|
ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ و ژماره‌و ناوی خێزانه به‌ڕێزه‌كانی -خودا لێیان ڕازی بێت-
ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و ژماره‌و ناوی خێزانه به‌ڕێزه‌كانی -خودا لێیان ڕازی بێت-
به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به ڕیزبه‌ندی باسیان لێوه ده‌که‌ین:
1. ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" له شاری(مه‌ککه)دا پێش کۆچکردنی بۆ شاری (مه‌دینه) پێك هاتبوو له‌خۆی و دایکی ئیمانداران خاتوو (خدیجە)ی هاوسه‌ری، له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا ماره‌ی کرد، دایکی ئیمانداران خاتوو (خه‌دیجە) له‌ته‌مه‌نی چل ساڵیدا بوو، ئه‌م ئافره‌ته به‌ڕێزه یه‌که‌م ژنی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (خوا لێی ڕازی بێت) ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنا، چه‌ند کووڕو کچێکی لێ بوو، کوڕه‌کان هیچیان نه‌مان، کچه‌کانیش بریتی بوون له:
(زه‌ینه‌ب) و (روقه‌ییه) و (ئوم كه‌لسووم) و (فاتیمه)، سه‌باره‌ت به (زه‌ینه‌ب) له پێش کۆچدا کوڕی پوره‌که‌ی خۆی (أبوالعاص) ی کوڕی (ره‌بیع)ماره‌ی کرد، ( روقه‌ییه)و (ئوم كه‌لسووم)یش به‌دوای یه‌کدا هاوسه‌ری (عوسمانی كوڕی عه‌ففان) بوون، (فاتیمه)ش ئیمامی (عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب) له‌نێوان شه‌ڕی (به‌در)و (ئوحود)دا ماره‌ی کرد،(حه‌سه‌ن)و (حوسێن)و(زه‌ینه‌ب)و (ئوم كه‌لسووم) له فاتیمه(خوا له هه‌موویان ڕازی بێت).
2. دایکی ئیمانداران خاتوو (سودە)ی کچی (زمعە)، پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" له مانگی (شوال)ی ساڵی(10)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دا ماره‌ی کرد، پاش وه‌فاتی دایکی ئیمانداران (خدیجە) به‌چه‌ند ڕۆژێك، دایکی ئیمانداران (سودە) پێش ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" خێزانی ئامۆزایه‌کی خۆی بوو نه ناوی (سه‌كرانی كوڕی عه‌مرو) وه‌فاتی کردبوو.
3. دایکی ئیمانداران خاتوو (عائیشە)ی کچی ئیمامی (ئه‌بووبه‌كری سه‌یددیق) خوای لی ڕازیبێت، پێغه‌مبه‌ری خوا صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" له مانگی (شوال)ی ساڵی (11)ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا، واته یه‌ك ساڵ دوای ماره‌کردنی دایکی ئیمانداران خاتوو (سه‌وده)و، دوو ساڵ و پێنج مانگ پێش کۆچ کردنی بۆ مه‌دینه، له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ته نها دایکه (عائیشە) کچ بوو، خۆشه‌ویسترین مرۆڤ بوو له‌دڵیداو، ژیرترین ژنی ئوممه‌تی ئیسلامه‌و، به‌ڕه‌هایی زاناترین ئافره‌ته تائێستا هه‌ڵکه‌وتبێت.
4. دایکی ئیمانداران خاتوو (حه‌فسه)ی کچی ئیمامی (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) خوای لێ ڕازیبێت، مێرده‌که‌ی له نێوان جه‌نگی (به‌در) و (ئوحود)دا وه‌فاتی کرد، پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" له‌ساڵی (3)ی کۆچیدا ماره‌ی کرد.
5. دایکی هه‌ژاران خاتوو (زه‌ینه‌بی کچی خوزیمە) له‌خێڵی (به‌نی هیلال)ی کوڕی (عامر)ی کوڕی(صعصعه)، ناونرابوو به‌دایکی هه‌ژاران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌زه‌یی به‌هه‌ژاراندا ده‌هاته‌وه، هاوسه‌ری (عبدالله)ی کوڕی (جحش)بوو، له‌جه‌نگی (ئوحود)دا شه‌هیدکرا، پێغه‌مبه‌ری خواش صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" له ساڵی(4)ی کۆچیدا خواستی، پاش شوکردنه‌که‌شی به پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" به‌دوو مانگ یان سێ مانگ وه‌فاتی کرد.
