ئایا خەسوو ، و خوشكی خێزان مەحرەمن.؟!
سلام به‌رێزان پرسياره‌کم هه‌ يه‌ ئايا حه‌رامه‌ زاوا پرچی خه‌سوی ببينێ واته‌ قژی؟ يان ماچی بکا وه‌ک دايک؟ ده‌ستنوێژی لێ ده‌شکێ؟ يان تۆقه‌ی بکا حه‌رامه؟ ئه‌ی خوشکی بووک حه‌رامه‌ مێرده‌ خوشکه‌که‌ی پرچی بينێ؟ يان تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ بکا؟
وەڵام - ژمارەی پرسیار 1018


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. 

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: 

خه‌سوو به‌نیسبه‌ت زاواوه‌ حوكمی دایكی هه‌یه‌، چونكه‌ به ‌هه‌تاهه‌تایی لێی حه‌رامه،‌ واته(حرمة مؤبدة‌). بۆیه‌ دروسته‌ قژی ببینێ و ماچیشی بكات به‌ڵام به‌بێ مه‌به‌ستی ئاره‌زووبازی، چونكه‌ له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێك له‌زانایان، ئه‌گه‌ر به ‌ئاره‌زووبازی ماچی كات، خێزانه‌كه‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت. وه ‌هه‌روه‌ها ده‌ستنوێژی لێ ناشكێ. 
به‌ڵام به‌نیسبه‌ت خوشكی خێزانه‌وه‌ حه‌رامه‌ پیاو پرچی خوشكی خێزانه‌كه‌ی ببینێ، هه‌روه‌ها حه‌رامه‌ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، چونكه‌ حورمه‌ی نێوانیان كاتییه‌ واته‌ (حرمه‌ مؤقتة‌) و ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات یان خێزانه‌كه‌ی بمرێت ئه‌وا خوشكی خێزانه‌كه‌ی لێ حه‌ڵاڵ ده‌بێت. 

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌ 
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم. 
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - 
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

سەردان: 1421