سه‌لاَحه‌ددین كوری نه‌جمه‌ددین ئه‌ییووبی كوڕی شادی كوڕی مه‌روانه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره و سه‌رۆكهۆز بووه؛ له ساڵی (٥٣٣ك - ١١٣٧ز) له شاری تكریت له‌دایك بووه. ته‌مه‌نی لاوێتی له شاری به‌عله‌به‌گ و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه. سه‌لاَحه‌ددین سه‌ر به هۆزێكی كورده به ناوی (ڕه‌وادی) له گوندی (دوین) له ناوچه‌ی ئاران له ئازه‌ربایجان ده‌ژیان. هۆزی ڕه‌وادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تیره‌ی هه‌زبانی كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین تیره‌كانی میلله‌تی كورد. سه‌لاَحه‌ددین وه‌كو هه‌موو منداڵێكی میر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه خراوه‌ته به‌ر خوێندن له خوێندنگه‌كانی ئه‌و كاته‌دا كه به زۆری مزگه‌وته‌كان بوون. فێری خوێندن بووه و قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردووه. جگه له‌مانه‌ش له به‌رده‌ستی زانا و ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری زمان و چه‌نده‌ها زانیاری تر فێر بووه. ئه‌وه‌ی كه زیاتر بووه‌ته مایه‌ی په‌روه‌رده‌بوونی سه‌لاَحه‌ددین و پێگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی بۆ ئه‌وه‌ی له ناهه‌موارترین كاتدا سه‌ركردایه‌تیی موسڵمانان بگرێته ده‌ست، ئه‌وه بوو له‌ژێر چاودێری سێ مامۆستای پایه‌به‌رز و هه‌ڵكه‌وتوودا په‌روه‌رده كرا. مامۆستای یه‌كه‌می نه‌جمه‌ددینی ئه‌ییووبی باوكی و مامۆستای دووه‌می ئه‌سه‌ده‌ددین شێركۆی مامی و مامۆستای سێیه‌می نووره‌دین مه‌حموود مه‌لیك بوون. سه‌لاَحه‌ددین له‌گه‌لًَ ئه‌و سێ قاره‌مانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و له‌ناو كۆڕه‌كانیاندا داده‌نیشت و گوێی له قسه‌كانیان ده‌گرت و ته‌ماشای كرده‌وه‌كانیانی ده‌كرد و لێیانه‌وه فێری جوامێری و خه‌باتكردن و دڵسۆزی و تاقیكردنه‌وه‌ی ژیان ئه‌بوو. تاوای لێ هات مامۆستاكانی به چاوێكی ڕێزه‌وه بۆیان ده‌ڕوانی و چاوه‌ڕوانی پاشه‌ڕۆژێكی مه‌زنیان لێ ده‌كرد. سه‌لاَحه‌ددین ساڵاَنی منداڵیی له به‌عله‌به‌گ به‌سه‌ر برد كه به خۆشترین ساڵاَنی ژیانی ده‌ژمێردرێت. له‌سه‌ر ده‌روونبه‌رزی، سوارچاكی و خواناسی په‌روه‌رده كرا و فێری هونه‌ری جه‌نگ و جیهادكردن بووه و به ئازایه‌تی و به‌جه‌رگی و عیزه‌تی ئیسلامییانه‌وه ناوی ده‌ركردووه. ئه‌م په‌روه‌رده‌كردنه وای لێ كرد كه كه‌سایه‌تییه‌كی پایه‌به‌رزی لێ ده‌رچێت و شایه‌نی ئه‌وه بێت هه‌موو جیهان له به‌رده‌ستیدا بله‌رزێت و ئاراسته و ڕێڕه‌وی مێژوو بگۆڕێت. پاش كۆچیدواییی ئه‌سه‌ده‌دینی مامی له ساڵی (١١٦٩ز)، عازد سه‌لاَحه‌ددینی كرد به وه‌زیری خۆی له میسر و نازناوی (ملك ناسر)ی پێ به‌خشی. كاتێك خاچپه‌رسته‌كان زانییان سه‌لاَحه‌ددین كراوه‌ته وه‌زیر، زۆر دڵگران بوون. سه‌لاَحه‌ددین ده‌ستی كرد به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی میسر و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و دروستكردنی شوورا و گه‌لێك خزمه‌تی تر. هه‌روه‌ها دوو قوتابخانه‌ی به ناوی (الناصریة والكاملیة)وه كرده‌وه بۆ بڵاَوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننه و گرنگیدان به