6. دایکی ئیمانداران خاتوو (ئوم سه‌له‌مه) ناوی (هند)ی کچی (أبی أمین)، ژنی (أبو سلمە)بوو، له مانگی (جمادی دووه‌م)ی ساڵی چواری کۆچیدا (أبوسلمە) وه‌فاتی کرد، له‌مانگی (شوال)ی هه‌مان ساڵدا پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ماره‌ی کرد.
7. دایکی ئیمانداران خاتوو (زینب)ی کچی (جحش)ی کوڕی (رباب)ی خێڵی (بنی أسد)ی کوڕی(خزیمە)،پورزای پێغه‌مبه‌ری خوایه، له پێشدا ژنی (زه‌ید)ی کوڕی(حارسە)بوو، که له‌کاتی سه‌رده‌می جاهیلیدا به‌کوڕی (محمد) بانگی لێده‌کرا، ته‌ڵاقی دا‌و خوای گه‌وره ئایه‌تی نارده خواره‌وه گووتار ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌کات صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" وه ك ده‌فه‌رمووێت: وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِي أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَاتَّقِ اللَّهَ وَتُخْفِي فِي نَفْسِكَ مَا اللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى النَّاسَ وَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَاهُ فَلَمَّا قَضَى زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَراً زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَراً وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولاً * مَّا كَانَ عَلَى النَّبِيِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ اللَّهُ لَهُ سُنَّةَ اللَّهِ فِي الَّذِينَ خَلَوْا مِن قَبْلُ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ قَدَراً مَّقْدُوراً * الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَداً إِلَّا اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيباً * مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً [اڵاحزاب/37-40].
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" وه‌بیر بێنه كاتێ به (زه‌ید) ئه‌وه‌ی خوا چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كرد به هێنانی به‌ره‌و ئیمان و ئیسلام ، خۆیشت چاكه‌ت له گه‌ڵ كرد به‌په‌روه‌رده‌كردنی و ئازادكردنی له كۆیلایه‌تی ده‌وت: ژنی خۆت ڕاگره‌و له‌خوا بترسه‌و، لای خۆت بیهێڵه‌ره‌وه‌و و ته‌ڵاقیمه‌ده و شتێكیش كه خوا ئاشكرای ده‌كات، تۆ له‌دڵ و ده‌رونی خۆتا ده‌یشاریته‌وه! واته: خوا ده‌یه‌وێ (زه‌ید) زه‌ینه‌ب ته‌ڵاق بدا‌و تۆش ماره‌ی بكه‌یت، چونكه خوا ده‌یه‌وێ به‌و كار‌و كرده‌وه‌یه یاسایه‌كی سه‌رده‌می نه‌فامیی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌یاسای ئه‌واندا ژنی به‌كوڕكراو یاساغ بوو ماره بكرێت، وه‌كو كوڕی پشتی خۆی داده‌نرا، ژنه‌كه‌یشی ده‌بوویه بووكی! دیاره دركاندن و ئاشكراكردنی كارێكی ئاوا لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه شتێكی زۆر گران و قورس بوو، چونكه تا ئێستا باو نه‌بووه هیچ كه‌سێك ژنی به‌كوڕ كراوی خۆی ماره بكات.
8. دایکی ئیمانداران خاتوو (جویریه)ی کچی (حارپ) گه‌وره‌ی (بنی المصطلق)ی خێڵی (خزاعه)، له ناو که‌نیزه‌که‌کانی (بنی المصطلق)دا بوو که‌وته به‌ر پشکی (سابت)ی کوڕی (قیس)ی کوڕی (شماس)، (شماس) عه‌قدی موکاته‌به‌ی له‌گه‌ڵدا به‌ست، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پاره‌ی موکاته‌به‌که‌ی دا‌و له مانگی (شعبان) ساڵی شه‌شی کۆچیدا ماره‌ی کرد.
