سـەلاحـەدینی ئەیـوبی بناسـە. (1) بـەدیاری کراوی {882} سـاڵ پێش ئێستا مرۆڤێک لەدایک بوو کە هـەتا ئەم چرکە ساتەش ناوی ئەهـێنرێ هەر لـەگەڵ ناوهێنانێشی کۆمەڵێک دەستەواژەی {پاڵەوان جوامێر ئازا سوارچاک بەسۆز ترسێنەر} ئەبیسترێت مرۆڤێک کە دۆستو دوژمن خۆشیان ئەویست مرۆڤێک کە تاکو ئێستا بە هەزارەها وشەی لەسەر نوسراوە مرۆڤێک کە ئومەتێک شانازی پێوە ئەکات مرۆڤێک کە ئومەتێک تەمـەنای دووبارە بونەوەی کەسێکی وا ئەخوازێ مرۆڤێک کە دوژمنانی شایەتی ئازایەتی جوامێری مرۆڤ دۆستی ئەدەن مرۆڤێک کە هەمیشە دوژمنانی بەبینینی چۆکیان دا ئەداو دۆستـانیشی بە دیدەنی بەقەد شاخێک ورە بەبەر گـیانیان ئەهاتەوە مرۆڤێک کە ئەگەر دوژمنانی بیان ویستبا مناڵەکانیان بێدەنگ بکەن ئەوا شەوان ناوی ئەویان ئەهێنا ئـەم مـرۆڤـەش {یـوسفی کوڕی ئەیوبە} ناسراو بـە سەلاحەدینی ئـەیوبی... سـەلاحەدینی ئەیوبی ساڵی1138 زاینی لە قـەڵای {تکریت} لەدایک ئەبێت لەم ڕۆژەی لەدایک ئەبێت مامی سلاحدین {ئەسەدین شێرکۆ} سەرکردەیەکی قەڵای تکریت ئەکوژرێ لەسەر ئەوەی ئەم سەرکردەیە دەستدرێژی کردبویە سە ئافرەتێک ئەم ئافرەتەش هاواری بۆ ئەسەددین شێرکۆ هینابوو ئەویش کوشتبوی بـۆیە بەناچاری ئەم قەڵایە جێ ئەهێڵن ڕووئەکەنە شاری موصڵ ئـەوکات شاری موصڵ لەلایەن دەوڵەتی زەنگی {زەنگیەکان} حوکم ئەکرا کاتێ ئەچن بۆ ئەوێ لەلایەن {عەماددین زەنگی} پێشوازیان لێ ئەکرێت لەوێ بوو کە بنەماڵەی ئەییووبی گەشەی کرد و نەجمەددین باوکی سلاحدین وە شێرکۆی برای بوونە یەکێک لە باشترین سەرکردەکانی دەوڵەتی عیمادەددین. ماوەیەک دواتر، عیمادەددین کوژرا و نوورەددین زەنگی کاروباری گرتە دەست. ئەویش بە یارمەتیی ئەییووبییەکان توانی دیمەشق بھێنێتە ناو دەوڵەتەکەی. لە دیمەشقدا سەلاحەددین فێری زانستە ئیسلامییەکان، ھونەرەکانی سوارچاکی، ڕاو، تیرھاوێژی و پێداویستییەکانی تری پاڵەوانێتی بوو. لە ناوەندی سەدەی ١٢ھەمدا دەوڵەتی عەبباسی بووبوو بە چەند دەوڵەتێکی بچوک. لە میسر فاتیمییەکان حوکمیان ئەکرد و دانیان بە خەلافەتی بەغدا نەئەنا. خاچپەرستەکان کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان، لە ئاسیای بچووکەوە تا نیمچەدوورگەی سینا، داگیر کردبوو. ئەتابەکەکانیش دەستیان بەسەر بەشێک لە عێراق و سووریا گرتبوو. ساڵی ٥٥٩ی کۆچی، سەلاحەددین لەگەڵ ئەسەدەددین شێرکۆی مامی، کە سەرکردایەتیی سوپاکەی ئەکرد، ڕۆیشت بەرەو میسر. ئەسەدەددین میسر ئەگرێت و وەکوو زانراوە سەلاحەددین ڕۆڵێکی