|
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و حكوومه‌ته ئیسلامییه‌كان
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و حكوومه‌ته ئیسلامییه‌كان
91. پاڵپشتكردنی ئه‌و چالاكییه بانگهوازییانهی په‌یوه‌ندییان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه (صلى الله عليه وسلم)
92. چاپكردنی ئه‌و هه‌ڵواسراوانه‌ی كه هه‌ندێك له فه‌رمووده و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌خۆ ده‌گرن
93. به‌شداریكردن له دانانی كه‌ناڵی ئاسمانی و ئیزاعه و گۆڤار كه به زمانه بیانییه‌كان قسه له‌سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ن (صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی
94. به‌كرێگرتنی چه‌ند خوله‌كێك له كه‌ناڵ و ئیزاعه بیانییه‌كان بۆ پێشاندانی چه‌ند فڕێدراو (طرح)ێك له‌سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم)
95. دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به لێكۆڵینه‌وه له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رگێڕانی بۆ زمانه جیهانییه‌كان
96. دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه و كتێبخانه‌ی تایبه‌ت به ژیاننامه و ئاسه‌واری پیرۆزی پێغه‌مبه‌رێتی
97. دامه‌زراندنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیاننامه و سوننه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
98. چاپكردنی كتێب و شریت و به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یاندن كه مه‌حاسن و ڕووی جوانیی ئه‌و ئایینه ده‌خاته ڕوو كه پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه و هه‌روه‌ها ڕه‌وشت و شه‌مائیل و هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به چه‌ند زمانێك به‌تایبه‌ت زمانی ئینگلیزی
99. به‌شداربوون له یارمه‌تی و پاڵپشتكردنی پێشبڕكێ بانگخوازییه‌كان كه گرنگی ده‌ده‌ن به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و دابینكردنی بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندانی
.100. ئه‌م ژماره‌یه به‌جێ ئه‌هێڵین بۆ تۆ تاكوو ته‌واوی بكه‌یت و بۆمان بنرێریتهوه به‌و ناونیشانه‌ی لیژنه‌كه كه هه‌یه
برای موسڵمان، خوشكی موسڵمان،
به‌ڕاستی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه –هه‌ركه‌س به‌پێی توانای خۆی- كه پێغه‌مبه‌ر و پێشه‌وا و خۆشه‌ویسته‌كه‌مان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) سه‌ربخه‌ین و به‌رگری لێ بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاداشتنامهیهمان ئاماده كرد و خستمانه پێشتان تاكوو هیچ كه‌سێكمان پاساوی ته‌مه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌مێنێت. ده‌ی با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی و دابه‌شكردنی. بانگه‌وازی كه‌سوكار و گشت خه‌ڵكی بكه‌ین له ڕوانگه‌ی كۆڕ و دانیشتنه‌كانی خێزانی، قسه‌و گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی، نامه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی، هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تری شیاو و به‌جێ، با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و ده‌ستله‌ناوده‌ست كار بكه‌ین بۆ به‌رگریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌وستمان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م بابه‌ته له‌ژێر ناوی (مائة وسيلة لنصرة المصطفى صلى الله عليه وسلم) له پێگه‌ی (http://www.icsfp.com/AR) بڵاو كراوه‌ته‌وه. پێگه‌ی (ده‌نگی ئیسلام) كردوویه به كوردی.
|