|
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی سێیه‌م
دانراوه له‌لایه‌ن: خدرنه‌ژاد کوردستانی
ڕۆژێك له ماڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، به‌شی سێیه‌م
شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
وا نزیك بووینه‌ته‌وه له ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و خه‌ریكین له ده‌رگا بده‌ین.. لێره‌دا با لێگه‌ڕێین خه‌یاڵمان له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم یان دیوه، با بۆمان باسكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بیبینین، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا ببین به ڕواڵه‌تی پیرۆز و چێره‌ی شیرینی.
به‌رائی كوڕی عازه‌ب ڕه‌زای خودای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: «كان النبي صلى الله عليه وسلم أحسن الناس وجهًا، وأحسنهم خلقًا، ليس بالطويل البائن، ولا بالقصير»(١)، واته: "پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ڕوخساری له هی هه‌موو خه‌ڵكی جوانتر بوو، ڕه‌وشتیشی له هی هه‌مووان باشتر بوو، باڵابه‌رز بوو، نه یه‌كجار دڕێژ و نه كورت".
هه‌ر ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت: «كان النبي صلى الله عليه وسلم مربوعًا بعيد ما بين المنكبين، له شعر يبلغ شحمة أذنيه، رأيته في حلة حمراء لم أر شيئًا قط أحسن منه» (٢)، واته: " پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم چوار شانه بوو، قژی سه‌ری تا نه‌رمه‌ی گوێچكه‌ی شۆڕ بوو ، دیتم به‌رگێكی به‌رگێكی سووری له‌به‌ردا بوو كه هه‌رگیز له‌وه جوانتریم نه‌دیوه".
ئه‌بو ئیسحاقی سه‌بیعی ده‌فه‌رموێت: "كابرایه‌ك له به‌رائی پرسی: ئایا ڕوخساری پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وه‌كوو شمشێر بوو؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموو: نه‌خێر به‌ڵكوو وه‌كوو مانگ وابوو"(٣).
ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكیش (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: «ما مسست بيدي ديباجًا ولا حريرًا، ولا شيئًا ألين من كف رسول الله صلى الله عليه وسلم، ولا شممت رائحة أطيب من ريح رسول الله صلى الله عليه وسلم » (٤)، واته: "ده‌ستم به‌ر هیچ زێڕبافت و ئاوریشمێك یان هه‌ر شتێكی دیكه نه‌كه‌وتووه كه له ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم نه‌رمتر بووبێت، وه هیچ بۆنێكیشم به‌ربین نه‌كه‌وتووه كه له بۆنی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم خۆشتر بووبێت".
وه یهكێكتر له سیفه‌ته به‌رزه‌كانی شه‌رم بوو، به جۆرێك كه ئه‌بوو سه‌عیدی خودری (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: "پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له كیژێكی چارشێوه به‌سه‌ر به‌شه‌رمتر بوو، ئه‌گه‌ر شتێكیشی پێ ناخۆش بایه هه‌ر به ڕوخساریدا ده‌مانزانی"(٥).
ئه‌مه چه‌ند سیفه‌تێك بوو كه به كورتی خستمانه ڕوو له په‌سنی سروشت و ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر دا صلى الله عليه وسلم، خودای گه‌وره ێتروتهواوترین سروشت و ڕه‌وشتیشی پێ به‌خشیوه ـ به باوك و دایكه‌وه به قوربانی بم ـ.
فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
پاش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ندێك له سیفهتهكانیمان دیت، وه‌ره با چاو له فه‌رمووده و فه‌رمایشتی بكه‌ین، بزانین شێواز و ڕێبازی قسه كردنی چۆن بووه، پێش ئه‌وه‌ی گوێ له فهرماشتی ڕاگرین با بزانین چۆن بووه.
عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: «ما كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يسرد سردكم هذا، ولكنه كان يتكلم بكلام بين، فصل، يحفظه من جلس إليه» (٦)، واته: "پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم خۆ وه‌ك ئێوه قسه‌ی خێرا نه‌ده‌فه‌رموو؛ به‌ڵكوو ئه‌و فه‌رمایشتێكی ڕوون و هێوری ده‌فه‌رموو، به چه‌شنێك كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له خزمه‌تیدا دانیشبتوو له‌به‌ری ده‌كرد".
وه زۆر هێدی و له‌سه‌رخۆ بوو، حه‌زی ده‌كرد خه‌ڵك له فه‌رمایشته‌كانی تێبگه‌ن، هه‌ر له په‌رۆشی ودڵسۆزییشی بۆ ئۆمه‌ته‌كه‌ی؛ له وته‌كانیدا جیاوازیی نێوان خه‌ڵكی و ڕاده‌ی تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنیانی ڕه‌چاو ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه زۆر مه‌ند و پشوودرێژ بووه.
هه‌ر عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: «كان كلام رسول الله صلى الله عليه وسلم كلامًا فصلاً يفهمه كل من يسمعه» (٧)، واته: " فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم هێور بوو، هه‌ر كه‌سێك گوێی لێبووایه له‌به‌ری ده‌كرد".
وه‌ره تێڕامێنه له نه‌رمونیانی و سنگفراوانی و دهروونداریی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزه صلى الله عليه وسلم، كه چۆن وته به‌نرخه‌كانی دووباره و چه‌ند باره ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ن.
ئه‌نه‌س (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: «كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يعيد الكلمة ثلاثًا لتعقل عنه» (٨)، واته: "پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم وته‌ی وای سێ جاران ده‌گوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن".
هه‌موو ده‌زانین كه خه‌ڵكێكیش هه‌ن ترس وسامیان لێده‌نیشێ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هێوری ده‌كردنه‌وه و دڵه‌ته‌په‌ی دهڕهواندنهوه.
له ئهبومهسعوودهوه (خودا لێی ڕازی بێت) كه: "جارێك كابرایه‌ك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و له سام و هه‌یبه‌تا سه‌ر سنگی ده‌له‌رزی، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموو: ئارام به خۆ من پاشا نیم، من ته‌نیا كوڕی ژنێكم كه گۆشتهوشكهی ده‌خوارد"(٩).
ناو ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
ئه‌وه ڕێگامان پێدرا و له ناوه‌ڕاستی ماڵی پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئۆمهتهدا دروود و سڵاوی خودای لێبێت دانیشتووین، با چاو بگێڕین و بزانین هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان بارودۆخ و پێكهاته‌ی ئه‌و ماڵه‌مان چۆن بۆ ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ر له ڕایه‌خ و شمه‌ك وكه‌ل و په‌ل و... هه‌تا دوای.
ده‌شزانین كه ناكرێ چاو به هه‌موو ژوور و قوژبنه‌كانی ئه‌و ماڵه پڕفهڕهدا بگێڕین، به‌ڵام ته‌نیا بۆ پێشه‌نگی و چاولێكردنی ته‌ماشه‌ی هه‌ندێك له‌و ماڵه پیرۆزه ده‌كه‌ین، ئه‌و ماڵه بناغه‌كه‌ی ساكارییه و سه‌رمایه‌كه‌ی ئیمان، نا‌بینیت كه دیواره‌كانی هیچ وێنه‌ی گیانله‌به‌ری پێوه نییه كه زۆرێك له خه‌ڵكی هه‌ڵی ده‌واسن؟، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: «لا تدخل الملائكة بيتًا فيه كلب ولا تصاوير»(١٠)، واته: "فریشته ناچێته ماڵێكه‌وه كه سه‌گ یان وێنه‌ی تێدا بێت"، پاشان چاو بگێڕه بزانه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چیی به كار هێناوه له ژیانی ڕۆژانه‌یدا.
سابت ده‌ڵێ: "ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك جامێكی دارینی ئه‌ستووری پیشان داین، به ته‌نه‌كه پێچرابوو، گوتی: ئه‌وه جامی پێغه‌مبه‌ری خودایه صلى الله عليه وسلم"(١١).
ئه‌و جامه دارینه؛ پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم خۆشاو "النبيذ"(١٢) و هه‌نگوین و شیری تێدا ده‌خوارده‌وه(١٣).
هه‌ر ئه‌نه‌س (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه: "پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له خواردنه‌وه دا سێ جار هه‌ناسه‌ی ده‌دا"(١٤). واته: له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌فره‌كه‌دا.
نه‌هیشی له‌وه كردووه كه: " هه‌ناسه بدرێت له نێو ده‌فردا، یاخود فووی پێدا بكرێت"(١٥).
