ناونانی مناڵ ، بەناوی كوردی درووستە.؟!
سڵاو، وەك دەزانین ناونانی منداڵ بەم ناوە بیانیانە حەرامن، ئەی ئایا گەر منداڵ بەناوێكی كوردی مانادار ناو بنێرت درووستە.؟
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1141

به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

به‌ڵێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ناو کوردی بێت به‌مه‌رجێک مانایێکی ته‌واو ببه‌خشێت . واتا ناوه‌که‌ نه‌بێته‌ مایه‌ی ناره‌زامه‌ندی خوا هه‌روا نه‌بێته‌ مایه‌ی گاڵته‌ پێکردنی مناڵه‌که‌ ناوێکی وا وه‌ک و چروک یاخود سوک یاخود ریسوا به‌وشێوه‌ . 
هه‌روه‌ها باوک له‌ ئیسڵامدا مافی ناودانانی هه‌یه‌ بۆ مناڵه‌که‌ وه‌ ئه‌گه‌ر بۆچونی دایکیش وه‌ربگردرێت بۆ ناودانان واتا پرسی پێبکرێت شتیکی پیرۆزه‌ له‌ ئیسلامدا . 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
---------------------------------------------------------------- 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام. 


سەردان: 1145