|
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی شه‌شه‌م
دانراوه له‌لایه‌ن: خدرنه‌ژاد کوردستانی
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی شه‌شه‌م
هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا
له دره‌ختی بچووكی خێزاندا؛ ژن به‌ندگه‌ی ئه‌سپه‌كه و كۆڵه‌كه‌ی داره‌كه و حهوێنگه و مۆڵگه‌یه.
پێغه‌مبه‌ر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- ده‌فه‌رموێت: ((الدنيا كلها متاع، وخير متاع الدنيا الزوجة الصالحة))(١)، واته:((دونیا هه‌مووی ئامڕازی خۆشگوزه‌رانییه، باشترین ئامڕازی خۆشگوزه‌رانیی دونیاش؛ ژنی چاكه)).
هه‌ر له به‌رزیی ئاكاری و خۆشیی ڕه‌فتاری؛ ده‌بینین كه دایكی ئیمانداران به سوكهڵهناو بانگ ده‌كات و هه‌واڵێكی وای پێده‌دات كه دڵ و ده‌روونه‌كان له‌خۆشیدا بۆی دێنه فڕین!
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: قال رسول الله -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- يومًا: ((يا عائش! هذا جبريل يقرئك السلام))(٢) واته: ((ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خودا -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- بانگی كردم: ئه‌ی عائیش! ئه‌وه جیبریله سڵاوت لێ ده‌كات)).
به‌ڵكوو ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ئۆمه‌ته -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم-، كه خاوه‌نی ته‌واوترین ڕه‌وشت و مه‌زنترین پێگه‌یه، له خۆش ڕه‌فتاری و نه‌رمونیانی و ڕه‌چاوكردنی خواسته سۆزداری و ده‌روونییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا وێنه‌گه‌لی دڵڕفێن ده‌نه‌خشێنێت، ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه هه‌موو ئافره‌تێك پێی خۆشه بیدرێتێ و لای مێرده‌كه‌ی به‌شدار بێت، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌یدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی!
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: ((كه ئاوم ده‌خوارده‌وه ئه‌گه‌رچی له حه‌یزیشدا بوومایه؛ كه دهفرهكهم ده‌دا به پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌می ده‌خسته شوێنی ده‌می من و ئاوی ده‌خوارده‌وه، هه‌روه‌ها كه ئێسقانی گۆشتم دهكڕاندهوه؛ لێی وه‌رده‌گرتم و ده‌می ده‌خسته جێی ده‌می من و ده‌یخوارد))(٣).
پێغه‌مبه‌ر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه مونافیقه‌كان وا گومان ده‌به‌ن و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان ده‌یده‌نه پاڵی، له تۆمه‌تی ساخته و بانگه‌شه‌ی پووچه‌ڵ .. به‌ڵكوو جوانترین و ئاسانترین ڕێگه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی هاوسه‌ریی ده‌گرته‌به‌ر.
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه ((إن النبي صلى الله عليه وسلم قبل امرأة من نسائه ثم خرج إلى الصلاة ولم يتوضأ))(٤) واته: "پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ژنێك له ژنه‌كانی ماچ كرد، پاشان چوو بۆ نوێژ و ده‌ستنوێژیشی نه‌گرت".
پێغه‌مبه‌ر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- له زۆر جێگه‌دا پێگه‌ی به‌رزی ئافره‌ت له‌لای خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه، كه جێگه‌یه‌كی مه‌زن و پێگه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه، ئه‌وه‌تا وه‌ڵامی پرسیاری عه‌مری كوڕی عاس (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌داته‌وه و، فێری ده‌كات كه خۆشویستنی هاوسه‌ر؛ پیاوی ته‌واوی سه‌نگینی ڕێك‌وپێك شه‌رمه‌زار ناكات.
عه‌مری كوڕی عاس (خودا لێی ڕازی بێت) پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خودا -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم-: چ كه‌سێكت له هه‌مووان خۆشتر ده‌وێت؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: (عائیشه)(٥).
هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌خته‌وه‌ریی ژیانی هاوسه‌ری ببووژێنێته‌وه؛ با تێڕامێنێت له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی دایكی ئیمانداران عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ری خوا -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- چی ده‌كرد له‌گه‌ڵیدا.
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: (من و پێغه‌مبه‌ری خودا -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- له یه‌ك ده‌فردا خۆمان ده‌شۆرد)(٦).
پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئۆمه‌ته -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- هیچ بۆنه‌یه‌كی به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا، به‌ڵكوو ده‌یقۆسته‌وه بۆ خۆشحاڵ كردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی و ئاسووده‌كردنی به هه‌موو شتێكی حه‌ڵاڵ.
