|
له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی خوێندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی خوێندن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن
39. چاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ده‌روونی قوتابیان (كچان و كوڕان) له ڕوانگه‌ی ده‌رخستنی مافی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی.
40. زۆركردن له به‌ستنی ئه‌و موحازه‌رات و وتارانه كه چه‌ند لایه‌نێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داده‌پۆشێت و ڕوونی ده‌كاته‌وه.
41. هه‌ڵنانی به‌رپرسانی به‌شه‌كانی خوێندن بۆ زیاد كردنی مادده‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ په‌یڕه‌وه‌كانی خوێندن و دیراساتی ئیسلامی له تایبه‌تمه‌نده مرۆییه‌كاندا.
42. كاركردن له سه‌ر ته‌مویل و پاڵپشتیكردنی دانانی چه‌ند كورسیه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له زانكۆ به ناوبانگه‌كانی ڕۆ‌ژئاوا.
43. هه‌ڵنانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رداو هه‌ڵنانی لێكۆڵه‌ره‌وان له سه‌ر دانانی چه‌ند كتێبێكی سوننه‌ت به چه‌ند ته‌صنیفێكه‌وه وه‌ك غه‌زاو شه‌ڕه‌كان یان شه‌مائلی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
44. كاركردن بۆ دانانی پێشانگا له قوتابخانه‌كان و زانكۆكاندا كه پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ن له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی نموونه‌یی جوگرافی له گه‌شه‌سه‌ندنی ئیسلامدا.
45. تایبه‌تمه‌ندكردنی چه‌ند گۆشه‌و ڕوكنێكی تایبه‌ت به هه‌رچی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌رو ژیاننامه‌كه‌یه‌وه هه‌یه له شوێنێكی به‌رچاوو دابنرێت و گرنگی پێ بدرێت.
46. كاركردن له سه‌ر ئاماده‌كردنی چه‌ند كارێكی فه‌رهه‌نگی ئه‌كادیمی ده‌وڵه‌مه‌ند له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) كه بگونجێ وه‌ك كارێكی مه‌رجه‌عی بۆی بڕوانرێت و وه‌رگێڕدرێته سه‌ر زمانه‌كانی جیهان.
47. دانانی پێشبڕكێیه‌كی ساڵانه بۆ قوتابیان (كچ و كوڕ) له سه‌ر باشترین لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رو تایبه‌تمه‌ندی كردی دیاری زۆر نرخ بۆی.
48. دانانی خێوه‌تگای لاوان كه چه‌ند چالاكیه‌ك له خۆ بگرێ مه‌به‌ست پێی چاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر بێ (صلى الله عليه وسلم) له دڵی گه‌نج و لاوان‌دا.
49. دانانی كۆمه‌ڵه خولێكی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئاماده‌كردنی پێشه‌وایان بۆ شوێن پێهه‌ڵگرتن و پێشه‌نگێتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>
|