به‌ڵام ئه‌و زرێپۆشه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا صلى الله عليه وسلم له جیهاد و گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ڕۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه‌دا له‌به‌ری ده‌كرد؛ وادیاره ئێستا له ماڵ نییه، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌و زرێپۆشه‌ی لای جووله‌كه‌یه‌ك به بارمته دانا له بری سی ڕبه جۆ كه لێی قه‌رز كردبوو وه‌ك عائیشه (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم دونیاشی به‌جێهێشت و زرێپۆشه‌كه هه‌ر لای جووله‌كه‌كه بوو(١٦).
كه ده‌ڕۆیشته ماڵه‌وه‌ش هه‌رگیز له‌ناكاو و به‌دزیه‌وه نه‌ده‌چوو به‌سه‌ریاندا، به‌ڵكوو به ئاگاداریی ماڵه‌وه ده‌چووه ژووره‌وه و، سڵاویشی لێده‌كردن(١٧).
وه‌ره به چاوێكی وردبین و دڵێكی بێداره‌وه له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕابمێنه كه فه‌رموویه‌تی: «طوبى لمن هدي إلى الإسلام، وكان عيشه كفافاً وقنع» (١٨)، واته: "خۆش به حاڵی كه‌سێك كه هیدایه‌ت درابێت بۆ ئیسلام و، ژیانێكی مامناوه‌ندی هه‌بێت و پێی قانع بێت"، گوێچكهشت ڕابێڵه بۆ ئه‌م فه‌رمووده مه‌زنه‌ی دیكه كه ده‌فه‌رموێت: «من أصبح آمنًا في سربه معافى في جسده، عنده قوت يومه، فكأنما حيزت له الدنيا بحذافيرها»(١٩)، واته: "ئه‌وه‌ی ڕۆژی لێ بێته‌وه و سه‌روماڵی له ئاسایش‌دا بن و لاشه‌ی ساغ بێت و بژێویی ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌بێت، وابزانێ كه هه‌موو دونیای بۆ كۆ كراوه‌ته‌وه و پێی دراوه".
كه‌سوكاری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلى الله عليه وسلم هێنده له په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی "صلة الرحم" دا وه‌فادار و به‌ئه‌مه‌ك بوو كه هیچ وته‌یه‌ك ناتوانێت وێنه‌ی بكات، ئه‌و ته‌واوترینی مرۆڤه‌كان بوو له‌و ڕووه و هه‌موو ڕوویه‌كیشه‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی وا كه كافره‌كانی قوره‌یش پێش به پێغه‌مبه‌ر بوونی په‌سنی بده‌ن و ستایشی بكه‌ن و وه‌سفی بكه‌ن به ڕاستگۆی سه‌رڕاست، خه‌دیجه‌ش (خودا لێی ڕازی بێت) وه‌سفی ده‌كرد و پێی ده‌فه‌رموو: "تۆ خزمانت به‌سه‌ر ده‌كه‌یته‌وه و ڕاستگۆیت..." (٢٠).
ئه‌وه پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم هه‌ڵده‌سێت به جێبه‌جێ كردنی یه‌كێك له حه‌قه هه‌ره گه‌وره‌كان و واجبێك له ڕێزه‌ی سه‌ره‌وه‌ی واجبه‌كان؛ ئه‌وه‌تا سه‌ردانی گۆڕی دایكی ده‌كات كه ئه‌م حه‌وت ساڵان بوو ئه‌و وه‌فاتی كرد.
ئه‌بوهوره‌یره (خودا لێی ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم سه‌ردنی گۆڕی دایكی كرد و ده‌ستی كرد به گریان و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ریشی هێنایه گریان و فه‌رمووی: داوام كرد له خودا ڕێم پێ بدات داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌م كه‌چی ڕێی پێنه‌دام، داواشم لێ‌كرد ڕێگه‌م بدات سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی بكه‌م به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یان ڕێی پێدام، جا ئێوه‌ش سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن چونكه مه‌رگتان ده‌خاته‌وه بیر"(٢١).
هه‌روه‌ها وه‌ره سه‌رنج بده له خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی و به ته‌نگه‌وه بوونیان، له بانگێشت كردنیان بۆ ئیسلام و، هه‌وڵدان بۆ موسوڵمان بوونیان و ڕزگار كردنیان له ئاگر.. و به‌رگه گرتنی زۆر سه‌ختی و ده‌ردیسه‌ری له‌و پێناوه‌دا.
