌سه‌ردا دراوه به جۆگه‌یه‌كیاندا ده‌ڕوات و به‌ش به‌ش نابێت ، ئه‌میش رێ‌ی ئه‌و جۆگه‌یه ده‌گرێت تا بزانێت ئه‌م ئاوه بۆ كوێ ده‌ڕوات.
8) ده‌ڕوات و ده‌ڕات تا ده‌گاته كۆتایی جۆگه‌كه ده‌بینێ باخێكه و كابرایه‌ك بێڵێكی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه ئاو ده‌دات ، ئه‌میش لێی نزیك ده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسیارێكی لێ ده‌كات ، چونكه ئه‌م شته‌ی پێ سه‌یره ، په‌ڵه هه‌ورێك له‌و بیابانه‌دا دێت و له تاوێره‌لاَنێكدا بارانه‌كه‌ی رۆ ده‌كات و هه‌موی به‌یه‌ك جۆگه‌دا ده‌ڕوات و هیچی ئه‌ملا‌و ئه‌ولا ناكات.
9) له‌ناوی ده‌پرسێت ئه‌ویش ناوی خۆی ده‌ڵێت ، ئه‌م ناوه‌و ناوی براوی ناوی هه‌وره‌كه یه‌ك ناوه ، بۆیه ده‌ڵێت به‌نده‌ی خوا تۆ له‌م باخه‌دا چ ده‌كه‌یت ئاوا باراناوت بۆ دێت ئه‌ویش پێ‌ی ده‌ڵێت كه ئه‌م باخه‌م ده‌كه‌م به‌سێ به‌شه‌وه ، به‌شێكی له‌پێناو خوادا سه‌رف ده‌كه‌م ، به‌شێكی دیكه‌شی ده‌خۆم ، به‌شی سێه‌میشی سه‌رف ده‌كه‌م بۆ باخه‌كه‌م
له‌وانه‌كانی:
1) سابت بونی كه‌راماتی ئه‌ولیا.
2) فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئیش كردن ،خوای گه‌وره یادی ئه‌م پیاوه‌ی له مێژودا له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم)تۆمار كرد ، چونكه وێڕای ئه‌وه‌ی ئیماندارێكی ڕاستگۆ بوه ، كه‌سێكی لێوه شاوه و كرێكار و باخدارێكی به‌تواناش بوه ، بڕواداری راسته‌قینه كه‌سێكه بار نه‌بێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه و نابێت ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل بێت ، بچێته مزگه‌وته‌وه یا خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌كه‌وه چاوی له پاروه نانی خه‌ڵكی بێت به‌ناوی عیباده‌ت و ئیعتكاف و چله كێشانه‌وه ، به‌ناوی ئه‌وه‌ی وازی له دونیا هێناوه و دونیای ناوێت .
ئه‌مه سونه‌تی ته‌مه‌ڵه بێ زانسته‌كانه ، سونه‌تی پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ئائه‌مه‌یه بیخوێنه‌وه ، (عَن أَنَسٍٍ جَاءَ ثَلاَثَةُ رَهْطٍ إِلَى بُيُوتِ أَزْوَاجِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم)يَسْأَلُونَ عَنْ عِبَادَةِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم)فَلَمَّا أُخْبِرُوا كَأَنَّهُمْ تَقَالُّوهَا فَقَالُوا وَأَيْنَ نَحْنُ مِنَ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) قَدْ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ وَمَا تَأَخَّرَ . قَالَ أَحَدُهُمْ أَمَّا أَنَا فَإِنِّى أُصَلِّى اللَّيْلَ أَبَدًا . وَقَالَ آخَرُ أَنَا أَصُومُ الدَّهْرَ وَلاَ أُفْطِرُ. وَقَالَ آخَرُ أَنَا أَعْتَزِلُ النِّسَاءَ فَلاَ أَتَزَوَّجُ أَبَدًا. فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم)فَقَالَ : أَنْتُمُ الَّذِينَ قُلْتُمْ كَذَا وَكَذَا أَمَا وَاللَّهِ إِنِّى لأَخْشَاكُمْ لِلَّهِ وَأَتْقَاكُمْ لَهُ ، لَكِنِّى أَصُومُ وَأُفْطِرُ ، وَأُصَلِّى وَأَرْقُدُ وَأَتَزَوَّجُ النِّسَاءَ ، فَمَنْ رَغِبَ عَنْ سُنَّتِى فَلَيْسَ مِنِّى ــ ) سێ كه‌س چون بۆ ماڵی هاوسه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پرسیاریان له‌باره‌ی عیباده‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم)كرد ، كه پێیان گوترا ، وه‌ك بڵێ ی به كه‌می بزانن ، دواتر وتیان ئێمه له كوێ و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)له‌كوێ ئه‌و خوای گه‌وره له گوناهی به‌رو دوای خۆش بوه . یه‌كێكیان وتی : من به شه‌و تاماوم شه‌و نوێژ ده‌كه‌م و نانوم ، یه‌كێكی دیكه‌یان وتی : تا ماوم ساڵی دوانزه مانگه ڕژه‌كه‌ی به ڕۆژو و ده‌بم ، سێیه‌میان گوتی : منیش تا ماوم ژن ناهێنم . پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاته‌وه ، فه‌رموی : ئه‌وه ئێوه‌ن ئاوا و ئاواتان وتوه . ده‌سا سوێند به‌خوا من له ئێوه زیاتر له خوا ده‌ترسم و ته‌قوای ده‌كه‌م . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژو ده‌گرم و ڕۆژوش ناگرم ، شه‌و نوێژ ده‌كه‌م و ده‌شخه‌وم ، ژنیش ده‌هێنم ، ئه‌وه‌ی له‌ڕێ و ره‌فتاری من لابدات له‌من نیه.
چاكترین و پاكترین خواردنێك مرۆڤ بیخوات ئه‌وه‌یه به‌ره‌نجه‌شانی خۆی په‌یدای كردبێت .ئه‌مه‌ش سیما‌و نیشانه‌ی ئازادیخوازانی دونیایه ، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (مَا أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا مِنْ أَنْ يَأْكُلَ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ ، وَإِنَّ نَبِىَّ اللَّهِ دَاوُدَ عليه السلام كَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ ــ ) هیچ نانێ وه‌ك ئه‌وه باش نیه كه مرۆڤ له‌به‌ری ره‌نجه‌شانی خۆی بخوات ، داوود پێغه‌مبه‌ر هه‌ر له‌به‌ری ره‌نجه‌شانی خۆیی ده‌خوارد . .
ژیانی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش پڕیه‌تی له ئیش و كار‌و خۆژیاندن و هیچ كات بار نه‌بون به‌سه‌ر كه‌سه‌وه ، كه‌ئه‌مه وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بانگبه‌ران.
3) خوای گه‌وره ئه‌و عه‌بده‌ی خۆش ده‌وێت كه كاره‌كانی به به‌رنامه ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ره رۆیانه ناژیت ، هه‌رچی له‌جێ‌ی خۆیدا حیساب ده‌كات و له‌سه‌ر حسابی هیچ لا سته‌م له‌لایه‌كه‌ی تر ناكات.
4) هه‌ركات خوای گه‌وره له‌عه‌بدی رازی بو ، عه‌بدیش راستگۆیانه ملی رێ‌ی ره‌زامه‌نتر خوا بگرێت ، خوای گه‌وره گه‌له‌ك كاری بۆ ئاسان ده‌كات و مه‌وجوداتی ئاسمان و زه‌مینی ده‌سته مۆ ده‌كات ، ئه‌وه‌تا په‌ڵه هه‌ورێك به‌ئه‌مری خوا دێت و ئاوه‌كه‌ی بۆ عه‌بدێك ده‌بارێنێ و ئه‌و جێیه‌ش ئاوه‌كه‌ی لێ خڕ ده‌بێته‌وه ته‌نها قه‌تره‌یه‌كیشی لێ زایه ناكات به‌ڵكو وه‌كو ئه‌مانه‌ت دارێكی ئه‌مین ده‌یگه‌ێنێ به‌و شوێنه‌ی ئه‌مری پێكراوه كه‌باخی ئه‌و عه‌بده ساڵحه‌یه.