گەورە لەو ھەڵمەتەدا ئەبینێ پاشان، وەزیری دەوڵەتی فاتیمی غەدر ئەکا لە ئەسەدەددین و لەگەڵ خاچ پەرستان ئەبێ بە یەک ئەسەدەددین بۆ ئەوەی میسر لە خاچپەرستەکان بپارێزێت، بۆ جاری دووەم و دیسان بە ھاوڕێیەتیی سەلاحەددین، سوپاکەی لە دیمەشقەوە بەرەو میسر بەڕێ ئەکا. گەیشتنی ئەسەدەددین ھاوکات ئەبێ لەگەڵ گەیشتنی خاچ پەرستان کە فاتیمییەکان لەگەڵیان ڕێک کەوتبوون. یەکەم شەڕی گەورە لە نێوانیاندا لە بیابانی جیزە ڕوو ئەدا و لە شەڕەکەدا سەلاحەددین یەکێک لە سەرکردە خاچپەرستەکان بە دیل ئەگرێت. دوای ئەم سەرکەوتنە، ئەسەدەددین ئەچێ بۆ ئەسکەندەرییە و و سوپای خاچپەرست و فاتیمی ئەسکەندەرییە گەمارۆ ئەدەن (گەرچی زیانێکی گەورەیان لێ کەوتبوو بەڵام ھێشتا ژمارەیان لە سوپاکەی ئەسەدەددین زیاتر ئەبێ). تا دواتر، وا ڕێک ئەکەون کە ھەردوو سوپای (ئەسەدەددین) خاچ پەرستان لە میسر بڕۆنە دەرەروە (ساڵی ٥٦٢ک بەرامبەر ١١٦٧ز). جاری سێیەم، دیسانەوە ئەسەدەددین لە شامەوە سوپا بەڕێ ئەکا بۆ میسر. ھۆکاری لەشکەرکێشانی ئەمجارە ئەوە بوو کە فەڕەنگییەکان ھەموو سوار و پیاوەکانیان کۆ کردبووەوە و ئەیانویست میسر بگرن. کە ھەواڵ ئەگەیێ بە ئەسەدەددین شێرکۆ و نوورەددین زەنگی، بەپەلە ئەکەونە خۆ بۆ ناردنی سوپا. ئەسەدەددین لە ساڵی ٥٦٤ی کۆچی ئەگەیێتە میسر و خاچ پەرستان ناچار ئەکا میسری بۆ چۆڵ بکەن؛ لە ٨ی کانونی دووەمی ١١٦٩ی زایینیدا ئەچێتە ناو قاھیرەوە. ئەسەدەددین ئەزانێ "شاور"ی وەزیری فاتیمییەکان یاری ئەکات بەمان و بە خاچ پەرستان لەبەرئەوە شاور ئەگرێ و خەلیفەی فاتیمی، عازید لیدینڵا، فەرمانی کوشتنی دەر ئەکا و ئەسەدەددینی مامی سلاحدین ئەکاتە وەزیر گرتنەدەستی وەزرات و ڕووخاندنی دەوڵەتی فاتیمی پێش ھاتنی سەلاحەددین میسر مەڵبەندی دەوڵەتی فاتیمی بوو. خەڵیفەی فاتیمی دەسەڵاتێکی وای نەبوو و ھەموو کاروبارەکان بەدەست وەزیرەکانیەوە بوو. بەم شێوەیە ئەسەدەددین شێرکۆ بوو بە پیاوی یەکەم لە وڵاتدا و کاتێک ئەو مرد خەڵیفەی فاتیمی وەزراەتی دا بە سەلاحەددین. مێژوونوسان باس لەوە دەکەن کە زەنگییەکان بۆ دانانی سەلاحەددین لەو جێگایەدا زۆریان بۆ خەڵیفەی فاتیمی ھێنا. لەبەر لاوازیی ئەو کاتەی فاتیمییەکان و بەھێزیی زەنگییەکان و زۆریی ژمارەی پشتیوانانی سەلاحەددین خۆی، خەڵیفە ناچار بە پەژیران بوو. لەگەڵ ئەمانەشدا، وەرگرتنی وەزارەت بۆ سەلاحەددین بە ئاشتی نەڕۆیشت و چەند مانگێکی نەبرد کە سەرباز و فەرمانڕەوا فاتیمییەکان ھەوڵی کوشتنیان دا بەڵام سەری