مه‌زهه‌بی فیقهی شافعی. سه‌لاَحه‌ددین یه‌كه‌م شتێك كه گرنگی پێ داوه و ڕێكی خستووه، پته‌و كردنی لایه‌نی ڕۆحی و بیروباوه‌ڕ و لابردنی خراپه‌كاری بووه. ئه‌وه بوو له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه داوای له شێخ (قتب ا‌لدین النیسابوری) كرد كه كتێبێكی ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشناییی قورئان و سوننه‌تدا بۆ بنووسێت. وه خۆی چاك دیراسه‌ی ده‌كرد و كوڕه‌كانیشی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌كرد. قازی ئیبن شیداد كه یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵاَنی سه‌لاَحه‌ددین و هه‌مووكات پێكه‌وه بوون، ده‌ڵێت: سه‌لاَحه‌ددین زۆر حه‌زی له قورئانخوێندن و گوێگرتن له قورئان ده‌كرد؛ هه‌میشه قورئانخوێنێكی ده‌نگخۆشی له‌خواترسی ئاماده ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی قورئانی بۆ بخوێنێت. كاتێك گوێی له قورئانخوێن ببوایه، دڵی داده‌خورپا و فرمێسك تك‌تك به چاوه‌كانیدا ده‌هاته خواره‌وه. هه‌روه‌ها قازی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بیبیستایه كه دوژمن په‌لاماری موسڵمانانی داوه خێرا سوژده‌ی ده‌برد و ده‌یوت خوایه ئه‌وا من هه‌موو توانایه‌كی خۆمم بۆ سه‌رخستنی دینه‌كه‌ت خستۆته كار و جگه له كۆمه‌كی و پشتگیری تۆ هیچی تر شك نابه‌م. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له كاتی سوژده‌دا ده‌مبینی فرمێسكه‌كانی به ڕیشیدا ده‌هاتنه خواره‌وه و ئیتر نه‌مده‌زانی چی ده‌ڵێت. به‌ڵاَم ئه‌و ڕۆژه دوایی نه‌ده‌هات خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتنی ده‌نارد. هه‌میشه له ڕۆژه‌كانی هه‌ینیدا هێرشه‌كانی ده‌ستپێ ده‌كرد به‌و هیوایه‌ی كه موسڵمانان له‌خوا بپاڕێنه‌وه، چونكه كاتی گیرابوونی دوعایه. وه هه‌رگیز هێزی دوژمنی به زۆر نه‌زانیوه و لێیان نه‌ترساوه. شه‌ڕێك له نزیك شاری عه‌نكاوه رووی دا، موسڵمانه‌كان هه‌موو هه‌ڵهاتن و ئاڵاَكه‌یان لێ كه‌وت سه‌لاَحه‌ددین خۆی و چه‌ند كه‌سێكی تر مانه‌وه و پاڵی به شاخه‌كه‌وه دا و به‌ده‌م ته‌كبیری (الله اكبر)ه‌وه ده‌ستی كرد به گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان و هاندانیان بۆ مه‌یدانی جه‌نگ. وه ئه‌و ڕۆژه نه‌سره‌وت تا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ڵێت: سه‌لاَحه‌ددین خۆی له كه‌س به گه‌وره‌تر نه‌ده‌زانی؛ فیز و له‌خۆباییبوونی نه‌بوو؛ پیاوێك داوایه‌كی له‌سه‌ر نووسی به‌پێی خۆی چووه دادگا و له‌گه‌ل َپیاوه‌كه‌دا پێكه‌وه له به‌رده‌م قازی‌دا وه‌ستان. قازی به‌پێی پێویست له مه‌سه‌له‌كه كۆڵییه‌وه و ڕاستی سه‌لاَحه‌ددین ده‌ركه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕووی له پیاوه‌كه نه‌گۆڕی، به‌ڵكوو هه‌ندێك جلوبه‌رگ و پاره‌ی دایه و خواحافیزی لێ كرد. هه‌روه‌ها ئیبن شیداد ده‌ڵێت كاتێك هێزه‌كانی سوڵتان سه‌لاَحه‌ددین ئابڵووقه‌ی شاری موسڵیان دابوو، ته‌نگیان به شه‌ڕكه‌ره‌كانی ناو شار هه‌ڵچنیبوو. به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی سوپا له‌وه‌دا بوون بچنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و له‌م كاته‌دا ده‌رگایه‌كی شاره‌كه كرایه‌وه و ئافره‌تێكی