5) ئه‌و سه‌دایه‌ی له‌و هه‌وره‌وه هات پێده‌چێت ده‌نگی فریشته‌یه‌ك بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌نگی فریشته‌ش بێت ئاساییه عه‌بدێكی ساڵحی خوای گه‌وره ببیسێ ، ده‌شگونجێت فریشته خۆی بگۆڕێت به شێوه‌و شێوازی كه‌سانی دیكه، نمونه‌ی ئه‌مانه‌شمان زۆرن.
ده‌شكرێت فریشته له شێوازی غه‌یری خۆیاندا ببینرێن.
عمرانی كوڕی حه‌صین فریشته سه‌لامیان لێكردوه .كه ئه‌مه‌ش له صه‌حیحی موسلم دا هاتوه.
6) فریشته‌كان هه‌ركام به‌رپرسن له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كارێك ، هه‌یانه گه‌یێنه‌ری نیگایه، هه‌شیانه راگوێزه‌ری هه‌ورن ، هه‌شیانه به‌رپرسن له كێوه‌كان... هتد.
7) یه‌كێ له ئادابه‌كانی بانگ كردنی یه‌كێك كه نایناسێت ئه‌وه‌یه پێ‌ی بڵێت ( ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ) ئه‌مه‌ش درۆنیه ، چونكه هه‌موان به‌نده‌ی خوان ، زۆر به‌داخه‌وه كه له ناو ئێمه‌دا ئه‌م عاده‌ته ناشرینه هه‌یه كه كه‌سێك ناناسین بمانه‌وێت بانگی بكه‌ین ده‌ڵێین ( هۆو ) ، كه ئه‌م بانگكردنه‌ش شیاوی كالاَی مرۆڤ نیه .
8) مرۆڤی بڕوادار پێویسته هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه بدات كرده‌ی چاك بشارێته‌وه نه‌بادا له ئاشكرا كردنیاندا شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ ببات و توشی ریا بێت ، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تی زه‌روری دا ، وه‌ك ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی ئه‌م به‌نده ساڵحه یا حاڵه‌تی هاو شێوه‌ی ئه‌مه.
9) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حیكایه‌تی پێشینان بۆ په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرتن ئاساییه.
10) خێر كردن به هه‌ژاران ده‌بێته هۆی زیاد بوونی رزق و رۆزی.
11) فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ژیاندنی ماڵ و مناڵ و ئیشكردن له پێنا و ژیانیاندا.
12) ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر زیاد ده‌كه‌م ، عائیشه‌ی دایكی بڕواداران ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌رم نه‌بینیوه پێبكه‌نێت ته‌نها بزه‌یه‌كه‌ی ده‌كرد ، ده‌فه‌رمێت هه‌ركات هه‌ورێكی دیبایه به‌ناوچاویه‌وه دیار بوو بێتاقه‌تی دای ده‌گرت ، عائشه ده‌فه‌رمێت عه‌رزم كرد : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا خه‌ڵكی كاتێك هه‌ور ده‌بینن دڵخۆش ده‌بن به ئومێدی ئه‌وه‌ی بارانزا بن ، به‌ڵام كاتێك تۆ هه‌ور ده‌بینیت ده‌مو چاوت تێك ده‌چێت و خه‌فه‌ت بار ده‌بیت ! فه‌رموی : ئه‌ی عائیشه كێ ده‌زانێت یا كێ دڵنیام ده‌كات له‌وه‌ی كه عه‌زابی تێدا نیه؟ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێش ئێمه خوای گه‌وره به با عه‌زابی دان ، ئا ئه‌و كۆمه‌ڵ ونه‌ته‌وه‌یه كاتێ هه‌وره‌كه‌یان بینی دڵخۆش بوون وتیان ئائه‌مه بارانه بۆمان ده‌بارێت كه‌چی عه‌زابو سزا‌و غه‌زه‌بی خوایی بوو .
13) به‌نده‌ی ساڵح له جێیه‌كه‌وه رزق و رۆزی پێ ده‌گات كه خۆی هه‌ستی پێ ناكات ،ئه‌م پیاو چاكه‌ش له دوو روه‌و رۆزی پێدرا:
یه‌ك: رۆزیه‌ك له‌ئاسمانه‌وه كه بارینی بارانه‌كه بوو،
دوو: ده‌لیلێك كه ئاگاداری كرده‌وه له پله‌و پایه‌ی لای خوای گه‌وره.
|