نەگرت لەم کاتانەدا نورەددین زەنگی سەرگەرمی کێشە ناوخۆیییەکانی وڵاتەکەی لە شام بوو. دوای وەرگرتنی وەزارەت لەلایەن سەلاحەددینەوە، خاچپەرستان ھەڵمەتێکی نوێیان برد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١١٦٩ زایینیدا بە کەشتییەکانیانەوە بەندەری دومیاتیان گەمارۆ دا. سەلاحەددین ھەواڵی نارد بۆ نورەددین زەنگی، ئەویش لای خۆیەوە دەستی کرد بە ھێرشبردن بۆ سەر میرنشینە خاچپەرستەکانی شام تا گوشاری سەر میسر کەم بکاتەوە. پاسەوانەکانی دومیات ڕۆڵێکی گەورەیان بینی لە پاراستنی شارەکە و دوای ٥٠ ڕۆژ گەمارۆدان خاچپەرستانیان ناچار بە گەڕانەوە کرد. گەردەلوولێکی بەھێزیش ھەڵی کرد و دەریاوانەکان کۆنتڕۆڵیان بەسەر کەشتییەکاندا نەما و زۆربەیان نوقم بوون. لە باکوورەوە، سەلاحەددین بە سوپاکەیەوە دوای خاچپەرستە کشاوەکان کەوت ھەتا لە شاری دەیر بەلەح بەیەکیان دا (ساڵی ١١٧٠). پاشای خاچپەرستان لەگەڵ پاسەوانەکانی لە شاری غەززەوە بۆ شەڕ لەگەڵ سەلاحەددین بەرەو ئەوێ دەرچوو. بەڵام سەلاحەددین ڕێگەی گۆڕی بەرەو غەززە و ئەو شارەی خاچپەرستەکان لە دەرەوەی قەڵای شارەکەدا دروستیان کردبوو ڕووخاندی. ھەروەھا، بەپێی ھەندێک لە سەرچاوەکان، لەو ماوەیەدا سەلاحەددین قەڵای ئیلاتیشی گرت. دوای ئەم سەرکەوتنە، زەنگییەکان پێیان لە میسر قایم بوو. نورەددین زەنگی ناردی بەشوێن سەلاحەددینا کە وتاری ھەینی ڕابگرێت بۆ خەڵیفەی فاتیمی و بیگەڕێنێتەوە بۆ خەڵیفەی عەبباسی. بەڵام سەڵاحەدین لەبەر دەسەڵاتی شیعە لە میسردا لەمە ئەترسا و دوای ئەخست. ھەتا نورەددین ھەڕەشەی لە سەلاحەددین کرد کە خۆی دێت بۆ قاھیرە، سەلاحەددین ھەموو کاروبارێکی بۆ ڕێک خستبوو بەڵام کەس غیرەتی نەئەکرد جێبەجێی کات تا شێخێکی سوننە لە مووسڵەوە ھات و وتاری بۆ خەڵیفەی عەبباسی دا (لە یەکەم ھەینیی مانگی ئەیلولی ساڵی ١١٧١دا). پاشان، ھەموو قاھیرە ئەوەیان ئەنجام دا. لە کاتێکدا خەڵیفەی فاتیمی لەسەر جێی مردن بوو، زۆری نەبرد وەفاتی کرد. سەلاحەددین بوو بە حاکمی میسر. بەمەش، دوای ٢٦٢ ساڵ بەردەوامی، دەوڵەتی فاتیمی سەرەنجام کۆتاییی پێھات. سوڵتانی میسر دوای ڕووخانی دەوڵەتی فاتیمی سەلاحەددین دەستی کرد بە بەھێزکردنی حکوومەتی خۆی لە میسر و ھەوڵی دا سەربەخۆی بکات. پایەکانی دەوڵەتی دا بە لایەنگر و نزیکەکانی، قازییە شیعەکانی لابرد و گۆڕینی بۆ قازیی شافعی، مەجلیسەکانی بانگەوازی ھەڵوەشاندەوە و ئوسولی مەزھەبی شیعەی ئیسماعیلیی لابرد، ناوی عەلی کوڕی ئەبوتالیبی لە