|
له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان
78. دامه‌زراندنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك یان به‌شێك كه ئاڵای سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌ڵبگرێت.
79. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێك له پێشانگه‌و كۆنگره ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كان به‌شداری تیا ئه‌كه‌ن بۆ به‌رچاوخستنی كتێب و كاسێتی بینین و بیستن كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌رئه‌خه‌ن.
80. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێكی به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنی كاسێت و كتێب و نوسراو‌و له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
81. تایبه‌تكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێكی به به‌ها كه له‌وه‌و پێش له سه‌ری پێك هاتبن بۆ چاكترین كه‌سێك كه خزمه‌ت و سوننه‌ت و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردبێ و هه‌ڵسان به گێڕانی ئاهه‌نگێكی ساڵانه بۆ ڕێزلێنان و بانگه‌شه‌كردنی گه‌وره كه‌سایه‌تی و ناوداره‌كان بۆی.
82. هه‌ڵسان به چاپكردنی كتێبی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به زمانه جیهانیه‌كان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر بنهكاكانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كتێبخانه گشتیه‌كان و زانكۆكان له جیهاندا.
83. ده‌ركردنی گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزی گرنگی بدات به ژیاننامه‌ی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و زانسته ئیسلامیه‌كان، وه سیفاتی به‌رزی ئه‌م ئوممه‌ته‌و جوانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ده‌رخات كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی هاتووه.
84. تایبه‌تكردنی چه‌ند سندوقێك بۆ به‌خشین بۆ ته‌مویلكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستن و به‌رگریكردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، وه نوسینیش له سه‌ر ژیاننامه‌و وه‌رگێڕان و دانانی چه‌ند تۆڕێك له سه‌ر پێگه جیهانیه‌كان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>
|