ئه‌بوهوره‌یره خودای لێ ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: " كاتێك كه ئایه‌تی: وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ [الشعرا‌ء:٢١٤] (٢٢)، دابه‌زی پێغه‌مبه‌ر قوره‌یشی بانگ كرد و كۆیكردنه‌وه و به گشتی و به تایبه‌تیش بانگی لێ‌كردن و فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی عه‌بد شهمس ، ئه‌ی به‌نی كه‌عبی كوڕی لوئه‌ی ، خۆتان ڕزگار كه‌ن له ئاگر، ئه‌ی به‌نی موڕڕهی كوڕی كه‌عب خۆتان له ئاگر ده‌رباز كه‌ن، ئه‌ی به‌نی عه‌بد مه‌ناف خۆتان ڕزگار كه‌ن له ئاگر، ئه‌ی به‌نی هاشم خۆتان له ئاگر ڕزگار كه‌ن، ئه‌ی به‌نی عه‌بدولموتته‌لیب خۆتان له ئاگر ده‌رباز كه‌ن، ئه‌ی فاتمه خۆت له ئاگر ڕزگار كه، من له لای خودا هیچم له ده‌ست نایه‌ت بۆتان، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌یه كه له دونیادا سیله‌ی ڕه‌حمتان له‌سه‌رمه و منیش به باشی جێبه‌جێی ده‌كه‌م"(٢٣).
دیسانه‌وه هه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ماندوو نه‌ده‌بوو و كۆڵی نه‌ده‌دا له بانگێشتی ئه‌بوتالیبی مامی، جار له‌دوای جار بانگێشتی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له كاتی سه‌ره‌مه‌رگیدا كه ئه‌بوجه‌هل و عه‌بدوڵڵای كوڕی ئهبوئومهییهی له لا بوو؛ ڕۆیشته سه‌ری و پێی فه‌رموو: "ئه‌ی مامه به‌س بڵێ " لا إله إلا الله " لای خودا بۆتی به به‌ڵگه ده‌هێنمه‌وه"،
ئه‌بوجه‌هل و عه‌بدوڵڵای كوڕی ئهبوئومهییه گوتیان: ئه‌بوتالیب ئه‌وه له دینی عه‌بدولموتته‌لیب هه‌ڵده‌گه‌ڕێیته‌وه؟ ده‌ڵێ هه‌ر وازیان لێ نه‌هێنا قهسهیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد تا دواین وته كه گوتی: له‌سه‌ر دینی عه‌بدولموتته‌لیب، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووی: شه‌رت بێ داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌كه‌م مه‌گه‌ر لێم قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌وجا ئایه‌تی: مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيم (٢٤) [التوبة: ١١٣] وه ئایه‌تی إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ (٢٥)[القصص:٥٦] دابه‌زین."(٢٦).
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له ژیانیدا زۆر بانگێشتی كرد، جار له دوای جار و، له دوا ساته‌كانیشدا له سه‌ره‌مه‌رگیدا، پاشانیش دوای مردنی له به‌ئه‌مه‌كی و میهره‌بانییه‌وه داوای لێخۆشبوونی بۆ كرد تا ئایه‌تی بۆ دابه‌زی، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له فه‌رمانی خودا ده‌رنه‌چوو و وازی له پاڕانه‌وه بۆ كه‌سوكاره موشریكه‌كانی هێنا، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی مه‌زنه له میهره‌بانی بۆ ئۆمه‌ت و له دواییشدا وێنه‌یه‌كه له دۆستایه‌تی بۆ ئه‌م ئایینی ئیسلامه و دوورایهتی له كافران وموشریكان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سوكار و خزمی نزیكیش بن.