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: له یه‌كێك له ده‌رچوونه‌كاندا بۆ جه‌نگ منیش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دا ڕۆیشتم، ئه‌وده‌م كیژه چكۆلهیهك بووم و هێشتا قه‌ڵه‌و نه‌بووم و گۆشتێكی وام پێوه نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی به خه‌ڵكه‌كه: (ئێوه پێشكه‌ون) ئیدی ئه‌وان پێشكه‌وتن، ئه‌وجا پێی گوتم: (وه‌ره با پێشبڕكێت له‌گه‌ڵ بكه‌م)، جا پێشبڕكێم له‌گه‌ڵ كرد و پێشم دایه‌وه، ئیتر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم لێم بێده‌نگ بوو تا گۆشتن و قه‌ڵه‌و بووم، ئه‌وسا له ده‌رچوونێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵی ڕۆیشتم، دیسان فه‌رمووی به خه‌ڵكی: (ئێوه پێشكه‌ون)، پاشان فه‌رمووی: (وه‌ره با پێشبڕكێت له‌گه‌ڵ بكه‌م)، ئه‌مجاره ئه‌و پێشی من كه‌وت، جا پێده‌كه‌نی و ده‌یفه‌رموو: (ئه‌مه به‌وه‌ی ئه‌وجار)(٧).
به‌ڕاستی ئه‌مه دهستوازییهكی میهره‌بانانه و ئه‌وپه‌ڕی گرنگیدانه، فه‌رمان ده‌كا به خه‌ڵكی كه پێشكه‌ون، تا پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات و خۆشی بهاوێته دڵییه‌وه، پاشان ده‌بینین یارییه‌كی ڕابردووی بۆ هه‌ژمار ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا و پێی ده‌فه‌رموێت: (ئه‌مه به‌وه‌ی ئه‌وجار).
هه‌ركه‌سێكیش سه‌ردانی قوژبنه‌كانی زه‌وینی به‌رینی خودا بكات و، تێڕامێنێت له حاڵی گه‌وره‌پیاوانی خه‌ڵكی؛ سه‌رسام ده‌بێت به ڕه‌فتاری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێز و سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و جوامێری قوڕه‌یش و به‌نی هاشمه، له ڕۆژێك له ڕۆژه‌كانی سه‌ركه‌وتندا، سهركاروانه و به سه‌ركه‌وتوویی سه‌ركردایه‌تیی سوپایه‌كی گه‌وره ده‌كات و له جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و پیاوێكی ڕووخۆشی نه‌رمونیانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیدا، دایكانی ئیمانداران، سه‌ركردایه‌تیی سوپا و دوور و درێژیی ڕێگا و سه‌ركه‌وتن له جه‌نگدا؛ ئه‌وه‌ی له‌بیر نهبردۆوه كه هاوسه‌رانێكی لاوازی له‌گه‌ڵدایه و، پێویستیان به ئاوردانه‌وه‌یه‌كی به‌سۆزانه و چرپه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه هه‌یه، به جۆرێك كه سهخیتیی ڕێگاكه‌یان لابات و ماندوویی سه‌فه‌ره‌كه نه‌هێڵێت!
بوخاری ده‌گێڕێته‌وه كه كاتێك پێغه‌مبه‌ر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- له غه‌زای خه‌یبه‌ر گه‌ڕایه‌وه و سه‌فییه‌ی كچی حویهیی (خودا لێی ڕازی بێت) هێنا؛ په‌رده‌یه‌كی دا به ده‌وری ئه‌و وشترهدا كه سه‌فییه سواری ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دایپۆشێت، پاشان پێغه‌مبه‌ر خۆی صلى الله عليه وسلم لای وشتره‌كه چۆكی خسته زه‌وی و دانیشت تا سه‌فییه پێی بخاته سه‌ر شانی و سواری وشتره‌كه ببێت.
ئه‌م دیمه‌نه كاریگه‌ره خۆبهساكارزانینی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- كه سه‌ركرده‌یه‌كی له جه‌نگدا سه‌ركه‌وتوو و پێغه‌مبه‌رێكی نێردراو بوو؛ له‌وێدا ئوممه‌ته‌كه‌ی فێر ده‌كرد، كه هیچ له ڕێز و پێگه‌ی ئه‌و كه‌م ناكات، ئه‌گه‌ر شانی نزم بكات بۆ خێزانه‌كه‌ی و ساكاری بنوێنێ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كه یارمه‌تیی بدات و دڵخۆشی بكات.
وه له ڕاسپارده‌كانی پپغهمبهر -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ده‌یفه‌رموو: (ألا واستوصوا بالنسا‌ء خيرًا)(٨)، واته: (ئاگادار بن! وه‌سێت بێ بۆتان كه دهرهق به ژنان چاك بن).
به‌نده‌ی هه‌ژار خدرنه‌ژاد كوردستانی
[email protected]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) نه‌سائی و ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه، وه شیخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح الجامع الصغير) ف ژ: ٣٤١٣.
(٢) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٣) موسلیم گێڕاوێتییه‌وه.
(٤) ئه‌بوداوود و تیرمیزی گێڕاویانه‌ته‌وه، وه شیخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن أبي داود) ف ژ: ١٧٩.
(٥) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٦) بوخاری گێڕاوێتییه‌وه.
(٧) ئه‌حمه‌د گێڕاوێتییه‌وه، وه هه‌ر به‌م واتایه ئه‌بوداود و نه‌سائی و ئیبن ماجه‌ش گێڕاویانه‌ته‌وه، شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (سلسلة الأحاديث الصحيحة) ف ژ: ١٣١.
(٨) موسلیم گێڕاوێتییه‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕوانی به‌شی حه‌وته‌م بن (إن شا‌ء الله).
|