بانگدا سڕیەوە، بڕیاری دا ناوی ھەر چوار خەڵیفەی ڕاشدین لە وتاری ھەینیدا بھێنرێت، دوو خوێندنگەی گەورەی بنیات نا لە فوستات بۆ بڵاوکردنەوەی مەزھەبی سوننە، ئەم دوو خوێندنگەیە زانستەکانی شەریعەتیان ئەوتەوە بەپێی مەزھەبی شافعی و مالکی. نێوانی نوورەددین زەنگی و سەلاحەددین ساردیی تێکەوت. چەند جارێک سەلاحەددین نامەی پۆزشی نارد بۆ نوورەددین، بەڵام ھیچ لەوانە سودی نەبوو. نوورەددین سوور بوو لەسەر ئەوەی لە فرسەتێکدا ھێرش بکاتە سەر میسر بۆ لابردنی سەلاحەددین. لە ھاوینی ساڵی ١١٧٢دا ھەواڵ گەیشت کەوا سوپای نوبییەکان گەیشتوونەتە سنووری میسر و ئەیانەوێت گەمارۆی ئەسوان بدەن. سەلاحەددینیارمەتی بۆ ناردن و نوبییەکانیان ناچار بە گەڕانەوە کرد. جارێکی تر، سوپای نوبی لە ساڵی ١١٧٣دا گەڕایەوە. ئەمجارەیان سوپای ئەییووبی دوایان کەوتن تا وڵاتی نوبە. لەم کاتانە نوورەددین زەنگی ھیچ ھەنگاوێکی سەربازیی بەرامبەر سەلاحەددین نەنا، بەڵام داوای گەڕانەوەی ٢٠،٠٠٠ دیناری لێکرد کە کاتی خۆی بۆ ھەڵمەتەکەی ئەسەدەددین شێرکۆ بۆ فەتحی میسر و دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتی خاچپەرستی و فاتیمیدا تەرخانی کردبوو. سەلاحەددین وەک ئەمەکێک بۆ قەرزەکەی، ٦٠،٠٠٠ دیناری بۆ نارد لەگەڵ باشترین شتومەک و گەوھەردا، ھەروەھا ئەسپ و فیل. سەلاحەددین لە کاتی ڕۆیشتنی بە خاکەکانی شامی خاچپەرستیدا بۆ گەیاندنی پارە و دیارییەکان بە دیمەشق، سوودی لە فرسەت وەرگرت و ھێرشی بردە سەر خاچپەرستەکان و فەڕەنگییەکان و چەند شەڕێک لە نێوانیاندا ڕووی دا. کاتێک سەلاحەددین لە شام بوو باوکی مرد و چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی گەڕایەوە میسر لە ساڵی ١١٧٤دا، براکەی بە سوپایەکەو نارد بۆ گرتنی یەمەن؛ وڵاتەکەیان گرت و بەمەش حیجاز چووە پاڵ میسر. نوورەددین لە بەھاری ١١٧٤دا ھێزێکی گەورەی کۆ کردەوە و لە ھەوڵێکدا بۆ لابردنی سەلاحەددین ھێرشی برد بۆ میسر. بەڵام ئەم ھەڵمەتە تەواو نەکرا و لە ١٥ی ئایاری ١١٧٤ لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا نوورەددین گیانی لەدەست دا. بە وەفاتی نوورەددین، سەلاحەددین بە کردەوە بوو بە پێشەوای میسر و سەربەخۆ بوو لە ھەر شوێنکەوتوویییەکی سیاسی. بەم شێوەیە سەلاحەددین بوو بە سەرکردەی گەورەترین دەسەڵاتی ئیسلامیی ئەو سەردەمە کە بە دەوڵەتی ئەییووبی ناسراوە. چـاوەڕوانی بەشی دووەم بن. سەرچاوە کتێبی سوپای ئەیوبیەکان لەسەردەمی سەلاحەدین دا پێگەی ویکی پیدیا