نبي أتانـــا بعـــــد يأس وفتــــــــــــــرة
من الرسل، والأوثان في الأرض تعبد
فأمسى سراجًا مستنيرًا وهـــــــــــادياً
يلـــــوح كمـا لاح الصقيــــــل المهنـد
وأنذرنــــا نــــارًا وبشـــــــر جنـــــــــة
وعلمنـــــــا الإســــلام فلله نحمــــد
واته:
وا هات پێغه‌مبه‌ر له پاش دابـــــڕان
پاش بتپهرســــتی و تاریكیی جیهـان
بــــوو به چرایه ڕوون و درهخشـــــان
تیشك ده‌هاوێژێ نوور ده‌كا په‌خشان
وه‌ئاگای هێناین مژده‌ی داپێمــــــــان
ئیسلامی هێنا سوپاس بۆ ڕهحمـــان
به‌نده‌ی هه‌ژار : خدرنه‌ژاد كوردستانی
[email protected]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌رواێز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه.
(٢) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه.
(٣) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه. ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه: كابرا له پرسیاره‌كه‌یدا مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه: ئایا ڕوخساری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌كوو شمشێر درێژ و بریقه‌دار و دره‌وشاوه بوو؟ بهرائیش كه فه‌رموویه‌تی: نه‌خێر به‌ڵكوو وه‌ك مانگ وابوو؛ مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه: نه‌خێر وه‌ك شمشێر درێژ نه‌بوو به‌ڵكوو وه‌كوو مانگ گرد بوو، درهوشاییهكهشی وه‌ك هی شمشێر كز نه‌بوو، به‌ڵكوو وه‌ك مانگ دره‌وشاوه و تیشكاوێژ بوو. (وه‌رگێڕ)
(٤) بوخاري و مسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(٥) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه.
(٦) تیرمیزی له سونه‌ن و(الشمائل المحمدية) ش دا گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به‌سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) فه‌رمووده‌ی ژماره: ١٩١.
(٧) ئه‌بوداوود گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به په‌سه‌ند "حسن" ی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن أبي داود) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٤٨٣٩.
(٨) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه.
(٩) ئیبن ماجه گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن إبن ماجه) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٢٦٩٣.
(١٠) بوخاري گێڕاوێتیه‌وه.
(١١) تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به‌سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) فه‌رمووده‌ی ژماره: ١٦٧.
(١٢) حافیز عه‌سقه‌لانی له (فتح الباري) دا فه‌رموویه‌تی: مه‌به‌ست له "النبيذ" لێره‌دا: خورمای له ئاودا خوساوه، ئه‌وسا وایان لێده‌كرد بۆ شیرین كردنی ئاوه‌كه..
(١٣) تیرمیزی له (الشمائل المحمدية) دا گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانی به‌سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (مختصر الشمائل المحمدية) فه‌رمووده‌ی ژماره: ١٦٨.
(١٤) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(١٥) ئه‌بوداوود و تیرمیزی و ئیبن ماجه و جگه له‌وانیش گێڕاویانه‌ته‌وه و شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (إرواء الغليل) فه‌رمووده‌ی ژماره: ١٩٧٧.
(١٦) بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
(١٧) بڕوانه: زاد المعاد ٢/٣٨١..
(١٨) تیرمیزی گێڕاوێتیه‌وه و شێخ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه، بڕوانه: (صحيح سنن الترمذي) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٢٣٤٩.
(١٩) بوخاری له (الأدب المفرد) و تیرمیزی له سونه‌ن دا گێڕاویانه‌ته‌وه و شێخ ئه‌لبانیش به حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه: (صحيح الجامع الصغير) فه‌رمووده‌ی ژماره: ٦٠٤٢.
(٢٠) بوخاری گێڕاوێتیه‌وه.
(٢١) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه.
(٢٢) واتای ئایه‌ته‌كه: " خزمه نزیكه‌كانیشت ئاگادار كه‌ره‌وه".
(٢٣) موسلیم گێڕاوێتیه‌وه.
(٢٤) واتای ئایه‌ته‌كه: "پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ش كه ئیمانیان هێناوه؛ بۆیان نه‌بوو داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن بۆ هاوه‌ڵدانه‌ران ـ مشركین ـ ئه‌گه‌رچی خزمی نزیكیش بن، له پاش ئه‌وه‌ی كه بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه یارانی دۆزه‌خن" .
(٢٥)واتای ئایه‌ته‌كه: "تۆی نا‌توانیت هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌یت كه‌خۆشت ده‌وێت".
(٢٦) ئه‌حمه‌د و بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بن به‌م زووانه (إن شا‌ء الله).
|