9. دایکی ئیمانداران خاتوو (أم حبیبە) (رملە)ی کچی (أبو سوفیان) ژنی (عبیدالله)ی کوڕی (جحش)بوو، له‌گه‌ڵیدا کۆچیکرد بۆ حه‌به‌شه له‌وێ (عبیدالله) له ئاینی ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و بوو به‌گاور و هه‌ر له‌وێش مرد، به‌ڵام (أم حبیبە) له‌سه‌ر ئاینی خۆی به‌دامه‌زراوی مایه‌وه، که پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" (عمرو)ی کووڕی (أمیە)ی (چمری)نارد به نامه‌که‌یدا بۆ نه‌جاشی، له‌مانگی (موحه‌ڕه‌م)ی ساڵی حه‌وتی کۆچیدا داوای (أم حبیبه)ی کرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" و نه‌جاشی له‌گه‌ڵ (شرحبیل)ی کوڕی (حسنە)دا ناردیه‌وه.
10. دایکی ئیمانداران خاتوو (روقه‌ييه)ی کچی (حیی) کوڕی (ئه‌خته‌ب) له (بن‌و إسرائیل)، یه‌کێك بوو له دیله ژنه‌کانی خه‌یبه‌رو پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" هه‌ڵیبژاردو ئازادی کرد‌و ماره‌ی کرد، له دوای فه‌تحی خه‌یبه‌ره‌وه له‌ساڵی حه‌وتی کۆچیدا.
11. دایکی ئیمانداران (میمونە)ی کچی(حارث) خوشکی (أم الفضل) (لبابە)ی کچی (حارپ)، له مانگی (ذی القعدە)ی ساڵی حه‌وتی کۆچیدا له کاتی عومره‌ی قه‌زادا خواستی پاش ئه‌وه‌ی له ئیحرام بوه‌وه.
ئه‌وانه یانزه ژن بوون که پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" خواستبوونی و هاوسه‌ری بوون و گواستونیه‌ته‌وه، دووانیان له ژیانی خۆیدا وه‌فاتیان کردووه وه‌ك له پێشتر باسمان کرد، له ژیانی نۆ ژنه‌که‌ی تری‌دا خۆی وه‌فاتی کردووه، ئه‌و دووانه‌ش که نه‌یگواستونه‌ته‌وه، یه‌کێکیان له (بنی کلاب)بوو، ئه‌وی تریشیان له (کندە) ئه‌مه‌یان ناسراوه به (جونیە)، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه را جیاوازی له‌سه‌ره پێویست به باسکردن ناکات.
له کۆتاییدا ده‌ڵێین: ئه‌و که‌سه‌ی سه‌یری ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا بکات "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ده‌زانێت که ماره کردنی ئه‌و ژماره ژنانه له کۆتایی ته‌مه‌نیداو پاش ئه‌وه‌ی که سی ساڵی ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆێ له‌گه‌ڵ ژنێکدا به‌سه‌ر بردووه که نیمچه پیربووه، دایکه (خه‌دیجە) پاشان دایکه (سودە)، ئه‌گه‌ر مرۆڤی به ویژدان و ئاقڵ به‌جوانی وورد بێته‌وه باش ده‌زانێت که ئه‌و جۆره ژن هێنانه له‌به‌ر ئاره‌زووی سێکسی و شه‌هوه‌ت دامرکاندنه‌وه نه‌بووه، وه‌ك زۆریک له‌نوسه‌ره بێباوه‌ڕو بێ دین و شه‌هوه‌ت بازه‌کان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن تاوه‌کو له پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" که‌م بکه‌نه‌وه له به‌رچاوی گێله مسوڵمان دا چونکه ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕداری راسته‌قینه بێت به‌م جۆره بانگه‌شه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه هه‌ڵناخزێت و ناگلێت به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵێك هۆی گه‌وره‌ترو مه‌زنتر له ئارادا هه‌بوون، که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ژن هێنانه بوون که لێره‌دا ناتوانین تیشکی بخه‌ینه سه‌ر.
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه (الرحیق المختوم)ی زانای پایه‌به‌رز (صفی الرحمن المبارك فوری) که هه‌ندێك له‌و خاڵه به‌هێزانه‌ی ڕوون کردۆته‌وه.
ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سما.
سه‌رچاوه: الرحیق المختوم، نوسینی صفی الرحمن مبارک فوری ــ وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: بکرحمه صدیق.
ته‌فسیری ڕامان: نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org
|