به‌ساڵاَچوو هات بۆ لای سه‌لاَحه‌ددین و پێی وت: من پیره‌ژنێكم له دنیای ڕووتا ته‌نها كچێك شك ده‌به‌م. ئێستا كاتی منداڵبوونێتی. ده‌ترسم له‌م كاته‌دا هێزه‌كانت بێنه ناو شاره‌كه‌وه و له ترسان منداڵه‌كه‌ی له‌بار بچێت و بمرێت. داوات لێ ده‌كه‌م كچه تاقانه‌كه‌م و كۆرپه ساواكه‌ی به من ببه‌خشیت و ئه‌م هێرشه دوابخه‌یت. سه‌لاَحه‌ددین وتی به‌سه‌رچاو، به‌ڵاَم به‌مه‌رجێك هه‌ركاتێك كچه‌كه‌ت منداڵه‌كه‌ی بوو، هه‌واڵم بده‌یتێ. پاشان سوڵتان فه‌رمانی ده‌ركرد هێزه‌كانی بكشێنه دواوه و له شار دووركه‌ونه‌وه. دوای چه‌ند ڕۆژێك ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپا چوون بۆ خێوه‌ته‌كه‌ی سوڵتان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی به قسه‌ی ئافره‌تێكی به‌ساڵاَچوو سوپاكه‌ی گێڕاوه‌ته دواوه. سوڵتان له وه‌ڵاَمدا وتی: به لای منه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان فه‌تحی شارێك و فه‌تحی دڵێكدا. مادام توانیم ئه‌و ئافره‌ته دڵخۆش بكه‌م وه‌كوو ئه‌وه وایه شاره‌كه‌م فه‌تح كردبێت. له‌و كاته‌دا سه‌یریان كرد ئه‌وا ئافره‌ته‌كه و چه‌ند سوارێك هاتن بۆ لای سوڵتان و ئافره‌ته‌كه وتی: مژده بێت كه‌وا كچه‌كه‌م كوڕێكی بووه و ئامۆژگاریم كردووه به شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی بكات ببێته سه‌ربازێكی به‌وه‌فای سه‌لاَحه‌ددین. ئه‌م سوارانه‌ش نێردراوی ئه‌میری شاره‌كه‌ن و هاتوون ئاماده‌ییت پێ ڕابگه‌یه‌نن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و هاتنه‌ژێر فرمانی سوڵتان به‌هۆی ئه‌م میهره‌بانی و ئازایه‌تییه‌وه كه له‌گه‌ڵ مندا كردت. سه‌لاَحه‌ددینی پایه‌به‌رز نموونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی تێكۆشه‌ری ئیسلامی بوو. به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی ئیسلام بوو. ئه‌وه بوو داگیركه‌رانی خاچپه‌رستی ئه‌ورووپایی له فه‌له‌ستین ده‌رپه‌ڕاند و قودسی پیرۆزی ڕزگار كرده‌وه. وه نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب و مه‌زاره پیرۆزه‌كانی مه‌ككه و مه‌دینه‌ی له هه‌ڕه‌شه‌ی كافران ڕزگار كرد. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ش له جه‌نگی (حطین)دا بوو كه‌له ١٧ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی (٥٨٣ك) ڕووی دا. قازی ئیبن شیداد ده‌ڵێت: له‌ڕاستیدا كێشه‌ی قودس ئه‌وه‌نده قورس بوو له‌سه‌ر شانی كه شاخه‌كان نه‌یانده‌توانی هه‌ڵیبگرن. له ٢٧ی ڕه‌جه‌بی ساڵی (٥٨٣)ی كۆچی سه‌لاَحه‌ددین گه‌یشته شاری قودس؛ واته دوای ٩٠ ساڵ ژێرده‌سته‌یی، یه‌كه‌م قیبله‌ی موسڵمانان گه‌ڕایه‌وه بۆ باوه‌شی ئیسلام. ئه‌و قیبله‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له شه‌وی ئیسرا و میعراجدا پێشنوێژی تێدا كرد بۆ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوا له هه‌موویان). خوای گه‌وره وای ڕێك خستبوو ئه‌و شه‌وه‌ی سه‌لاَحه‌ددین گه‌یشته قودس به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ هه‌مان شه‌و كه پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌و نوێژه‌ی تێددا كرد. سه‌لاَحه‌ددین له ساڵی (589ك-1193ز)كۆچی دوایی كرد ,هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌لاَحه‌ددین وه‌ك هه‌وره تریشقه‌یه‌كی به‌هێز دای له گوێچكه‌ی هه‌موو موسڵمانێك و وایان ده‌زانی كه هه‌رچی خۆشی و شادییه ك هه‌یه سوڵتان له پێش خۆیدا به ڕێی كردووه,خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچانه تێكڕا به گه‌وره‌و بچووك و پیرو منداڵ و ژن و پیاو ,ده‌شته‌كی و شارستانی ,ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار هه‌موو دڵ بریندار‌و چاو به گریان بوون و جۆگه‌له‌ی فرمێسكی سوێر‌و خوێناوی له چاوانه‌وه سه‌ری ده‌كرد ,ئیبن شداد كه خۆی ئاماده‌ی ئه‌و ڕووداوه بوو باسی ده‌كات و ده‌ڵێت :ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێك بوو موسڵمانان دوای خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین ڕۆژی وا ناخۆشیان به خۆیانه‌وه نه‌دیبوو.دیمه‌شق و قه‌لاَكه‌ی و هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی بێ وێنه‌ی دای گرتبوون,هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت چۆن بوو ,كوڕه‌كانی له ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌گریان به شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی خه‌ریك بوو گیانیان ده‌رده‌چوو ,كاتێك سوڵتان كۆچی دوای كرد ته‌مه‌نی (57)ساڵ بوو ,دوای خۆی میراته‌كه‌ی یه‌ك دیناری زێڕو47 درهه‌می ناسری بوو ,وه بۆ كفن و شاردنه‌وه‌كه‌ی پاره‌یان بۆ قه‌رز كرد بوو ,ئیتر بێ ئه‌وه‌ی موڵكیك یان زه‌وی و زارێك یان كۆشكێك له هه‌موو ماڵی دونیا كه له به‌رده‌ستیدا بوو به جێ بهێڵێت هۆیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سه‌لاَحه‌ددین: هۆیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی سه‌لاَحه‌ددین زۆرن بێگومان هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكیش چه‌نده‌ها هۆو پێشه‌كی هه‌یه ,ئێستا با بزانین گرنگترین ئه‌و هۆو پێشه‌كی یانه چی بوون كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مێژوویی یه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی سوڵتاندا بۆ ئیسلام و موسڵمانان به‌دی هێنا ,ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت كه ئه‌و هۆو پێشه‌كی یانه له داهێنان و په‌یدا كردنی سوڵتان خۆی نه‌بوون,به‌ڵكو له ڕێبه‌ری كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له سه‌ر بێت)له جه‌نگه‌كانی به‌درو خه‌نده‌ق و ڕزگاركردنی مه‌ككه‌دا له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشت و خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدینیش پاش خۆی له جه‌نگه‌كانی پاشگه‌ز بوونه‌وه (حروب الرده)و قادسیه‌و یه‌رموكدا له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن,سه‌لاَحه‌ددین ده‌بێت سه‌ركه‌وتووبێت و خوای خاوه‌ن توانا به‌سه‌ر دوژمنان‌دا زاڵی بكات .چونكه ئه‌و ڕێبازه‌ی ئه‌وانی گرتبووه به‌رو به گوێره‌ی هه‌مان به‌رنامه ده‌جولاَیه‌وه‌و خوای گه‌وره به‌ڵێن و بڕیاری خۆی به‌جێ ده‌هێنێت ,وه‌ك ده‌فه‌رمووێت وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ (40) الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ (41 ) (الحج:41),واته خوا سه‌ركه‌وتن به‌وانه ده‌به‌خشێت كه دینه‌كه‌ی سه‌رده‌خه‌ن به ڕاستی خوا خاوه‌ن هێزی بێ پایانه و به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا زاڵه ,ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر له زه‌ویدا ده‌سه‌لاَتمان دانێ نوێژ به‌جێ ده‌هێنن و زه‌كات ده‌ده‌ن و فه‌رمان به چاكه‌و ڕێگری له خراپه ده‌كه‌ن,وه‌ئه‌نجامی هه‌موو كارێك بۆ لای خوایه.