|
سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام
سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
موسڵمانانی خۆشه‌ویست، برا و خوشكانی كوردی به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان، شاراوه نییه لای هیچكه‌س كه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی ئیجگار ناشیرین و دوور له گشت به‌ها مرۆیییه‌كان بێڕێزی و ئیهانه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت. ئێمه‌ش وه‌ك شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه به‌ئه‌مه‌ك بین به‌رامبه‌ری و هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین و هه‌رچی تۆمه‌ت و بوختانی درۆ و نابه‌جێ هه‌یه لێی به‌دوور بگرین.
یه‌كه‌م بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی ئیسلام بریتییه له شایه‌تمان: اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله، به بێ ئه‌و شه‌هاده‌ته مرۆڤ نابێته موسڵمان. كلیلی ده‌رگای چوونه‌ناو ئیسلام و موسڵمانبوونه. جا به‌جێهێنانی ڕووی دووه‌می ئه‌م شایه‌تمانه به باوه‌ڕبوون به پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) دێته جێ.
به‌جێهێنانی شایه‌تمانیش به پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) له ڕێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت:
یه‌كه‌م: به‌ڕاستگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا كه هه‌واڵی پێداون و یه‌كه‌میشیان: ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر و نێرراوی خوایه بۆ ئاده‌میزاد و جن به‌گشتی بۆ گه‌یاندنی نیگای خوا به قورئان و سوننه‌ت كه له ئایینی ئیسلامدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و خوا هیچ ئایینێكی تر وه‌رناگرێت ئیسلام نه‌بێت. (ان ا‌لدین عندالله الاسلام). دووه‌م: گوێڕایه‌ڵیكردن و ڕازیبوون به فه‌رمانی، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واو بۆی، ملكه‌چبوون بۆ سوننه‌ته‌كانی و شوێنپێهه‌ڵگرتنی، وازهێنان و تووڕدانی هه‌موو شانێكی دیكه‌ی جگه له‌و.
سێیه‌م: خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌روو خۆشه‌ویستیی باوك و كوڕ و ده‌روونی خۆشت، كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه به گه‌وره‌گرتنی، ڕێزلێگرتنی، سه‌رخستنی، به‌رگریلێكردنی، پابه‌ندبوون به‌وه‌ی كه پێی هاتووه تێیدا دروست ده‌بێت.
جا له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته كه هه‌وڵ و كۆشش بكات بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م مانایه تاكوو باوه‌ڕه‌كه‌ی ڕاست و دروست بێت و تاكوو به‌شی دووه‌م له وشه‌ی شایه‌تمانی به‌جێ بێت و تاكوو شایه‌تمانه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت: اشهد ان محمدا رسول الله لێی وه‌ربگیرێت. چونكه دووڕووه‌كان ده‌یانوت: نشهد إنك لرسولُ الله والله يعلمُ إنك لرسولُهُ واللهُ يشهدُ إنَّ المنافقين لكاذبون [المنافقون] ئه‌وانه شایه‌تمانه‌كه‌یان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن، چونكه ته‌نها به زمان بوو، به‌جێیان نه‌هێنان و به دڵ باوه‌ڕیان نه‌بوو.
برا و خوشكی ئیماندارم،
لێره‌دا چه‌ند خاڵێكت بۆ ئه‌خه‌ینه ڕوو كه له ڕوانگه‌یانه‌وه ده‌توانین خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی خۆمان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بنوێنین. ئه‌ركی هه‌ڵسانمان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ئاست ئه‌و هێرشه سه‌خت و نامرۆیییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌كرێن ئه‌وه‌یه كه به خۆمان و ماڵ و منداڵ و باوك و دایكمانه‌وه فیدای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین (صلى الله عليه وسلم) و سه‌روماڵمان له پشتگیریدا دابنێین. جا هه‌ركه‌س به‌پێی توانای خۆی، هه‌موومان به‌رپرسیاری ده‌كه‌وێته سه‌رمان و هه‌ریه‌ك له شوێنی خۆیه‌وه، كه‌س نه‌ڵێت جا من چیم پێ ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هیچت پێ نه‌كرێت ئه‌م خاڵانه یان ئه‌و ڕاپۆرت و نووسینانه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌ستمان پێ كردووه بیانخوێنه‌وه و شاره‌زای ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ببه ئه‌وه زۆره و لای خوا ون نابێت.
ئێستا‌ش سه‌د هۆكار ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ به‌رگریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم).
|