موسڵمانه‌كان ئه‌گه‌ر له هه‌موو كار‌و شوێنێكدا به گوێره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ڕه‌فتار بكه‌ن و هه‌وڵی ئاماده‌كردنی پێویستیه‌كانی سه‌ركه‌وتن بده‌ن و به دڵسۆزی و چلاكی یه‌وه له سه‌ری بڕۆن ,بێگومان خوای گه‌وره هیوایان بۆ سه‌ركه‌وتن و زاڵبوون كار‌و بار گرتنه ده‌ست دێنێته دی ,چونكه خۆی به‌ڵێنی داوه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا(النور:55)واته خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌تان كه ئیمان ده‌هێنن و كرده‌وه‌ی چاكه ده‌كه‌ن ,كاروباری زه‌وییان ده‌داته ده‌ست وه‌ك دایه ده‌ست ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان .هه‌روه‌ها ئه‌و دینه‌ی خوا خۆی پێ ی ڕازی یه بۆیان زاڵ ده‌كات وه حاڵیان له ترسه‌وه بۆ ئاسایش ده‌گۆڕێت,چونكه ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و هیچ شتێك ناكه‌ن به شه‌ریكم.سه‌ركرده‌كانی ئه‌م چه‌رخه زۆر پێویسته به جوانی شاره‌زای ژیانی ئه‌م پاڵوانه بن و هه‌وڵبده‌ن چاوی لێبكه‌ن و شوێن پێكانی هه‌ڵبگرن,به‌ڵكو بتوانن موسڵمانه‌كان ووریا بكه‌نه‌وه‌و یه‌كیان بخه‌ن و به‌ره‌یه‌كی ئیسلامی فراوان بنیات بنێن و خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و پاك كردنه‌وه‌ی هه‌موو جیهانی ئیسلامی له چنگی دوژمنه داگیر كه‌ره‌كان و ئه‌ڵقه له‌گوێكانیان .به ڕاستی ئوممه‌تی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی تری وه‌ك سه‌لاَحه‌ددین هه‌یه له ئیمان و خوا په‌رستی دا له دادگه‌ری و میهره‌بانی دا ,له ئازایه‌تی و خۆڕاگری دا ,له لێبوورده‌یی و دڵ نه‌رمی دا ,له پیاوه‌تی و به‌خشنده‌ی دا,له جیهاد كردن و سیاسه‌تدا ,ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م سیفه‌ت و ڕه‌وشتانه له سه‌ركرده‌یه‌كی موسڵماندا به‌دی هات ئه‌و كاته موسڵمانان چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌و ڕزگاربوون و سه‌ربه‌رزی ته‌واو بن . خوای گه‌وره لێت خۆش بێت و پله‌ی به‌رزت بدایێ ئه‌ی سه‌ركرده‌ی كوردی قاره‌مانی ئیسلام. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌كان :1. صلاح الدين عبدالله ناصح علوان 2. سيرة صلاح الدين قاضي ابن شداد 3.حياة صلاح الين د.احمد بيلي 4.الروضتين في اخبار الدولتين ابو شامة تێبینی: خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ئه‌م بابه‌ته پێش ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلام بڵاَو بكرێته‌وه، له ماڵپه‌ری "ڕێگای ڕاستی"دا بڵاَوكراوه‌ته‌وه. به‌ڵاَم له‌سه‌ر داواكاری ئاماده‌كه‌ری بابه‌ته‌كه له ماڵپه‌ری "ده‌نگی ئیسلام"یش بلاَو كراوه‌ته‌وه بۆ زیاتر به‌هره‌مه‌ندیی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست و به‌ڕێزانی ئیماندار. نووسینی : شكۆ بێستون [email protected]